هەپەگە یادی ٣ گەریلای کردەوە کە لە زاپ و چەلێ شەهید بوون

هەپەگە یاسی ٣ گەریلای کردەوە کە لە ناوچەی چەلێی جۆلەمیرگ و هەرێمی زاپ شەهید بوون و ڕایگەیاند، تێکۆشانی شەهیدان بۆ ئەوان گەورەترین و سەرەکیترین ئەرکە.

ناوەندی ڕاگەیاندن و چاپەمەنی هەپەگە لەبارەی شەهیدانەوە ڕاگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە.

ڕاگەیەنراوەکە بەم شێوەیەیە:

"لە ڕاگەیەنراوی ٣٠ حوزەیرانی ٢٠١٩ دا ڕامانگەیاندبوو، لە ٢٨ی حوزیراندا لە هەرێمی داووشای ناوچەی چەلێی جۆلەمێرگ لە دژی کۆنتڕاکان چالاکی ئەنجامدراوە. دوای چالاکیەکە سوپای تورکی داگیرکەر لە هەرێمەکە دەستی بە ئۆپەراسیۆن کرد و لە شەڕدا کە بە هۆی ئۆپەراسیۆنەوە روویدا هەڤاڵمان هێرش (شەعبان کاراتاشلی) شەهید بوو.

لە ٢٦ی تشرینی یەکەمیشدا فڕۆکەکانی شەڕی سوپای تورکی داگیرکەر لە هەرێمی زاپی سەر بە هەرێمەکانی پاراستنی میدیا هێرشێکی ئاسمانیان ئەنجامدا و لە ئەنجامدا هەڤاڵەکانمان ستار (فەریدە ئەحمەد) و زیلان (مەقبولە گولەر) شەهید بوون.

ناسنامەی شەهیدەکانمان بەم شیوەیەیە:

نازناو: هێرش ئاندوک

ناو و پاشناو: شەعبان کاراتاشلی

شوێنی لەدایکبوون: وان

دایک و باوک: ڕووکیە و کولیخان

شوێن و کاتی شەهادەت: ٢٨ی حوزەیرانی ٢٠١٩ / چەلێ

 

نازناو: ستار جودی

ناو و پاشناو: فەریدە ئەحمەد

شوێنی لەدایکبوون: کۆبانێ

دایک و باوک: خانم و حەنەفی

شوێن و کاتی شەهادەت: ٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٩ / زاپ

 

نازناو: زیلان زانا

ناو و پاشناو: مەقبولە گولەر

شوێنی لەدایکبوون: مووش

دایک و باوک: سالیحە و موزەفەر

شوێن و کاتی شەهادەت: ٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٩ / زاپ

 

هەر سێ هاورێمان کە لە تەمەنی گەنجێتیەوە لە سیاسەتی قڕکردنی بەرامبەر گەلی کورد تێگەیشتن، بەشداریان لە ڕێزەکانی گەریلاکانی ئازادی کوردستان کرد و لە ڕۆژی دەستپێکەوە بە بەشداری مۆڕال و خروشەوە خۆیان پەروەردە کرد. بۆ ئەوەی لە تێکۆشانی ئازادی ڕێبەر ئاپۆ و گەلی کوردستاندا لە ڕیزی پیشەوەدا جێی خۆیان بگرن، هاورێکانمان هێرش، ستار و زیلان بە هەموو هێزێکیانەوە ئەرکی خۆیان جێبەجێکرد.

لەسەر ئەم بناغەیە سەرەتا سەرخۆشی خۆمان ئاڕاستەی خانەوادەی شەهیدان هێرشی و ستار و زیلان و هەموو گەلی کورد دەکەین و بەڵێن دەدەین ئێمە لە کوردستانێکی ئازاد دا خاوەنداری لە یادەوەری شەهیدەکانمان دەکەین."

ف.ق