٣ ئەندامی كۆمه‌ڵه‌ی گەنجانی وه‌ڵاتپارێز له سلێمانی دەستگیر کران
٣ ئه‌ندامی كۆمه‌ڵه‌ی گه‌نجانی وه‌ڵاتپارێز لە کاتی بڵاوکردنەوەی كتێبه‌كانی عه‌بدوڵا ئۆجەلان لە لایه‌ن ئاسایشی سلێمانی دەستگیر کران.
٣ ئه‌ندامی كۆمه‌ڵه‌ی گه‌نجانی وه‌ڵاتپارێز لە کاتی بڵاوکردنەوەی كتێبه‌كانی عه‌بدوڵا ئۆجەلان لە لایه‌ن ئاسایشی سلێمانی دەستگیر کران.
دژوار شارباژێری ئەندامی کۆمەڵەی گەنجانی وه‌ڵاتپارێزی کوردستان بە ئەژانسی هەواڵی فورات (ANF)ی ڕاگەیاند: «بە ئامانجی بەرۆژەڤکردنی ئەو گۆشگیریه‌ی له‌سه‌ر زیندانی ئیمراڵی هه‌یه، ئێمە كتێبه‌كانی ڕێبەر ئۆجالان بڵاوده‌كه‌ینه‌وه، بەڵام ئەمرۆ ئاسایشی سڵیمانی ڕێگریان لێ كردین و ٣ ئەندامی کۆمەڵەکەمانیان دەستگیر کرد و ده‌ستیشیان بەسەر كتێبه‌كانی ڕێبەر ئۆجالاندا گرت.»
دژوار گوتیشی، گرتنی ئەو ئەندامانەی گەنجانی وه‌ڵاتپارێز لە کاتێکدایە كه لە تەواوی دونیا بۆ ئازادیی ڕێبەر ئۆجالان چالاکی ساز ده‌كرێن، بەڵام ئاسایشی سلێمانی ڕێگری لە هەموو چالاکییه‌كی دیموكراتی دەکات.
ئه‌و ئه‌ندامه‌ی كۆمه‌ڵه‌ی گه‌نجانی وه‌ڵاتپارێز ڕوو له خەڵکی شاری سلێمانی گوتی، پێویسته بزانن كه گرتنی ئەندامەکانی ئێمە تەنها هێرش نییه بۆ سه‌ر کۆمەڵه‌کەی ئێمە، بەڵکو هێرشه بۆ سه‌ر ئازادیی ڕای جیاواز و شکۆی ئەو شارە.
s.m