هەپەگە: گەریلا هەڵیکوتایە سەرسەنگەرەکانی سوپای تورکیا؛١٢سەرباز کوژران

ناوەندی راگەیاندنی هەپەگە دەربارەی چالاکی گەریلاکانی لەدژی سوپای تورکیا لە چەلێ ڕاگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە.لەوچالاکییەدا ١٢ سەربازی تورک کوژران کە یەکێکیان فەرماندەی سەربازییە.هەروەها ١٠سەربازی تریش برینداربوون و٣سەربازیش بێسەروشوێنن.

ناوەندی راگەیاندنی هێزەکانی پاراستنی گەل-هەپەگە ئاشکری کاد، لە ناوچەی چەلێ-ی جولەمێرگ وهەرێمی سیدەکان-ی باشووری کوردستان لەدژی سوپای داگریکەری تورکیا چالاکی ئەنجامدراوە. لەوچالاکییەدا ١٢ سەربازی تورک کوژران کە یەکێکیان فەرماندەی سەربازییە.هەروە ها ١٠ سەربازی تریش برینداربوون و ٣ سەربازیش بێسەروشوێنن.

هەپەگە دەربارەی چالاکییەکەی چەلێ زانیاریی وردی بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند، گەریلاکانی هەپەگە ویەژاستارلەکاتێکدا کە چوونەتە ناوسەنگەرەکانی سەربازانی سوپای تورکیا کە لەناوسەنگەرەکاند چەندین جەنازەی دوژمن بەجێ مابوو.

لەڕاگەیەنراوەکەی هەپەگە دەربارەی چالاکییەکەی چەلێ هاتووە:

"لەچوارچێوەی هەڵمەتی شۆڕشگێڕانەی شەهید باگەروشەهید ڕوونیا، هێزەکانمان لە ١٩ و نیسان لەکاتژمێر٢١:٣٠ لەناوچەی چەلێ-ی جولەمێرگ هەڵیانکوتایەسەر سەنگەرەکانی سوپای تورکیای داگیرکەرلەگردی شەهید باگەرلە تەپەی کوردینە.

١٢ سەربازکوژران، ١٠ بریندار و ٣ سەربازیش بێسەروشوێنن '

هێزەکانمان لە دوو قۆڵەوە هەڵیانکوتایەسەرسەنگەرەکانی دوژمن. گەریلا چوونەسەرسەنگەرەکانی دوژمن وجەنازەی سەربازەکان. چەند سەنگەری دوژمن ڕووخێندران. لەوچالاکییەدا ١٢ سەربازی سوپای تورکیا کوژران کە یەکێکیان فەرماندەی سەربازییە و ١٠ سەربازی تریش برینداربوون. لەکاتی چالاکییەکەدا بەدەیان سەربازی تورک هەڵهاتوون کە چارەنووسی ٣ سەرباز نادیارە.

هاوکات گەریلاکانمان یەکینەیەکی دوژمنیان لە گردی کوردینەی شەهید زەکی وپەرۆت کردە ئامانج. ژمارەی کوژراوبریندارانی دوژمن نەزانراوە.

ڕۆژی 20 نیسان فڕۆکەکانی سوپای داگریکەری تورکیا ناوچەکەیان بۆردومانکرد. "

'گەلەکەمان باوەڕبە هەواڵی میدیاکانی تورکیا وسوپای تورک نەکەن'

هەپەگە هەموو ئەوهەواڵانەی کە لەلایەن فەرماندەی گشتیی سوپای تورکیاوە کە لەمیدیاکانەوە بڵاوکراوەتەوە، بەدرۆخستەوە.

لەڕاگەیەنراوەکەی هەپەگەداهاتووە،" فەرماندەیی گشتیی سوپای تورکیا بە بڵاوکردنەوەی هەواڵی پێچەوانە هەوڵی ئەوە دەدەن کە ڕاستیی ئەوچالاکییانە بشارنەوە. گەریلاکانی ئازادی بەخوڵقاندنی ڕێبازێکی نوێ وشێوازێکی فیدایی ئەو حەماسەتە گەورەیان خوڵقاند.

سوپای تورکیا هەول دەدات بە چەواشەکردنی ئەوچالاکییە و باس کردن لە کوژرانی گەریلاکانی ئێمە، ڕاستیی ئەوچالاکییە بشارێتەوە و گەل چەواشە بکات. ئەوچالاکییە بۆ ڕێزلێنان لە هەڤاڵانی شەهیدمان بوو کە لە هێرشە ئاسمانییەکانی ئەم دواییانەدا شەهید ببوون.

لەئەنجامی هێرشە ئاسمانییەکانی دوای ئەوچالاکییە هیچ زیانێک بەرگەریلاکانمان نەکەوتووە وهەموویان بەسەلامەتی گەڕاونەتەوە بۆشوێنەکانی خۆیان.

داوا لەگەل دەکەین کە هیچکات باوەڕبە هەواڵە درۆکانی میدیاکانی تورکیا نەکەن.

لە سیدەکان ٢ سەربازکوژران

ناوەندی ڕاگەیاندنی هەپەگە دەربارەی چالاکی گەریلاکانی لە ناوچەی سیدەکانی باشووری کوردستان ڕایگەیاند، "لە چوارچێوەی هەڵمەتی شۆڕشگێڕانەی شەهید باگەر وشەهید روونیا، هێزەکانی ئێمە ڕۆژی ٢٠ ی نیسان لەکاتژمێر ١٤:٣٠ خولەکدا لەناوچەی سیدەکانی باشووری کوردستان لەگردی لێلیکان لەدژی سوپای داگیرکەری تورکیا چالاکییان ئەنجامدا. چالاکییەکە لە دوو قۆڵەوە ئەنجامدرا و سەنگەروحەشارگەکانی دوژمن کراونەتە ئامانج. لەوچالاکییەدا ٢ سەربازی سوپای تورکیای داگیرکەرکوژران. سوپای تورکیا دوای چالاکییەکە ناوچەکەی تۆپباران کرد و لەرێگەی هەلیکۆپتەرەوە کوژراوەکانی خویی گواستەوە.

لەئاڤاشین هێرشی ئاسمانی

ڕاگەیەنرا کە فڕۆکەجەنگییەکانی سوپای دارگیرکەری تورکیا ڕۆژی ٢٠ی نیسان ناوچەی ئاڤاشین-یان بۆردومانکردووە. بۆردومانەکە کاتژمێر ٠٢:٠٠ لە دۆڵی باسیا-ی ناوچەی ئاڤاشین-ی هەرێمەکانی پاراستنی مەدیا ئەنجامدراوە.

لەبۆردومانانەدا هیچ زیانێک بەرگەریلاکانمان نەکەوتووە. "

ک-ش