هەپەگە: لە خواکورک ٦ سەربازی تورک کوژران

گەریلاکانی هەپەگە و یەژاستار، لە ڕۆژی ٤ی ئەم مانگە لە خواکورک لە دژی سوپای داگیرکەری تورک چالاکیان ئەنجامدا، هەپەگە لە ڕاگەیەندراوێکدا ئاشکرایکرد، لەو چالاکیەدا ٦ سەربازی تورک کوژران.

ناوەندی ڕاگەیاندنی هێزەکانی پاراستنی گەل-هەپەگە، سەبارەت بە چالاکی گەریلاکانیان لە دژی داگیرکەری و هێرشە ئاسمانییەکانی دەوڵەتی تورک، ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە کە تێیدا هاتووە:

لە گردی شەهید ئاخین-ی خواکورک ٦ داگیرکەر کوژران

"لە چوارچێوەی هەنگاوی شۆڕشگێڕی شەهید ڕۆنیا و شەهید باگەردا، هێزەکانمان لە ٤ی ئەم مانگە کاتژمێر ٠٢:٠٠ لە هەرێمی خواکورک سەربە هەرێمەکانی پاراستنی مەدیا، لە دژی سوپای داگیرکەری تورک لە گردی شەهید ئاخین چالاکیان ئەنجامدا.

لەو چالاکیەدا ٢ بارەگای دوژمن لەسەر گردەکە تێکشکێنراو ٦ سەربازی دوژمن کوژران، پاش چالاکیەکەش فڕۆکەکانی سوپای داگیرکەری تورک هەرێمەکەیان بۆردوومان کرد.

یەکینەکانمان چالاکیەکەیان بەسەرکەوتووی ئەنجامدا و گەڕانەوە بارەگاکانیان.

فڕۆکە جەنگییەکان بۆردوومانی کونیشکایان کرد لە هەرێمی زاپ

لە ٤ی ئەم مانگەدا کاتژمێر ٠٣:٠٠ فڕۆکە جەنگییەکانی دەوڵەتی داگیرکەری تورک بۆردوومانی کونیشکا-یان کرد لە هەرێمی زاپ ی سەر بە هەرێمەکانی پاراستنی مەدیا، لەو بۆردوومانەدا هیچ زیانێک بەر هێزەکانمان نەکەوت".

ب.ش