پارێزەران بۆ چاوپێکەوتن لەگەڵ ئوجالان داواکارییان پێشکێش کرد

پارێزەرانی رێبەری گەلی کورد عەبدولا ئوجالان بە مەبەستی سەردانی ئیمرالی و ئەنجامدانی چاوپێکەوتن لەگەڵیدا، سەردانی داواکاری گشتی شاری بورسایان کرد.

هەر یەک لە نەورۆز ئویسال، فایەق ئوزگور ئەرۆل، جەنگیز یورەکلی و مازلوم دینج پارێزەرانی عەبدولا ئوجالان رێبەر گەلی کورد، بە مەبەستی سەردانی ئیمرالی و ئەنجادانی چاوپێکەوتن لەگەڵ ئوجالان، سەردانی داواکاری گشتی بوریاسان کرد.

پارێزەران لە ٧ی ئابی ساڵی رابردووەوە بە مەبەستی چاوپیکەوتن لەگەل رێبەری گەلی کورد، داواکاری پێشکێش دەکەن، بەڵام تا ئێستا وڵامی داواکارییەکەیان نەدراوەتەوە.

ز.ش