١٢١هه‌مین ساڵیادی ڕۆژنامه‌گه‌ریی كوردی
ڕۆژنامه‌وانانی كورد له هه‌ر چوار پارچه‌ی كوردستان ده‌رباره‌ی ٢٢ی نیسان ڕۆژی ڕۆژنامه‌گه‌ری كوردی ده‌دوێن و ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كه‌ن كاری ڕۆژنامه‌وانی و تێكۆشینی ئازادی پێكه‌وه ڕێده‌كه‌ن.
ڕۆژنامه‌وانانی كورد له هه‌ر چوار پارچه‌ی كوردستان ده‌رباره‌ی ٢٢ی نیسان ڕۆژی ڕۆژنامه‌گه‌ری كوردی ده‌دوێن و ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كه‌ن كاری ڕۆژنامه‌وانی و تێكۆشینی ئازادی پێكه‌وه ڕێده‌كه‌ن.
ڕۆژنامه‌گه‌ریی كوردی ئه‌مڕۆ ده‌ربازی ساڵی ١٢٢هه‌مینی ده‌بێت. ڕۆژنامه‌ی كوردستان كه ٢٢ی نیسانی ١٨٩٨ له قاهیره‌ی پایته‌ختی میسر له لایه‌ن میقداد میدحه‌ت به‌درخان ده‌رچوو، به ده‌ستپێكی بونیاتنانی ڕۆژنامه‌گه‌ریی كوردی داده‌نرێت. سه‌ره‌ڕای دوورخستنه‌وه، كوشتن، فشار، گرتن، به‌ربه‌ست و قه‌ده‌غه‌كارییه‌كان ١٢١ ساڵه ڕۆژنامه‌وانانی كورد له هه‌ر چوار پارچه‌ی كوردستان و هه‌نده‌ران درێژه به كاروانی ڕۆژنامه‌گه‌ریی كوردی ده‌ده‌ن.
ڕۆژنامه‌وانانی كورد به‌م بۆنه‌یه‌وه بۆ ئاژانسی هه‌واڵی فورات (ANF) دوان:
له ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان ساڵانی ١٩٢٠ هه‌نگاوی یه‌كه‌م له بواری ڕۆژنامه‌گه‌ریی كوردی نرا. دوای ئه‌وه‌ی په‌هله‌وییه‌كان بوون به ده‌سه‌ڵاتدار له ئێران، ڕۆژنامه‌ی «ڕۆژی كورد» ده‌رچوو. ساڵی ١٩٤٣ به پێشه‌نگایه‌تیی كۆمه‌ڵه‌ی ژیانه‌وه‌ی كورد (ژ.ك) ڕۆژنامه‌ی نیشتیمان دامه‌زرا. ساڵی ١٩٤٦ له كۆماری كوردستان له مه‌هاباد ڕۆژنامه و گۆڤاره‌كانی هاواری كورد، كوردستان، هه‌ڵاڵه، هاواری نیشتیمان و گڕوگاڵای منداڵان ده‌ستیان به وه‌شان كرد. پاش ئه‌وه‌ی ڕژێمی ئیسلامی بوو به ده‌سه‌ڵاتدار، مێدیای كوردی له ڕۆژهه‌ڵات سه‌ركوت كرا و به‌ناچاری له هه‌نده‌ران به‌رده‌وامی پێدرا.
به‌رخۆدان له دژی زوڵم
مه‌لسا كه‌لهووڕ هه‌واڵسازی ئاژانسی هه‌واڵی فورات له ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان ده‌رباره‌ی ڕۆژنامه‌گه‌ریی كوردی له ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان گوتی، «ڕۆژنامه‌گه‌ریی كوردی به‌ر له هه‌ر شتێك به‌رخۆدانه له دژی زوڵم. به‌هۆی ئه‌وه‌ی زوڵم به‌سه‌ر ده‌ڤه‌ره‌كاندا سه‌پێنراوه، ئه‌ركی مێدیایه به هێزی ڕاستی تێبكۆشێت.»
كه‌لهووڕ گوتیشی، له ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان ده‌یان گۆڤار و ڕۆژنامه ده‌رچوون، به‌ڵام دواتر هه‌موویان قه‌ده‌غه كران. «بۆچی؟ له‌به‌رئه‌وه‌ی ڕژێم ده‌یویست ناسنامه‌یه‌كی ساخته دروست بكرێت. ئه‌و ڕۆژنامه و گۆڤارانه‌ش به‌ربه‌ست بوون له به‌رانبه‌ریدا. ترس به واتای فشار، ئه‌شكه‌نجه، له‌سێداره‌دان. ڕژێمی ئێران ئێستا بووه‌ته گه‌وره‌ترین زیندانی ڕۆژنامه‌وانان له دونیا. ئه‌گه‌ر لێره ڕۆژنامه‌وانی بكه‌ی، چه‌ند ڕێگه‌یه‌كت له به‌رده‌من. یه‌كه‌م؛ خزمه‌تكردنی ڕژێم. دووه‌م؛ چوونه زیندان و ئه‌شكه‌نجه. سێیه‌مین؛ وه‌ك ئه‌وه‌ی من ده‌یكه‌م، ڕۆژنامه‌وانی به‌نهێنی یان له دووره‌وه‌ڵاتی.»
ته‌رزه عه‌باسی: ئێران بۆ ڕۆژنامه‌وانان زیندانه
ته‌رزه عه‌باسی به‌هۆی فشاره‌كانی ڕژێم ناچار بووه له ئێران كۆچ بكات و له باشووری كوردستان ڕۆژنامه‌وانی بكات. ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كات فشار و زۆرداری له‌سه‌ر مێدیای كوردی هه‌رگیز كه‌م نه‌بووه. عه‌باسی كه په‌یامنێری ژن تی ڤی-یه ئێران وه‌ك زیندانێك بۆ ڕۆژنامه‌وانان ده‌بینێت. ده‌ڵێت، «ئه‌وێ بۆ ڕۆژنامه‌وانان ته‌نیا زیندانه. بۆ نموونه؛ پار له ئێران و ڕۆژهه‌ڵات چه‌ند چالاكییه‌ك كران. زۆر ڕۆژنامه‌وان ده‌ستگیركران و هێشتا چاره‌نووسیان نادیاره. بارودۆخی ڕۆژهه‌ڵات به‌م شێوه‌یه‌یه.»
ڕۆژئاوای كوردستان كه له سه‌رده‌می عوسمانییه‌كانه‌وه كاری چاپه‌مه‌نی له‌گه‌ڵ ڕۆشنبیرانی باكوور و باشووری كوردستان به‌ڕێوه‌ده‌برد، دوای ئه‌وه‌ی سنووره‌كان دانران، ساڵانی ١٩٣٠ و ١٩٤٠ بۆ چاپه‌مه‌نیی كوردی بوون به ساڵی گرنگ. له‌و كاته‌دا به پێشه‌نگایه‌تیی ڕۆشنبیرانی كورد جه‌لاده‌ت به‌درخان، جگه‌رخوێن، حاجۆ ئاغا، مه‌مدوح سه‌لیم به‌گ، قه‌دریجان و عوسمان سه‌بری زۆر گۆڤاری وه‌ك هاوار، ڕۆناهی، ڕۆژی نوێ و ستێر چاپكران. ساڵانی دواتر بۆ چاپه‌مه‌نیی كوردی له ڕۆژئاوای كوردستان بوون به «ساڵی مردن».
سیپان جان: پێویسته ڕۆژنامه‌گه‌ریی كوردی زیاتر پێشكه‌وێت
له سایه‌ی شۆڕشی ٢٠١٢، له ڕۆژاڤا پێشكه‌وتنی گرنگ له مێدیای كوردی هاته ئاراوه. جگه له ئاژانسی هه‌واڵی هاوار، ڕۆناهی تی ڤی و ڕۆژنامه‌ی ڕۆناهی، ده‌یان ده‌زگه‌ی مێدیای نووسراو، بینراو و بیستراو كرانه‌وه. هاوسه‌رۆكی یه‌كێتیی ڕاگه‌یاندنی ئازاد (YRA) له باكوور و ڕۆژهه‌ڵاتی سووریا سیپان جان هێما بۆ ئه‌وه ده‌كات، مێدیای كوردی له ڕۆژهه‌ڵاتی ناوین پێشكه‌وتووه، به‌ڵام هێشتا به‌س نییه.
جان گوتی، «له مێدیای كوردیدا هێشتا زمانی سه‌ره‌كی كوردی نییه. ئه‌مه له ڕۆژاڤاش كێشه‌یه. له ماوه‌یه‌كی كورتدا له بواری ڕۆژنامه‌وانی پێشكه‌وتنی به‌رچاو هاتنه ئاراوه، به‌ڵام هێشتاش ده‌بێ مێدیای كوردی زیاتر به‌ره‌وپێش بچێت.»
له باشووری كوردستان دوای ساڵانی ١٩٢٠، به پێشه‌نگایه‌تیی شێخ مه‌حموود به‌رزنجی چه‌ندین ڕۆژنامه و گۆڤاری وه‌ك پێشكه‌وتن، ڕۆژی كوردستان، بانگی كوردستان دامه‌زران. دواتریش به كردنه‌وه‌ی چاپخانه‌ی ژیانه‌وه له لایه‌ن پیره‌مێرد و خانه‌واده‌ی موكریانی درێژه‌ی پێدرا.
«ڕۆژنامه‌ی كوردستان، وێنه‌ی ئه‌و كاته‌ی كوردستان بوو»
شنه فایه‌ق یه‌كێك له سه‌رنووسه‌رانی ڕۆژ نیووز ده‌رباره‌ی ڕۆژنامه‌گه‌ریی كوردی له باشووری كوردستان بۆ ئاژانسی هه‌واڵی فورات دوا و گوتی، «ڕۆژنامه‌ی كوردستان بۆ ئاگایی هاوبه‌شی كورد هه‌نگاوێكی گرنگ بوو. ئه‌و ڕۆژنامه‌یه ئه‌و كاته وێنه‌یه‌كی ژیانی گه‌لی كورد بوو.» گوتیشی، باشووری كوردستان پێگه‌یه‌كی گرنگی هه‌یه له مێدیای كوردیدا. ئه‌وه‌ی پێویسته نه‌مێنێت كاری مێدیایه به گوێره‌ی ویستی پارتییه سیاسییه‌كان كه گه‌وره‌ترین به‌ربه‌سته.
سه‌رنووسه‌ره‌كه‌ی ڕۆژ نیووز باسی له فشاره‌كانی سه‌ر ڕۆژنامه‌وانان كرد و گوتی، «هه‌شتا ڕۆژنامه‌وان ده‌كوژرێت. بۆ نموونه؛ كاوه گه‌رمیانی، سه‌رده‌شت عوسمان، سۆرانی مامه‌حه‌مه و وه‌دات حسێن له ماوه‌ی ساڵانی ڕابردوو كوژران. ئه‌وه‌ی هیوابه‌خشه ئه‌وه‌یه ڕۆژنامه‌وانان سه‌ره‌ڕای هه‌موو شتێك پاشه‌كشه ناكه‌ن و به‌ره‌و ڕاستی ده‌چن.»
له باكووری كوردستان، سیاسه‌تی ئاسمیلاسیۆن (تواندنه‌وه)، كۆمه‌ڵكوژی و قڕكردن كه له‌گه‌ڵ دامه‌زراندنی كۆماری توركیا ده‌ستی پێكرد، بوونه به‌ربه‌ست له به‌رده‌م مێدیای كوردی له باكووری كوردستان. به‌ڵام له‌گه‌ڵ سه‌رهه‌ڵدانی بزووتنه‌وه‌ی ئازادیی كورد مێدیای كوردی هه‌نگاوێكی گه‌وره‌ی نا. دوای ساڵی ١٩٨٠ «سه‌رخوه‌بوون» ده‌ستی به وه‌شان كرد. ساڵانی ١٩٩٠ ڕۆژنامه‌ی ئۆزگور گونده‌م و یه‌كه‌مین ته‌له‌فزیۆنی كوردیی ئاسمانی به ناوی «مه‌د تی ڤی» ده‌ستی به وه‌شان كرد. نه‌ریتی مێدیای ئازاد كه له دژی سیاسه‌تی كوشتن، ئه‌شكه‌نجه، دوورخستنه‌وه، زیندان و زۆرداریی ده‌وڵه‌ت پارێزگاری له ڕاستی ده‌كات، ئێستا به ده‌یان ته‌له‌فزیۆن، ئاژانس، ڕۆژنامه، گۆڤار و ده‌زگه‌ی دیكه‌ی مێدیایی به‌رده‌وامه.
عه‌زیز ئۆرووچ: كاری ڕۆژنامه‌وانی به به‌رخۆدان له دژی زۆرداری ده‌ستی پێكرد
ڕۆژنامه‌وان عه‌زیز ئۆرووچ كه به‌هۆی كاری ڕۆژنامه‌وانی له باكووری كوردستان سزای به‌سه‌ردا سه‌پێنرا و ئێستا له باشووری كوردستان كاری ڕۆژنامه‌وانی ده‌كات، گوتی، «كاری مێدیا له باكوور به به‌رخۆدان دژبه زۆرداری ده‌ستی پێكرد و له ئه‌نجامی تێكۆشینێكی گه‌وره به‌م ئاسته گه‌یشت. ده‌یان هه‌ڤاڵمان گیانیان له‌ده‌ست دا. ئێمه باسی ڕۆژنامه‌وانییه‌ك ده‌كه‌ین كه هه‌میشه به تێكۆشین ڕێی ده‌كرد. له ئاپێ مووسا هه‌تا غوربه‌تئه‌لی ئه‌رسۆز، له مه‌زڵووم ئه‌ره‌نجی هه‌تا قه‌دری باگدوو و ڕۆهات ئاكتاشه‌كان ده‌یان هه‌ڤاڵمان شه‌هید بوون. ئێمه هه‌وڵ ده‌ده‌ین له‌سه‌ر ئه‌و قوربانییانه‌ی ئه‌وان داویانه، شایه‌نی ڕێگه‌ی ڕاستیی ئه‌وان بین.»
s.m