هەپەگە یادی دوو گەریلای کردەوە کە لە ئاڤاشین شەهید بوون
ناوەندی راگەیاند و چاپەمەنی هەپەگە ناسنامەی دوو گەریلای ئاشکرا کرد کە لەسەرەتای مانگی کانونی دوهەم لە ئەنجامی هێرشێکی ئاسمانی دەوڵەتی تورکی دایگرکەردا شەهید ببوون.
ناوەندی راگەیاند و چاپەمەنی هەپەگە ناسنامەی دوو گەریلای ئاشکرا کرد کە لەسەرەتای مانگی کانونی دوهەم لە ئەنجامی هێرشێکی ئاسمانی دەوڵەتی تورکی دایگرکەردا شەهید ببوون.
هەپەگە لە راگەیێنراوێکدا رایگەیاند:
"لە لێدوانی رۆژی ٣ی کانونی دووهەمدا ئاماژەمان بەوە کردبوو کە لە ٢ی کانونی دووهەم لە ئەنجامی بۆردومانی فرۆکە جەنگییەکانی سوپای تورکی داگیرکەر بۆ سەر ناوچەی ئاڤاشین-ی سەر بە هەرێمەکانی پاراستنی میدیا دوو لە هەڤاڵانمان شەهید بوون.
زانیاریی لەسەر ناسنامەی هەر دوو گەریلاکەمان بەم شێوەیەیە؛
نازناو:ئامارا هایدار
ناوی تەواو:ئەمینە عیسماعیل
شوێنی لەدایک بوون: کۆبانێ
ناوی دایک و باوک:سەنا - بەکر
شوێ و بەرواری شەهیدبوون: ئاڤاشین – ٢ی کانونی دووهەمی ٢٠٢٠
***
نازناو:ئارارات کاتۆ
ناوی تەواو:لەیلا ییگیت
شوێنی لەدایک بوون:شرنەخ
ناوی دایک و باوک: فاتما – هالیل
شوێ و بەرواری شەهیدبوون: ئاڤاشین – ٢ی کانونی دووهەمی ٢٠٢٠
هەر دوو هاوڕێمان ئامارا و ئارارات کە لە دژی سوپای دەوڵەتی تورکی داگیرکەر و گەیشتنی گەلەکەمان بە ئامانجەکەی و بە مەبەستی پاراستنی، لە هەر دوو پارچەی رۆژئاوا و باکور هاتن و بەشداری رێبازی سەرفرازی رێبەر ئاپۆ بوون. ئێمە هەر دوو هاوڕێمان کە بە ئەزموونەکانیان و بەو ئاگری ئازادییەی لە دڵیاندا بوو لە دژی دوژمن شەڕێکی بێوێنەیان کرد، بە رێزەوە بەبیر دێنینەوە.
سەرەخۆشی خۆشمان بە تایبەت ئاڕاستەی هەموو کەسوکاری شەهیدان و گەلی وڵاتپارێزی کوردستان دەکەین و سوێند دەخۆین کە شەهیدەکانمان هەمیشە لەبیرمان دەهێڵینەوە."
ز.ش