هەپەگە یادی شەهیدانی ئەرزینجانی بەرز ڕاگرت

هەپەگە یادی ئەو گەریلایانەی بەرز ڕاگرت، کە لە ١١و ١٣ی ئاب / ٢٢ و ٢٠ی گەلاوێژ لە ئەرزینجان لە شەڕی دژی داگیرکەریی دەوڵەتی تورک شەهید بوون. هەپەگە وتی: "بە ئاگری تۆڵە سوێند دەخۆین، ئەو ئاڵایەی شۆڕش لە ئاسماندا دەشەکێنینەوە، کە بە ئێمە سپێردراوە".

ڕاگەیاندراوەی ناوەندی ڕاگەیاندن و چاپەمەنیی هەپەگە:

"لە ڕاگەیاندراوی ٣ی ئەیلول / ١٢ی خەرمانانماندا، بە ڕای گشتیمان ڕاگەیاندبوو، سوپای تورکی داگیرکەر، لە رۆژانی ١١ و ١٢و ١٣ی ئاب لە دەشتایی ناوچەی کەماهێ-ی ئەرزینجان ئۆپەراسیۆنی دەستپێکرد و لە کاتی ئۆپەراسیۆندا و لە شەڕدا ٣ هاوڕێمان شەهید بوون. لەو شەڕەدا لەگەڵ هەڤاڵی فەرماندەی پێشەنگ، فکری (ئەحمەد بۆیراز)، هاوڕێیان دڵسۆز (ئیسلام چەلیک) و کورتای (مەحمود دەمیرباگ) شەهید بوون.

زانیاری ناسنامەکانی هەڤاڵانی شەهیدمان بەو شێوەیەیە:

ناسناو: فكری به‌رمال

ناو و پاشناو: ئەحمەد بۆیراز

شوێنی لەدایکبوون: ئەسته‌نبۆل

ناوی دایک و باوک: زه‌یجان – یوسف

کات و شوێنی شەهیدبوون: ١٣ی ئابی ٢٠١٩/ ٢٢ی گەلاوێژ / ئەرزینجان

****

ناسناو: دڵسۆز ساریا

ناو و پاشناو: ئیسلام چه‌لیك

شوێنی لەدایکبوون: مێردین

ناوی دایک و باوک: نەزمییه‌ – سولەیمان

کات و شوێنی شەهیدبوون: ١١ی ئابی ٢٠١٩/ ٢٠ی گەلاوێژ / ئەرزینجان

****

ناسناو: كورتای نسێبین

ناو و پاشناو: مەحمود دەمرباگ

شوێنی لەدایکبوون: مێردین

ناوی دایک و باوک: ڕوقیه‌ – محەمەد شەفیق

کات و شوێنی شەهیدبوون: ١٣ی ئابی ٢٠١٩/ ٢٢ی گەلاوێژ / ئەرزینجان

****

هاوڕێ فکری لە ڕێی بەرخۆدانەوە دەهات

هەڤاڵمان فکری بەرمال، ساڵی ١٩٧٨ لە ئەستەنبۆڵ لە بنەماڵەیەکی کۆچبەر لەدایکبووە. هاوڕێ فکری لە ڕێی بەرخۆدانی کۆچبەرییەوە دێت و لە دژی سیستمی ناشیرین دەوڵەتی تورکیای فاشیست بە گەڕان بەدوای حەقیقەت و ژیانی ئازاددا، ڕوو لە چیاکانی کوردستان دەکات و ساڵی ١٩٩٩ بەشداری نێو ڕیزەکانی پەکەکە دەبێت. کاتێک بەشداریی ناو ڕیزەکانی گەریلا دەبێت، بە فەلسەفەی ژیانی ئازاد-ی ڕیبەرایەتی بە باشی خۆی پەروەردە دەکات و تایبەتمەندییەکان بە دڵ، ڕێکوپێک، بەرخۆدێر و لەخۆبردوویی کۆچبەری و گەوهەری شۆڕشگێڕیی دەکاتە یەک. لە هەر هەلومەرجێکدا بە بەشداربوونی خۆی بێ نیگەرانییەکەی ڕۆیشتنی لەسەر ڕێگای ئازاد، بووەتە وتنەوەی بەرچاوی ملیتانانی گیانفیدا. بە ڕەنجدەریی، فیداکاریی و لەدڵەوە خۆدانە بەر ئەرکەکان، هەمیشە بوەتە خاوەن پراکتکێکی چالاک.

لە بۆتانەوە هەتا ناوچەکانی پاراستنی مەدیا و دێرسیم، بوەتە خاوەن عەقڵیەتێکی گیانفیدایی و کەسایەتیی فەرماندەی پێشەنگی بونیاد ناوە، کە لەدژی دوژمن بووەتە خاوەن سەرکەوتنی گرنگ. هاوڕێ فکری کە لەناو پەکەکەدا خۆی باش پەروەردە کردووە و خاوەن زانیارییە، بەو دانیشتنانەی کە لەگەڵ هاوڕێیان دەوروبەری دەیکرد سەرنجی هەموو هەڤاڵانی بۆ خۆی ڕادەکێشا.  خرۆشانی ژیان لە ڕوخساری هاوڕێ فکری خۆی دەدرەخست، هەمیشە دەم بە پێکەنین بوو، خۆشیان دەویست. بە دڵپاکی خۆی ژیانی واتادار دەکرد و ژیانی دەکردە خاوەن بەهایەک. هاوڕێ فکری هەمیشە دەیوت ئەوە لەڕووی ڕەنجدان، هەوڵدان و فیداکارییەوە دڵی خۆی بەخشیوە. لەبارەی ڕێبەرایەتی، حزب و گەل بەردەوام بوەتە خاوەن تێڕوانینێک کە خۆی ڕەخنە لەخۆی بگرێت.

هەڤاڵانمان دڵسۆز ساریا و کورتای نسێبین، ئەو کاتە دەوڵەتی تورکی داگیرکەر بە دژواری هێرشی دەکرد، بەشداری نێو ڕیزەکانی گەریلا بوون. هەر هاوڕێیەکمان بە پراکتیکەکانی خۆیان لە چیاکانی کوردستان، بە هێڵە ڕەنجدەرییەکەیان، فیداکار و بوێر ناسران. هاوڕێیانمان بە دیسپلینێکی گەورە لە ئەرکەکانیان ڕوانیوە و لەدژی ئۆپەراسیۆنی داگیرکارییەکانی دەوڵەتی تورک کە لە کوردستان و لە ئەرزینجان بوونە خاوەن بەرخۆدانێکی بێهاوتا، هەتا دواهەناسەیان بە هەڵوێستی گیانفیدایی بەرخۆدانیان کردووە.

سەرەخۆشی لە بنەماڵەی هاوڕێ شەهیدەکانمان دەکەین، سەرەخۆشی لە هەموو گەلی کوردستان دەکەین، بۆ ئەوەی زیاتر خاوەنداری لەو بەهایانە بکەین کە هاوڕێیانمان بە ڕەنجەکانیان خوڵقاندویانن، زیاتر کار دەکەین و بە ئاگری تۆڵە سوێند دەخۆین، ئەو ئاڵایەی شۆڕش لە ئاسماندا دەشەکێنینەوە کە بە ئێمە سپێردراوە."

ژ.ت