هەپەگە ناسنامەى ٢ شەهیدى بڵاوکردەوە

هەپەگە ناسنامەى ٢ گەریلاى شەهیدى بڵاوکردەوە، کە لە ١٤ کانوونی یەکەمی ٢٠١٨دا لە ناوچەى سیدەکان لە باشووری کوردستان بەهۆی بۆردومانى فڕۆکە جەنگییەکانى تورکیاوە شەهید بوون.

ناوەندی راگەیاندن و چاپەمەنیى هێزەکانى پاراستنى گەل (هەپەگە) راگەیاندراوێکى لەبارەى ناسنامەى ئەو ٢ گەریلا شەهیدەوە بڵاوکردەوە.

لە راگەیاندراوەکەى هەپەگەدا هاتووە:

"رۆژی ١٥ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٨ / ٢٤ی سەرماوەز و لە کاتژمێر ١٤:٣٠ و ١٥:٠٠ دا فڕۆکە جەنگییەکانى کۆمارى تورکیاى داگیرکەر شاخى کارتاڵ لە حەفتانین و شاخی گۆلکایان لە مەتینا لە هەرێمەکانى پاراستنى مەدیا بۆردومانکرد. لەو بۆردومانانەدا هیچ زیانێک بە هێزەکانمان نەگەیشتووە.

رۆژی ١٤ کانوونی یەکەمی ٢٠١٨ / ٢٣ی سەرماوەز فڕۆکە جەنگییەکانى سوپاى تورکیاى داگیرکەر ناوچەى لێلیکانیان لە سیدەکانی باشووری کوردستان و دەورووبەری چەمی لۆلان بۆردومانکرد. لەو بۆردومانانەدا ٢ هەڤاڵمان شەهید بوون.

ناسنامەى ئەو ٢ هەڤاڵە شەهیدەمان بریتین لە:

نازناو: عەگید هەورامان

ناو و پاشناو: یوسف سۆیلەر

شوێنى لە دایکبوون: شرنەخ

ناوی دایک و باوک: سەڤیم – بشار

کات و شوێنى شەهیدبوون: ١٤ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٨ / ٢٣ی سەرماوەز – لێلیکان

***

نازناو: سیپان بۆتان

ناو و پاشناو: دانا خازانی

شوێنى لە دایکبوون: سەردەشت

ناوی دایک و باوک: کەژاڵ – ئەحمەد

کات و شوێنى شەهیدبوون: ١٤ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٨ / ٢٣ی سەرماوەز – لێلیکان

ئەو ٢ هەڤاڵەمان کە زوو لە سیاسەتى پاکتاوکارانەی داگیرکەران تێگەیشتن، بەشداریى ریزکانى گەریلای ئازادی بوون و لەو رۆژەوە کە بەشداربوون بە ورە و حەماسەتێکى زۆرەوە لە تێکۆشاندا بوون. هەروەها بە توڕەییەکى زۆرەوە و بۆ بەرەنگاربوونەوەى دوژمن خۆیان پەروەردە کردبوو.

هاوڕێیانمان سیپان و عەگید لە تێکۆشانی ئازادیى رێبەر ئاپۆ و گەلی کوردستاندا بە بەردەوامى لە ریزى پێشەوەى تێکۆشاندا بوون. بە پێداگرییەوە ئەرک و بەرپرسیارێتیى خۆیان بە ئەنجام دەگەیاند.

گرنگترین ئەرکى ئێمە ئەوەیە، کە ئاڵاکەیان بە شکاوەیى بهێڵینەوە. لەو چوارچێوەیەشدا یادی ئەو ٢ هاوڕێ شکۆدارەمان بەرز رادەگرین. بەڵێن دەدەین، کە ئێمە لە کوردستانێکى ئازاد دا خاوەنداری لە یادی شەهیدەکانمان بکەین. سەرەخۆشی لەو بنەماڵە هێژانەمان لە بنەماڵەى ئەو شەهیدانەمان و گەلی کوردستان دەکەین".

***

ر.م