١٢ چالاكی ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان ده‌ستگیر كران
له ماوه‌ی هه‌فته‌یه‌كدا له ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان ١٢ چالاك و ژینگه‌پارێز ده‌ستگیر كراون.
له ماوه‌ی هه‌فته‌یه‌كدا له ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان ١٢ چالاك و ژینگه‌پارێز ده‌ستگیر كراون.
له شاره‌كانی سنه، كامیاران و بانه له ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان له ماوه‌ی هه‌فته‌یه‌كدا ١٢ چالاك و ژینگه‌پارێز ده‌ستگیر كراون. تۆڕی مافی مرۆڤی كوردستان ڕایگه‌یاند، ئه‌و ١٢ كه‌سه به بیانووی نادیار ده‌ستگیر كراون و گواستراونه‌ته‌وه بۆ به‌ندیخانه‌كانی ئیداره‌ی ئیتڵاعات.
گوته‌بێژی تۆڕی مافی مرۆڤی كوردستان كاوه كرماشان ڕایگه‌یاند، زه‌خته‌كانی ڕژێمی ئێران له دژی ژینگه‌پارێزان زیادیان كردووه و ١٢ كه‌س له كاتی ده‌ستگیركردنیاندا كیسه‌ی ڕه‌شیان خراوه‌ته‌سه‌ر. ناوبراو گوتیشی، ئه‌و ١٢ كه‌سه له كاتی ده‌ستگیركردنیاندا لێیان دراوه، تا ئێستاش ڕێگه به پارێزه‌ر و خانه‌واده‌كانیان نادرێت كه چاویان پێیان بكه‌ون.
ئه‌و كه‌سانه‌ی ده‌ستگیركراون بریتین له، ئارمانج قوربانی، به‌ختیار كه‌مانگه‌ر، مه‌هدی كانی سۆری، بارزان بابه‌كری، زانیار زه‌مران، فه‌رهاد محه‌مه‌د، فازڵ قه‌یتاسی، ڕه‌زا ئه‌سه‌دی، هادی كه‌مانگه‌ر، ڕه‌شید مونته‌زیری، عیسا فه‌یزی و حوسێن كه‌مانگه‌ر.
s.m