٤٨ ناوچەی شاری دیلۆک وەکو 'ناوچەی تایبەتی ئەمنی' راگەیێنران
پارێزگاری رژێمەکەی ئاکەپەی شاری دیلۆک ٤٨ ناوچە کە دەکەونە سەر سنووری باکور و رۆژهەڵاتی سوریا، بۆ ماوەی ١٥ رۆژ وەکو 'ناوچەی تایبەتی ئەمنی' راگەیاند.
پارێزگاری رژێمەکەی ئاکەپەی شاری دیلۆک ٤٨ ناوچە کە دەکەونە سەر سنووری باکور و رۆژهەڵاتی سوریا، بۆ ماوەی ١٥ رۆژ وەکو 'ناوچەی تایبەتی ئەمنی' راگەیاند.
پارێزگاری شاری دیلۆکی باکوری کوردستان، ٤٨ ناوچە کە ٤ سەربازگەی گەورەی سوپاش دەگرێتە خۆی و دەکەونە سەر سنووری باکور و رۆژهەلاتی سوریا، بۆ ماوەی ١٥ رۆژ وەکو 'ناوچەی تایبەتی ئەمنی' راگەیاند. بە پێی زانیارییەکان ئەم بڕیارە لە ١ی کانونی دوهەمی ساڵی ٢٠٢٠-ەوە دەست پێدەکات و بۆ ماوەی ١٥ رۆژ بەردەوام دەبێت.
لە لایەکی دیکەوە، ئاشکرا بوو کە بە پێی ئەم بڕیارەی پارێزگار لە ماوەی ئەو ١٥ رۆژەدا هەموو هاتۆچووی ناوەوەو دەرەوەی ئەو ناوچانە، کۆنتڕۆل دەکرێت و ئەگەر پێویستیش بکات، بڕیار لە قەدەغەی هاتۆجۆی ناوچەکەش دەدریت.
ز.ش