ناوەندی ڕاگەیاندن و چاپەمەنی هێزەکانی پاراستنی گەل (هەپەگە-HPG) سەبارەت بە چالاکی گەریلاکانیان دژ بە هێزە داگیرکەرەکانی تورکیا و زیانە ماددی و گیانیەکانی دوژمن ڕاگەیەندراوی داوە و لە میانیدا ئەم زانیاریانەی داوە:
ڕژێمی تورکیا لە سەردەستی گەریلاکانی چاخی نوێ تێکبشکێت
ڕێککەوتی ۲۳ ئاب کاتژمێز ۲۰:۰۰ی شەو و ۲٤ی ئاب کاتژمێر ۰۱:۰۰ی نیوەڕۆ، فڕۆکە جەنگیەکانی ڕژێمی کۆماری تورکیا دەڤەرەکانی پارتیزان، قەسرۆک و خانتوری سەر بەهەرێمی هەفتانینی بە قورسی بۆردومان کردووە. هاوکات ئەو شوێنانە لە بنکە و سەربازگەکانی سەرسنورەوە بە تۆپی ئوبوس و هاوەن تۆپباران و؟هاوەنباران کراون. لە ۲٥ی مانگ کاتژمێر ۰۱:۰۰ نیوەڕۆ، گەلی پیساخای هەمان هەرێم لەلایەن فڕۆکە جەنگیەکانی ڕژێمەوە بۆردومان کراوە. دوابەدوای ئەوەش دومژن بە هەلیکۆپتەری سکۆرسکی سەربازی لە ملەی پارتیزان دابەزاندووە و ئۆپەراسیۆنی داگیرکاری دەستپێکردووە و بە ئامانجەی لە هەرێمەکە نماییشی هێز و توانا سەربازییەکانی بکات. هاوکات ڕاگەیاندنی تورکیا لە مژارەکەدا چەواشەکاری دەکەن و شەڕی تایبەت بەڕێوەدەبەن و ڕاستینەی ڕووداوەکان دەشێوێنن. دەبێت بزانرێت چی دەبێت با بێتە و چی دەڵێن بابڵێن، بەڵام گەریلاکانی ئازادی کوردستان ڕێگە نادەن لە زەمینەوە هەوڵە داگیرکاریەکانی ڕژێمی تورکیا سەربگرن و بە چالاکی شۆڕشگێڕی گەریلایەتی سەردەم و هاوچەرخ ڕووبەڕوویان دەبنەوە و گورزی قورس و کاریگەری مێژوویان لێدەدەن و شکستیان دەدەن.پێویستە بوترێت، تا ئامادەکردنی ئەو ڕاگەیەنداروە بۆردومانی ئەو دەڤەرانە درێژەی هەیە و لە نزیکترین کاتدا لەو بارەوە زانیاری زیاتر بۆ ڕای گشتیی ڕادەگەیەنین.
لە جۆلەمێرگ ۲ پۆلیسی جموجوڵی تایبەت و کۆنترایەک کوژران
لە ڕێککەوتی ۲٤ی ئاب کاتژمێر ۰۹:۳۰ خولەکی بەیانی، لە نێوان ناوچەی شەمزینان و ناوچەی گەڤەری جۆلەمێرگدا، لە بەردەوامی هەڵمەتی شۆڕشگێڕی شەهیدان باگەر و ڕۆنیا دا، ژنە گەریلاکانی یەکینەکانی ژنی ئازاد (یەژاستار-YJA STAR) چالاکیان دژی سوپا داگیرکەرەکەی تورکیا ئەنجام داوە و لە ئاکامیدا، ۲ پۆلیسی سەر بە هێزەکانی جموجوڵی تایبەت و ۱ کۆنترایی بەکرێگیراو کوژران.
لە گەڤەر بێڵێکی میکانیکی سوپا تێکشکێنراوە
لە هەمان ڕێککەوتدا بەڵام کاتژمێر ۱٥:۰۰ی پاشنیوەڕۆ، لە نێوان گردی شەهید جۆلەمێرگ و شەهید باران کە دەکەونە ناوچەی چەلێی جۆلەمێرگ، لە دژی بێلێکی میکانیکی (حەفارە) کە ڕێگای بۆ هێزەکانی دوژمن دروست دەکرد، گەریلا چالاکی ئەنجام داوە و بێڵەکەیان بەتەواوی تێکشکاندووە و داگیرکەر ژمارەیەک کوژراو و برینداری داوە، بەڵام ژمارەیان نەزانراوە. دوای ئەوەش ڕژێم بە چەندین زرێپۆش و هەلیکۆپتەری سۆرسیکی هێزی هێناوەتە ناوچەکە و کوژراو و بریندارەکانی هەڵگرتووەتەوە. لە وای ئەوەش بێسەروبەرانە ناوچەکە بۆردومان و تۆپباران کراوە، بەو هۆیەشەوە ئاگر لە دارستانەکان بەربووە.
لە پیرانی ئامەد ۷ پۆلیسی سەر بە جموجوڵی تایبەت کوژران
هەر لە ڕێککەوتی ۲٤ی ئابدا، بەڵام لە ناوچەی پیرانی ئامەد گەریلا لە کاتژمێر ۰٥:۰۰ ی بەرەبەیانیدا، دژی سەربازگەی تیپی تیم چالاکیان ئەنجام داوە و لە ئاکامیدا زرێپۆشێک، خاڵەکانی ئێشگری و پاسەوانی و سەنگەرەکانی سەربازگەکە کراونەتە ئامانج و بە هۆیەشەوە زرێپۆشەکە و چەندین خاڵ و سەنگەری دوژمن تێکشکێنراون و خاپوور کراون. ڕژێمی تورکیا سەبارەت بەو چالاکییەمان بانگەشەی کردبوو، گوایا زرێپۆشێکی پۆلیس وەرگەڕاوە و گیان لەدەستدانی ۲ پۆلیسی لێکەوتووەتەوە، بەڵام ئەوەڕاست نییە، بەڵکو لە چالاکی گەریلاکانماندا سەربازگە و زرێپۆشەکە کراونەتە ئامانج و لەئاکامیدا ۷ پۆلیسی سەر بە هێزی جموجوڵی تایبەت کوژران. بەو شێوەیەش ڕژێمی تورکیا شەڕی تایبەت و دەروونی بەڕێوە دەبات و ڕای گشتیی چەواشە دەکات و ئامانج لەوەش شاردنەوەی چالاکیەکانی گەریلا و پەردەپۆشکردنی زیانە گیانی و ماددیەکانی سپا و هێزە ئەمنیەکانی کۆماری تورکیایە. بۆیە پێویستە ڕای گشتیی ئازاد و دیمکراتیک فریوی ئەو جۆرە بانگەشە و هەواڵ و شەڕە دەروونیە تایبەتە نەخۆن".
بۆردومانی باشور بەردەوامە
لە ۲٤ی ئاب لە کاتژمێرەکانی ۱٤:۰۰ و ۱٦:۳۰ی پاشنیوەڕۆ، گوندەکانی دەشتا نهێلێ، دەشتا کافیا و کانی سارکێی سەر بە هەرێمەکانی پاراستنی میدیا لە باشوری کوردستان لە لایەن فڕۆکە جەنگییەکانی ڕژێمی داگیرکەزی تورکیاوە بۆردومان کراون. بەو هۆیەشەوە لە چەندین دارستان و لێڕەوار ئاگر کەتوەتەوە.
زیان بە گەریلا نەگەیشتووە
لە سەرجەم ئەو چالاکی، شەڕ، بۆردومان و تۆپبارانانەدا هیچ زیانێک بە گەریلاکانمان نەگەیشتووە و سەرجەمیان سەلامەتن.
هـ.هـ