هەپەگە یادی پێنج گەریلای کردەوە کە لە خواکورک شەهید بوون

هەپەگە لە ڕاگەیەنراوێکدا ناسنامەی پێنج گەریلای ئاشکرا کرد کە لە ئەنجامی هێرشی ئاسمانی دەوڵەتی داگیرکەری تورکدا لە خواکورک شەهید بوون.

ناوەندی ڕاگەیاندن و چاپەمەنی هەپەگە لەبارەی شەهیدبوونی پێنج گەریلا ڕاگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە.

ڕاگەیەنراوەکە بەم شێوەیەیە:

"لە٢٩ی تەموزی ٢٠١٩ لە هەرێمی خواکورکی سەر بە هەرێمەکانی پاراستنی میدیا، بە هۆی هێرشی ئاسمانی سوپای داگیرکەری تورک هاورێکانمان ئارتێش، باگەر، دەمهات، لەشکەر و سمکۆ شەهید بوون. زانیاری لەبارەی ناسنامەی هاوڕێکانمان بەم شێوەیەیە:

ناسناو: ئارتێش وڵات گۆیی

ناو و پاشناو: گابار شەنگول

شوێنی لەدایکبوون: شرنەخ

دایک و باوک: گولیزار - میرزا

کات و شوێنی شەهادەت: ٢٩ی تەموزی ٢٠١٩ / خواکورک

**

ناسناو: باگەر ئادار

ناو و پاشناو: ڕفعەت ئادار

شوێنی لەدایکبوون: وان

دایک و باوک: پەریشان - قادر

کات و شوێنی شەهادەت: ٢٩ی تەموزی ٢٠١٩ / خواکورک

**

ناسناو: دەمهات نەردووش

ناو و پاشناو: چەتین ئاکن

شوێنی لەدایکبوون: جۆلەمێرگ

دایک و باوک: پاکیزە - ئەسعد

کات و شوێنی شەهادەت: ٢٩ی تەموزی ٢٠١٩ / خواکورک

**

ناسناو: لەشکەر ڕۆژ

ناو و پاشناو: شەهاب ئیرچین

شوێنی لەدایکبوون: جۆلەمێرگ

دایک و باوک: حاتەم و عەلائەدین

کات و شوێنی شەهادەت: ٢٩ی تەموزی ٢٠١٩ / خواکورک

**

ناسناو: سمکۆ کەربۆران

ناو و پاشناو: نیهاد بایساڵ

شوێنی لەدایکبوون: مێردین

دایک و باوک: مونەوەر - عەبدوڵلا

کات و شوێنی شەهادەت: ٢٩ی تەموزی ٢٠١٩ / خواکورک

هاوڕێکانمان ئارتێش، دەمهات، لەشکەر، باگەر و سمکۆ هەر یەکە لە هەرێمێکی جیاوازی کوردستان لەدایکبوون، لەناو خانەوادەیەکی وڵاتپارێز گەورەبوون و لە هەموو دۆخێکدا فشار و زوڵمی دەوڵەتی بکوژی تورکیان بینی. هاوڕێکانمان کردەوە فاشیست و قڕکەری دوژمنیان لەدژی گەلی کورد هیچ کاتێک قبوڵ نەکرد و بەدوای ڕاستی و ئازادی گەڕان و بینییان تێکۆشانی ڕاستەقینە لە چیاکانی کوردستان بەڕێوەدەبرێت.

هاوڕێکانمان لە کاتی جیاوازدا بەشداریان لە ڕیزەکانی گەریلادا کرد، لەسەر هێڵی ڕێبەرایەتی بوونە فیدایی کوردستان و تا دوا ساتی ژیانیان لەدژی هێرشی داگیرکەری بە قاڕەمانی شەڕیان کرد و تێکەڵ بە کاروانی شەهیدان بوون. لە هەموو گۆڕەپانەکانی تێکۆشاندا بە فیداکاریەکی گەورە بەرپرسیاری سەرشانیان جێبەجێ کرد، قوڵبوونەوەیان لە بیردۆزی ڕێبەراتیدا کردە بناغە و بە پێی دۆخەکە ڕێباز و تاکتیکی گەریلای سەردەمیان خوڵقاند. هاوڕێکانمان ئارتێش، دەمهات، لەشکەر، باگەر و سمکۆ لە هەر جێگایەک کە تێکۆشانیان کرد بە هەڵوێستیان و بە پێشەنگیان بوون بە هاوڕێ نمونەییەکان.

سەرەخۆشی خۆمان ئاڕاستەی خانەوادەی شەهیدەکانمان و هەموو گەلی کوردستانی وڵاتپارێز دەکەین و بەڵێن دووبارە دەکەینەوە، تێکۆشانی ئازادی شەهیدەکانمان سەربکەوێنین."

ف.ق