پارێزەرانی ئۆجالان بۆ چاوپێکەوتن لەگەڵیدا داواکارییان پێشکەش کرد

پارێزەرانی رێبەر گەلی کورد عەبدولا ئوجالان بە مەبەستی ئەنجامدانی چاوپێکەوتن لە گەڵیدا، سەردانی داواکاری گشتی بورسایان کرد.

بە مەبەستی سەردانکردنی ئیمراڵی و ئەنجامدانی چاوپێکەوتن لەگەڵ رێبەر گەلی کورد عەبدولا ئوجالان، پارێزەران جارێکی دیکە داواکاریان پێشکەش بە داواکاری گشتی بورسا کرد.

هەر یەک لە پارێزەران رازییە تورگوت و رێزان سارجا و سەربای کۆکلو و ئیبراهیم بلمەز بە مەبەستی سەردانکردنی ئیمراڵی و چاوپێکەوتن لەگەل رێبەری گەلی کورد عەبدولا ئوجالان جارێکی دیکە داواکارییان پێشکەشی داواکاری گشتی بورسا کرد.

لە ٧ی مانگی ئابی ساڵی رابردووەوە تا ئێستا وڵامی داواکاری بۆ ئەنجامدانی چاوپێکەوتن لە گەڵ رێبەر گەلی کورد عەبدولا ئوجالان نادرێتەوە.

ز.ش