ناوەندی راگەیاند و چاپەمەنیی هەپەگە لەم بارەیەوە راگەیێنراوێکی بلاو کردەوە کە تێیدا هاتووە:
"لە هەرێمەکانی پاراستنی میدیا لە کاتی ئۆپڕاسیۆنە داگیرکەرییەکاندا لە ١٥ی تەمووز لە ناوچەی خواکورک لە نێوان هێزەکانی ئێمە و سوپای تورکی داگیرکەر شەڕ و پێکدادان روویدا. لە ئەنجامی ئەو شەڕەدا ٣ لە هەڤاڵانمان شەهید بوون. هەڤاڵانمان بە دروشمی 'رێگا بە داگیرکەران نادەین' لە دژی هێزەکانی دوژمن بوون بە پەرژین و بە قارەمانانە جەنگان. زانیارییەکان لە بارەی هەڤاڵە شەهیدەکانمان بەم شێوەیەیە:
نازناو: ئارین رێبەر
ناوی تەواو:گوڵستان ماهچوپ
شوێنی لەدایکبوون:ئەرزرۆم
ناوی دایک و ناوی باوک: نیهال-فارۆق
شوێن و بەرواری شەهیدبون: ١٥ی تەمووزی ٢٠١٩-خواکورک
****
نازناو: تیرێژ مەدیا
ناوی تەواو: رێزان کالن
شوێنی لەدایکبوون: مووش
ناوی دایک و ناوی باوک:جەمیلە- زوبێر
شوێن و بەرواری شەهیدبون: ١٥ی تەمووزی ٢٠١٩-خواکورک
****
نازناو: تۆڵهلدان ڤیان
ناوی تەواو:ئەحمەد کۆچاک
شوێنی لەدایکبوون:وان
ناوی دایک و ناوی باوک:ساریا- هالیت
شوێن و بەرواری شەهیدبون:١٥ی تەمووزی ٢٠١٩-خواکورک
هەر سێ هەڤاڵمان ئارین و تیرێژ و تۆڵهلدان لە ناو وڵاتپارێزیدا گەورە بوون، بۆیە لە نزیکەوە بوون بە شاهیدی شەڕەکانی کوردستان و تێگەیشتن کە ئازادی گەلی کوردستان تەنها بە ئازادی رێبەر ئاپۆ دێتە دی، بۆیە لە کاتە جیاوازەکاندا بەشداری ریزەکانی گەریلا بوون. ئێمە هەڤاڵانمان بە رێزەوە بەبیر دێنینەوە. هەڤاڵانمان ئارین و تیرێژ و تۆلهلدان بە هەوڵ و کۆشش و فیداکاری و بەشداریی راستەقینەیان لە ناو ریزەکانی تێکۆشیندا هەمیشە هەوڵیاندا لە سەر هێڵی رێبەرایەتی بە راست و دروستی رێبکەن و بەم شێوەیە تێکۆشانیان کرد. هەڵوێستیان لە ژیان و تێکۆشاندا، بۆ ئێمە وەکو هاوخەباتیان لەسەر رێچکەکەیان، هەمیشە دەبێتە نمونە.
لە کەسایەتی خێزانە بەڕێزەکانی شەهیدانمانەوە، سەرەخۆشی خۆمان ئاڕاستەی گشت گەلی وڵاتپارێزی کوردستان دەکەین. هەروەها بەڵێنیان بۆ دووپات دەکەینەوە کە ئاڵای خۆڕاگریی شەهیدان بە شەکاوەیی دەهێلنەوە.
ز.ش