ناوەندی راگەیاندنی هەپەگە دەربارەی چالاکی گەریلاکانی لە هەفتانێن لە دژی سوپای داگیرکەری تورک و هێرشە ئاسمانییەکان بۆسەرهەرێمەکانی پاراستنی گەل، ڕاگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە.
لە ڕاگەیەنراوەکەی هەپەگەدا هاتووە:
" هێزەکانمان ڕۆژی ٢٥ی ئاب/٣ی خەرمانان لەدژی جمووجولەکانی سوپای داگیرکەری تورک کە لە ڕۆژی ٢٣ی ئاب/ ١ی خەرمانان لەهەرێمی هەفتانێن دەستی بەئۆپەراسیۆنی سەربازی کردبوو چالاکییان ئەنجامدا. گەریلاکان لە گردی پارتیزان گورزێکی مێژووییان لە سوپای تورک وەشاند. لە دژی ئەو جمووجوڵە داگیرکەرانەی سوپای تورک بەرخۆدانێکی مێژوویی بەڕێوەدەچێت.
هێزەکانی ئێمە بە رێبازی گەریلای نوێ هەرێمەکە دەپارێزن و رێگە بە پێشڕەوی داگیرکەران نادەن.
' لە هەفتانێن ٢٠ سەرباز کوژران'
لە راگەیەنراوەکەی هەپەگەدا هاتووە، ڕۆژی ٢٥ی ئاب/ ٣ی خەرمانان ڕامانگەیاندبووە کە سوپای تورک لە گردی پارتیزان سەربازی خۆی جێگیرکردووە و بە نیازە لەوناوچەیە جێگی ببێت. گەریلاکانی ئێمە ڕۆژی ٢٥ی ئاب/ ٣ی خەرمانان لە کاتژمێر ١١:٠٠ یەکینەیەکی دوژمنیان کردە ئامانج. گەریلا یەکینەکەی دوژمنیان گەمارۆدا و لە سێ قۆڵەوە هێرشیان کردە سەریان. شەڕەکە ماوەی یەک کاتژمێری خایاند. لەوچالاکییەدا گەریلا گورزێکی سەختی لە داگیرکەران وەشاند.تا ئەوجێگەیەی کە پشتڕاس کراوەتەوە لەوچالاکییەدا ٢٠ سەربازی سوپای تورک کوژران و بە دەیان سەربازی تریش برینداربوون. لە داهاتووە دا زانیاریی وردتر دەربارەی ئەوچالاکییە بڵاو دەکەینەوە.
' سوپای تورک لەهەمبەر شارەزایی و ڕێبازی شەڕی نوێی بەهێزی گەریلادا شکەستی خواردووە'
دوای چالاکییەکە سوپای تورک بە هێلیکۆپتەر و فڕۆکەی جەنگی هەتا درنگانی شەو هەرێمی گردی پارتیزانی بۆردومانکرد.
دوای ئەو گورزە کە بەرسوپای داگیرکەرکەوت سوپای تورک لەجووڵە کەوت و هیچ پێشڕەوییەکیان نەکردووە. سەرەڕای ئامێری پێشکەوتووی سەربازی سوپای فاشیستی تورک لە هەمبەر شارەزایی و رێبازی گەریلای نوێدا تووشکی شکەست هاتووە."
' هێرشی ئاسمانی'
ڕۆژی ٢٣ی ئاب/ ١ی خەرمانان فڕۆکە جەنگییەکانی سوپای تورک هەرێمی قەسرۆک، ڕۆژی ٢٤ی ئاب کاتژمێر ٠١:٠٠ هەرێمی بەکۆریا بۆردومانکرد. لە ئەنجامی بۆردومانی هەرێمی بەکۆریا گەریلایەک شەهید بوو.
لە ڕۆژانی داهاتوودا ناسنامەی ئەو هەڤاڵە شەهیدەمان ڕادەگەێنین."
ک-ش