٣ کەس لە دەستگیرکراوانى ئیدر زیندانیکران

پۆلیسی تورک لە ئۆپەراسیۆنى پاکتاوکردنى سیاسی لە دژی گەلی کورد لە شاری ئیدر ٩ کەسی دەستگیرکردبوو. لە دوای ٧ رۆژ لە دەستگیرکردنی ئەو ٩ کەسە، بڕیاری زیندانیکردن بۆ ٣ کەسیان دەرکرا.

 پۆلیسی تورک لە ١٨ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٨ / ٢٧ی سەرماوەز لە ئیدر هەڵیانکوتایە سەر ماڵی هاووڵاتییان و لەو هەڵکوتانەیاندا، کزناز تورکەلی پەرلەمانتاری پێشووی هەدەپە، شازییە ئۆندەر هاوسەرۆک شارەوانیى ئیدر، محەمەد گولتەکین هاوسەرۆک شارەوانیى تۆزان، ئۆیا مالگاز  و جەسیم کاتار هاوسەرۆکانى پێشووی هەدەپە لە شاری ئیدر، وەدات یڵماز، قادر ئۆزسولار، ئادەم کارتاڵ، زوبەیدە کاینار و عایشە باگش لە ئیدر دەستگیرکران.

لە دواى ئەوە کەسە دەستگیرکراوەکان رەوانەى بەڕێوەبەرایەتیى ئاسایشی ئیدر کران و وتەیان لێوەرگیرا، ئۆزسولار ئازاد کرا و کەسەکانى تریان راگرت و دوێنێ بردنیان بۆ دادگا.

دادگا بە تۆمەتى "ئەندامى رێکخستن" بڕیاری زیندانیکردنى بۆ جەسیم کاتار هاوسەرۆکى پێشووی هەدەپە لە شاری ئیدر، ئادەم کارتاڵ و وەدات یڵماز دەرکرد و ٦ کەسەکەى تریشی ئازاد کرد.

ر.م