هەپەگە: لە لێلیکان ٦سەربازی سوپای تورکیا کوژران
هەپەگە ئەوەی خستەڕوو، لە چالاکی گەریلاکانی هەپەگەدا لە ڕێکەوتی ٢٨ی کانوونی یەکەم /٧ی بەفرانبارلە لێلیکان-ی باشووری کوردستان ٦ سەربازی سوپای تورکیا کوژران و سەربازێکی تریش برینداربووە.
هەپەگە ئەوەی خستەڕوو، لە چالاکی گەریلاکانی هەپەگەدا لە ڕێکەوتی ٢٨ی کانوونی یەکەم /٧ی بەفرانبارلە لێلیکان-ی باشووری کوردستان ٦ سەربازی سوپای تورکیا کوژران و سەربازێکی تریش برینداربووە.
ناوەندی ڕاگەیاندنی هێزەکانی پاراستنی گەل-هەپەگە دەربارەی چالاکی گەریلاکان وهێرشی ئاسمانی لەسەر هەرێمەکانی پاراستنی مەدیا ڕاگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە. هەپەگە ڕایگەیاند کە لەڕێکەوتی ٢٨ی کانووی یەکەم/٧ی بەفرانبارهێزەکانیان لە گردی لێلیکان-ی باشووری کوردستان لەدژی سوپای داگیرکەری تورکیا چالاکییان ئەنجامداوە و لەئەنجامی ئەوچالاکییەدا ٦سەربازی سوپای تورکیا کوژران وسەربازێکی تریش برینداربووە.
لە راگەیەنراوەکەی هەپەگەدا هاتووە:
" لە ڕۆژی ٢٨ی کانوونی یەکەم/٧ی بەفرانبارلە کاتژمێر ١١:٠٠ هێزەکانمان لەسەرگردی لێلیکان-ی سەربەسیدەکانی باشووری کوردستان لەدژی یەکینەیەکی سوپای تورکیای داگیرکەرچالاکییان ئەنجامدا. هێزەکانی ئێمە جموجووڵی سەربازەکانی دوژمن-یان خستەژێرکۆنتڕۆڵی خۆیان ولەدوو قۆڵەوە هێرشیان کردەسەریان. لەوچالاکییەدا ٦سەربازی سوپای تورکیا کوژران وسەربازێکی تریش برینداربوو.
گەریلاکانی ئێمە چوونەسەرجەنازەی سەربازانی تورک و دەستیان گرتبەسەرچەک و کەرەستەسەربازییەکانیاندا.
دوای چالاکییەکە سوپای تورکیا بەکەڵک وەرگرتن لەهەلیکۆپتەرکوژراووبریندارەکانی خۆیان کۆکردەوە.
'هێرشی ئاسمانی'
ڕۆژی ٢٧ی کانوونی یەکەم/٦ی بەفرانبار لەنێوان کاتژمێرەکانی ٢٢:٠٠ بۆ ٢٣:٠٠ فڕۆکەجەنگییەکانی سوپای تورکیا گردی هەکاری سەربە ناوچەی مەتینا-ی هەرێمەکانی پاراستنی مەدیایان بۆردومانکرد. هەپەگە ڕایگەیاند کە لەبۆردومانەکەدا هیچ زیانێک بەرگەریلاکانمان نەکەوتووە."
ک-ش