پارێزه‌ر مه‌سعوود شه‌مسنه‌ژاد له ورمێ ده‌ستگیر كرا
مامۆستای زانكۆ و پارێزه‌ری زیندانییانی سیاسیی كورد مه‌سعوود شه‌مسنه‌ژاد دوێنێ له لایه‌ن هێزه‌كانی ئیتڵاعاتی ئێران ده‌ستگیر كرا.
مامۆستای زانكۆ و پارێزه‌ری زیندانییانی سیاسیی كورد مه‌سعوود شه‌مسنه‌ژاد دوێنێ له لایه‌ن هێزه‌كانی ئیتڵاعاتی ئێران ده‌ستگیر كرا.
سه‌رچاوه‌یه‌كی باوه‌ڕپێكراو به ئاژانسی هه‌واڵی فورات (ANF)ی ڕاگه‌یاند، هێزه‌كانی ئیتلاعاتی ئێران نیوه‌ڕۆی ٨ی كانوونی دووه‌م\١٨ی به‌فرانبار له شاری ورمێ پارێزه‌ر مه‌سعوود شه‌مسنه‌ژاد-یان ده‌ستگیر كردووه. ده‌ستگیركردنی ناوبراو هاوكات بووه له‌گه‌ڵ دادگه‌یی كردنی یه‌كێك له‌و تۆمه‌تبارانه‌ی كه ناوبراو كاری پارێزه‌ری بۆ ده‌كرد.
به گوێره‌ی هه‌مان سه‌رچاوه، هێزه‌كانی ڕژێم دواتر چوونه نووسینگه‌ی ئه‌و پارێزه‌ره و ده‌ستیان به‌سه‌ر هه‌موو به‌ڵگه‌نامه‌كاندا گرتووه، هه‌روه‌ها هه‌ڵیانكوتاوه‌ته سه‌ر ماڵه‌كه‌ی و پشكنیویانه. به گوێره‌ی زانیارییه‌كان پارێزه‌ر مه‌سعوود شه‌مسنه‌ژاد پاش ده‌ستگیركرانی گواستراوه‌ته‌وه بۆ زیندانی ئیتلاعاتی شاری ورمێ.
مه‌سعوود شه‌مسنه‌ژاد له هه‌ڵبژاردنی ساڵی ٢٠١١ی په‌رله‌مانی ئێران‌دا خۆی كاندید كرد، به‌ڵام به تۆمه‌تی هاوكاری كردنی پارتییه‌كوردییه‌كان داواكارییه‌كه‌ی ڕه‌تكرایه‌وه. ناوبراو ساڵی ٢٠١٣ بۆ ماوه‌ی ٣٧ ڕۆژ له زیندانی ئیتلاعات زیندانی كرا و دواتر به كه‌فاله‌ت ئازاد كرا. له هه‌مان ساڵدا شه‌مسنه‌ژاد له ئه‌ندامه‌تیی ژووری پارێزه‌رانی ورمێ دوورخرایه‌وه.
مه‌سعوود شه‌مسنه‌ژاد كاری پارێزه‌ری بۆ زۆر زیندانیی سیاسیی كورد كردووه له‌وانه، حه‌بیبوڵا گوڵپه‌ریپوور كه له‌سێداره درا و هه‌ریه‌كه له عه‌لی ئه‌فشاری و ڕزگار ئه‌فشاری كه سزای له‌سێداره‌دانیان به‌سه‌ردا سه‌پێنراوه.
s.m