٧ ساڵ سزای زیندانی بەسەر پەرلەمانتاری پێشووی هەدەپەدا سەپێنرا

دادگای تورک سزای ٧ ساڵ زیندانی بەسەر چاغلا دەمیرەل پەرلەمانتاری پێشووی هەدەپەدا سەپاند.

چاغلا دەمیرەل پەرلەمانتاری پێشووی هەدەپە لە ساڵی ٢٠١٥ دا دەستگیرکرابوو و بە بیانووی "ئەندامی رێکخستن" دادگاییکرا. دانیشتنی دادگاییکردنی دەمیرەڵ لە ٥مین دادگای سزا قوڕسەکانی ئامەد بەڕێوەچوو.

پەرلەمانتارانی هەدەپە دەمیرەل ڕەیحان یالچنداغ و مەسعود بەشتاش هەروەها سالیحە ئایدەنیز هاوسەرۆکی دەبەپە، سەمرا گوزەل پەرلەمانتاری هەدەپەی ئامەد، هولیا ئالۆکمەن هاوسەرۆکی هەدەپەی ئامەد و خانەوادەی دەمیرەل بەشداریان لە دانیشتنی دادگادا کرد.

پارێزەری دەمیرەڵ ڕایگەیاند، ئەو هێزە ئەمنیانەی کە دەمیرەلیان دەستگیرکرد و لێپرسینەوەیان لەگەڵدا کرد، بە هۆی ئەندامێتییان لە ڕێخراوی فەتۆ دەستگیرکراون و وتی، "داوا دەکەین چاغلا دەمیرەل ئازاد بکرێت و نابێت سزا بدرێت."

بەشتاشیش وتی، "ئاشکرایە کە دەستگیرکردن و سزادانی چاغلا دەمیرەل یاسایی نییە."

ف.ق