پارتییه‌كوردستانییه‌كان له‌ژێر چه‌تری هه‌ده‌په‌دا به‌شداری له هه‌ڵبژاردنی شاره‌وانییه‌كان ده‌كه‌ن
پارتییه‌كوردییه‌كانی باكووری كوردستان ڕێككه‌وتن كه به یه‌ك لیست به‌شداری له هه‌ڵبژاردنی داهاتووی شاره‌وانییه‌كانی باكووری كوردستان و توركیا بكه‌ن.
پارتییه‌كوردییه‌كانی باكووری كوردستان ڕێككه‌وتن كه به یه‌ك لیست به‌شداری له هه‌ڵبژاردنی داهاتووی شاره‌وانییه‌كانی باكووری كوردستان و توركیا بكه‌ن.
ئه‌مڕۆ له شاری ئامه‌د له كۆنفڕانسێكدا ٧ پارتیی باكووری كوردستان ڕایانگه‌یاند پێكه‌وه ڕێككه‌وتوون كه له‌ژێر چه‌تری پارتیی دیموكراتیی گه‌لان (هه‌ده‌په)دا به‌شداری له هه‌ڵبژاردنی ٣١ی مارسی ٢٠١٩ بكه‌ن.
له كۆنفڕانسه ڕۆژنامه‌وانییه‌كه‌دا كه نوێنه‌رانی هه‌ر ٧ لایه‌نه كوردستانییه‌كه و هه‌ده‌په به‌شدار بوون، ده‌قی هاوپه‌یمانه‌تییه‌كه‌یان ئاشكرا كرد. په‌روین بووڵدان هاوسه‌رۆكی گشتیی هه‌ده‌په ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كرد، ئه‌و هاوپه‌یمانه‌تییه‌ی ئه‌مڕۆ ڕایده‌گه‌یه‌نن هه‌نگاوێكی گرینگه له‌پێناو یه‌كێتیی نه‌ته‌وه‌یی گه‌لی كورد. گوتی: «هیوا و چاوه‌ڕوانی گه‌له‌كه‌مان له ئێمه ئه‌وه‌یه. زۆر گرینگه كه ئه‌م هاوپه‌یمانه‌تییه ته‌نیا له هه‌ڵبژاردندا نه‌بێت، به‌ڵكو ڕێ له به‌رده‌م یه‌كێتیی نه‌ته‌وه‌یی پێكهاته‌سیاسییه‌كانی گه‌لی كورد بكاته‌وه. گه‌له‌كه‌مان داوای یه‌كێتیی نه‌ته‌وه‌یی له ئێمه ده‌كات. له قازی محه‌مه‌د هه‌تا مه‌لا مسته‌فا بارزانی، له مه‌زڵووم دۆغان هه‌تا وه‌دات ئایدن، ئه‌مه قه‌رزێكه له‌سه‌رمان. میراتی هێژای ئه‌وانه كه بۆ ئێمه‌یان به‌جێهێشتووه. ئه‌رك و به‌رپرسایه‌تیی ئێمه‌یه كه خاوه‌نداره‌تی له‌و میراته بكه‌ین. له‌به‌رئه‌وه ئه‌مڕۆ لێره كۆبووینه‌ته‌وه.»
ده‌قی نه‌خشه‌ڕێی هاوپه‌یمانه‌تیی هه‌ڵبژاردنی كوردستانی:
له‌به‌رئه‌وه‌ی هه‌ڵبژاردنه خۆجێییه‌كان بۆ ده‌سه‌ڵاتی خۆجێی و چه‌سپاندنی دیموكراتی گرینگن، به‌تایبه‌ت بۆ كوردان گرینگتریشن، هه‌ڵبژاردنی ٣١ی مارس به‌هۆی چه‌ند هۆكارێك كه له خواره‌وه باسمان كردووه، گرینگی زیاتریان په‌یدا كردووه:
١. دوای گۆڕینی سیسته‌می توركیا بۆ سه‌رۆكایه‌تی، به‌ئاشكرا دیاره كه په‌رله‌مان گورزی پێكه‌وتووه و له‌گه‌ڵیدا گرینگی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه خۆجێیه‌كان زیاتر بووه.
٢. ده‌سه‌ڵاتدار، ئۆپۆزسیۆن و پارتییه‌سیاسییه‌كانی توركیا به پلان و به‌رنامه كار له‌سه‌ر دۆزی گه‌له‌كه‌مان ده‌كه‌ن و ده‌یانه‌وێت له مێشكی گه‌لدا هه‌ندێك تێگه‌یشتنی چه‌وت بچه‌سپێنن. ئه‌وان ده‌یانه‌وێت ئه‌و تێگه‌یشتنه لای گه‌له‌كه‌مان دروست بكه‌ن كه؛ «ئه‌گه‌ر بچینه سه‌ر سندووقه‌كان یان نه‌چین، هیچ له دۆخه‌كه ناگۆڕێت. به هه‌ر شێوه‌یه‌ك بێت، له شاره‌وانییه‌كان قه‌یووم داده‌مه‌زرێنرێت.» به‌و تێگه‌یشتنه هه‌ڵه‌یه ده‌یانه‌وێت گه‌له‌كه‌مان له سیاسه‌ت سارد بكه‌نه‌وه، به‌و تێڕوانینه چه‌وتانه گه‌له‌كه‌مان به ئامانج ده‌گرن.
٣. سه‌رۆكی مه‌هه‌په ده‌وڵه‌ت باخچه‌لی ده‌رباره‌ی كوردان و هه‌ڵبژاردنی خۆجێی له كوردستان ده‌ڵێت؛ «ئه‌گه‌ر كوردان جارێكی دیكه ده‌سه‌ڵاتداره‌تیی خۆجێیی له ده‌ستی قه‌یوومه‌كان ده‌ربێنن، داواكارییه‌كانی ئه‌وان زیاتر ده‌بن. ئه‌مه‌ش توركیا به ئاقارێكی دیكه‌دا ده‌بات. بۆ ئه‌وه‌ی ڕێ له‌وه بگرین پێویسته عه‌شیره‌ته‌كان بجوڵێنین.» هه‌روه‌ها باخچه‌لی ده‌ڵێت، با كورد له هه‌ڵبژاردنه‌كاندا شكست بێنن، با مه‌هه‌په‌ش له هه‌ڵبژاردندا شكست بێنێت، به‌ڵام با ده‌وڵه‌تی تورك شكست نه‌هێنێت.
٤. دوای ئه‌وه‌ی سیسته‌می سه‌رۆكایه‌تی چه‌سپا، ده‌سه‌ڵاتداره‌تیی ئاكه‌په و ڕژێمی توركیا ته‌نیا بووه‌ته هی پیاوێك. بۆ ئه‌وه‌ی بتوانین به هه‌ڵبژاردنه ڕه‌واكان و ئیراده‌ی گه‌ل ئه‌م پڕۆسه‌یه تێپه‌ڕێنین، ده‌بێ بتوانین هاوپه‌یمانه‌تیی زۆر به‌رفره‌وان له كوردستان پێكبێنین. له‌به‌رئه‌وه ئێمه هاوپه‌یمانه‌تیمان له كوردستان، توركیا و جیهان بۆ ڕای گشتیی ڕاده‌گه‌یه‌نین؛
- ئێمه وه‌ك ئه‌و بزووتنه‌وه و پارتییه‌كوردستانییانه‌ی كه له خواره‌وه ئیمزامان كردووه، له‌ژێر چه‌تری هه‌ده‌په‌دا، بۆ هه‌ڵبژاردنی خۆجێی هاوپه‌یمانه‌تیی خۆمان ڕاده‌گه‌یه‌نین.
- هاوپه‌یمانه‌تیی جومهور كه ده‌یه‌وێت جارێكی دیكه ده‌ست به‌سه‌ر ئیراده‌ی گه‌له‌كه‌ماندا بگرێت، به درووشمی «با كورد شكست بێنێت» سیاسه‌ت ده‌كات. له به‌رانبه‌ر ئه‌م تێڕوانینه ئێمه ده‌ڵێین «با هاوپه‌یمانه‌تیی هه‌ڵبژاردنی كوردستانی و گه‌له‌كه‌مان سه‌ركه‌وێت، با پارتییه‌كانمان سه‌ركه‌ون.» به‌م هه‌ڵوێستانه ده‌مانه‌وێت ده‌رفه‌ت و ده‌ستكه‌وتی باش به‌ده‌ستبێنین.
- به هاوپه‌یمانه‌تیی هه‌ڵبژاردنی خۆجێیی كوردستان، ئێمه ده‌مانه‌وێت سیاسه‌تی سیڤیل - دیموكراتیك به‌هێز بكه‌ین، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش ئێمه به باوه‌ڕه‌وه تێده‌كۆشین. گرنگترین شت ئه‌وه‌یه به‌ها نه‌ته‌وه‌ییه‌كانی گه‌له‌كه‌مان بپارێزین و له‌سه‌ر بنه‌مایه‌كی سیڤیل - دیموكراتیك‌دا له به‌رانبه‌ر ئه‌و هێرشانه بوه‌ستینه‌وه كه له‌سه‌ر گه‌له‌كه‌مان هه‌ن.
- له هاوپه‌یمانه‌تیی هه‌ڵبژاردنی خۆجێیدا بزووتنه‌وه و پارتییه‌كانمان ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كه‌ن كه له‌نێو گه‌له‌كه‌ماندا كولتووری هاوكاریی نه‌ته‌وه‌یی - دیموكراتیك به‌ره‌و پێش ده‌به‌ن. ده‌مانه‌وێت له هه‌ڵبژاردنی خۆجێییدا ئه‌و تێڕوانینه هه‌ڵانه‌ی كه تا ئێستا له‌نێو كورداندا بڵاوبوونه‌ته‌وه، كه ده‌گوترێت «كورد ناتوانن پێكه‌وه هاوپه‌یمانه‌تی بكه‌ن» بشكێنین و به گوێره‌ی ویستی گه‌له‌كه‌مان مامه‌ڵه بكه‌ین.
- له هاوپه‌یمانه‌تیی جومهور (ئاكه‌په - مه‌هه‌په)دا هاتووه؛ «له‌پێناو ئاینده‌ی ده‌وڵه‌ته‌كه‌مان هاوپه‌یمانه‌تی ده‌كه‌ین، هۆكارێك نییه كه ئێمه له یه‌كتر عاجز بین، له‌به‌ر ئه‌وه هاوپه‌یمانه‌تی دروست ده‌كه‌ین و ڕێكده‌كه‌وین.» ئێمه‌ش وه‌ك بزووتنه‌وه و پارتییه‌كانی كوردان ناكۆكی و جیاوازییه‌كانمان به‌لاوه‌ده‌نێین و له‌سه‌ر به‌ها هاوبه‌شه‌كانی كوردان هاوپه‌یمانه‌تیی خۆمان بۆ هه‌ڵبژاردنه‌خۆجێیه‌كان ڕاده‌گه‌یه‌نین.
- گرینگ‌ترین شتیش ئه‌وه‌یه، ویستی كوردان كه ئه‌مڕۆ هه‌موو گه‌له‌كه‌مان ده‌كاته یه‌ك، یاخوود تێكۆشان له‌پێناو مافی چاره‌نووسی نه‌ته‌وه‌كه‌مان و په‌روه‌رده و فێربوون به زمانی دایكی، ئێمه كۆده‌كاته‌وه. له‌م سۆنگه‌یه‌وه ئێمه له شاره‌وانییه‌كاندا هه‌ڵوێستێكی نه‌ته‌وه‌یی - دیموكراتیك پێشده‌خه‌ین. له بواری خۆجێیدا ده‌مانه‌وێت خزمه‌تی گه‌له‌كه‌مان بكه‌ین.
- ئێمه ڕێز له ئیراده‌ی ئه‌و كوردانه ده‌گرین كه له هه‌ڵبژاردنه خۆجێیه‌كاندا له ده‌ره‌وه‌ی هاوپه‌یمانه‌تیی ئێمه مامه‌ڵه ده‌كه‌ن، هه‌ڵوێستی ئه‌وان به مافێكی دیموكراتی ده‌زانین. به‌ڵام له‌م هه‌لومه‌رجه‌دا كه به‌كورتی له‌سه‌ره‌وه ئاماژه‌مان بۆ كردووه، ده‌مانه‌وێت له هه‌ڵبژاردنی ٣١ی مارسدا كورد به یه‌ك هاوپه‌یمانه‌تی و پێكه‌وه به‌شداری بكه‌ن. به‌شداربوونی كوردان به ڕێككه‌وتن و پێكه‌وه، گرینگییه‌كی مێژوویی هه‌یه و له به‌رژه‌وه‌ندیی گه‌له‌كه‌ماندایه. ئێمه هه‌تا دوایین سات بۆ هه‌ڵبژاردنی خۆجێیی یه‌كڕیزی و هاوپه‌یمانه‌تیی كوردان ده‌پارێزین، بانگی خۆمان دووباره ده‌كه‌ینه‌وه و بانگی ئه‌و هه‌ڤاڵانه ده‌كه‌ین كه به‌شدار بن له‌م هاوپه‌یمانه‌تییه‌مان.
- هه‌روه‌ها به گرینگی ده‌زانین كه هه‌ده‌په له هه‌ڵبژاردنی خۆجێیدا له‌گه‌ڵ هێزه‌دیموكراتییه‌كانی توركیا هاوپه‌یمانه‌تیی به‌رفره‌وان دروست بكات.
به‌ڕێزه‌وه به ڕای گشتی ڕاده‌گه‌یه‌نین
باوه‌ڕمان وایه كه سه‌رده‌كه‌وین
گه‌له‌كه‌مان\گه‌لانی ئێمه سه‌رده‌كه‌ون
هاوپه‌یمانه‌تیی ئێمه سه‌رده‌كه‌وێت
ئێمه سه‌رده‌كه‌وین
حه‌ره‌كه‌تی ئیسلامیی كوردستان (AZADÎ)
پارتیی هه‌رێمه‌دیموكراتییه‌كان (DBP)
كۆمه‌ڵه‌ی كوردی دیموكرات و شۆڕشگێڕ (DDKD)
پارتیی دیموكراتیی گه‌لان (HDP)
پارتیی ئازادی و مرۆڤ (PİA)
پارتیی كۆمۆنیستی كوردستان (KKP)
پلاتفۆڕمی دیموكراتیی كوردستان (PDK)
پارتیی دیموكراتیی كوردستان - توركیا (PDK-T)
s.m