له به‌ندیخانه‌ی پیتی «ف»ی وان، قادر كاراباك زیندانیی دۆسیه‌ی پارتیی كۆمۆنیستی توركیا\ماركسیست-لینینیست (TKP/ML) له‌گه‌ڵ ئه‌سات ناجی یڵدرم زیندانیی دۆسیه‌ی پارتیی كۆمۆنیستی ماوی (MKP) بۆ ئیدانه‌كردنی پێشێلكارییه‌كانی مافی مرۆڤ له زیندانه‌كه‌یان، ماوه‌ی ٩٢ ڕۆژه ده‌ستیان به ڕۆژووی مردن كردووه. ڕاگه‌یه‌نرا كه بارودۆخی هه‌ردوو زیندانییه‌كه زۆر خراپ بووه و ئیدی ناتوانن پێویستییه تایبه‌تییه‌كانی خۆیان جێبه‌جێ بكه‌ن.
توركمه‌ن كاراباك هاوژینی كادر كاراباك ڕایگه‌یاند، بارودۆخی زیندانییه‌كان ڕۆژ به ڕۆژ دژوارتر ده‌بێت. گوتیشی، په‌رله‌مانتاران له‌وباره‌یه‌وه له‌گه‌ڵ جێگری وه‌زیری داد كۆبوونه‌ته‌وه، به‌ڵام هیچ ئه‌نجامێكی نه‌بووه.
«ده‌ڵێن پاشه‌كشه له‌م هه‌نگاوه ناكه‌ین»
هاوژینی ئه‌و زیندانییه ڕایگه‌یاند، هه‌ردوو زیندانییه‌كه پێیان گوتووه كه پاشه‌كشه له‌و هه‌نگاوه ناكه‌ن كه ده‌ستیان پێكردووه. گوتی: «هاوژینه‌كه‌م و هاوڕێیه‌كه‌ی ده‌ڵێن: [نامانه‌وێت له قه‌فه‌زدا بژین. هه‌تا كێشه‌كه‌مان چاره‌سه‌ر نه‌بێت، ده‌ست له چالاكییه‌كه‌مان به‌رناده‌ین.] ئه‌وان گه‌یشتوونه‌ته ئه‌و ئاسته‌ی كه ئیدی ناتوانن پێویستییه‌كانی خۆیان جێبه‌جێ بكه‌ن. له دوایین دیده‌نیدا گوتیان: [ژماردن له‌سه‌ر پێ به‌رده‌وامه، ڕۆژنامه و كتێبمان پێناده‌ن.] دۆخه‌كه‌یان زۆر مه‌ترسیداره و له‌وانه‌یه بیانگوازنه‌وه نه‌خۆشخانه.»
s.m