پشتگیری بنەماڵە وەڵاتپارێزەکانی ڕۆژهەڵات لە چالاکانی مانگرتوو

بنەماڵە ڕۆژهەڵاتییەکانی دانیشتووی باشووری کوردستان لە پەیامێکدا پشتگیری خۆیان بۆ مانگرتنەکەی لەیلا گیوڤەن وگیراوانی سیاسی راگەیاند.

لە درێژەی پشتگیری کرد لە مانگرتن لەخواردنە بێ سنوورەکەی لەیلاگۆڤەن هاوسەرۆکی کەجەدە وپەرلمانتاری هەدەپە وچالاکانی سیاسی لەدەرەوە وناوخۆی کوردستان ، بنەماڵە وەڵاتپارێزەکانی دانیشتووی شاری قەڵادزێ-ی باشووری کوردستان بەشێوازی سەمبۆلیک دەستیان دایە مانگرتن لەخواردن و پشتگیری خۆیان بۆ چالاکانی مانگرتوو ڕاگەیاند.

ئەو بنەماڵە ڕۆژهەڵاتییانە کە لە ژێرفشاری ڕژیمی ئێران بەناچاری ڕۆژهەلاتی کوردستانیان بەجێهێشتووە و ڕوویان لە باشووری کوردستان کردووە، بەبڵاوکردنەوەی پەیامێکی ڤیدیۆیی پشتگیری خۆیان بۆچالاکانی مانگرتوو لەخواردن کە بەئامانجی کۆتایی هێنان بەگۆشەگیری سەرڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵائۆجالان دەستپێکردووە، دەربڕی.

لەپەیامەکەدا هاتووە، ئێمە وەک بنەماڵەکانی ڕۆژهەڵاتی دانیشتووی باشووری کوردستان بۆ پشتیوانی لە ئازادی ڕێبەری گەلی کورد و پشتیوانی لە لەیلا گویۆڤەن وتەواوی چالاکانی سیاسیی بەتایبەتی بەندکراوانی سیاسی  مانگرتوو دەنگی خۆمان دەخەینە پاڵ دەنگی هەر مرۆڤێکی ئازادیخواز و تا گەییشتن بە سەرکەوتنی یەکجاری درێژە بە تێکۆشان دەدەین.

ک-ش