پژاک دەسبەسەرداگرتنی شارەوانییەکانئ باکووری کوردستانی ئیدانە کرد

هاوسەرۆکایەتی پارتی ژیانی ئازادی کوردستان-پژاک دەسبەسەرداگرتنی شارەوانییەکانی ئامەد، وان و مێردین-ی بە تووندی ئیدانەکرد و سلاوی نارد بۆ بەرخۆدانی گەلی کورد لە دژی فاشیزم لە باکووری کوردستان.

پارتی ژیانی ئازادی کوردستان-پژاک لەبەیاننامەیەکدا داگیرکردنی ٣ شارەوانی گەوروەی شارەکانی ئامەد، وان و مێردینی لەلایەن رژیمی تورکیاوە ئیدانە کرد.پژاک ئەوەی خستەڕوو، ئەم کارە بە واتای داگیرکردنی ئیرادەی گەلە و کردەوەیەکی ناڕاستە و هەنگاوێکە بۆ داگیرکاری سیاسی.

لە درێژەی بەیاننامەکەی پژاکداهاتووە،" بەرەبەیانی ڕۆژی ١٩ی ئاب دەوڵەتی داگیرکەری تورک هەڵیکووتایە سەرماڵی هاووڵاتیانی باکووری کوردستان لە چەندین شاری تورکیا و زیاتر لە ٥٠٠ کەسی دەستگیرکرد. و هەروەها دەستگیرا بەسەر ٣شارەوانی ئامەد، وان و مێردیندا،. ئەم کارە بە واتای داگیرکردنی ئیرادەی گەلە وهەنگاوێکە بۆ داگیرکاری سیاسی."

دەوڵەتی تورکیا بە پیشەنگایەتی ئەردۆغان و دەوڵەتی باغچەلی هاوکاری بەدوای بەدی هێنانی خەونەکانی خۆیانن و بێ وەستان دەستیان کردووە بە تاڵان ، دەستدرێژیی، کوشتن و کاولکردنی کوردستان. بە داگیرکردنی ٣شارەوانی گەورەی کورد بەنیازن ئیرادەی گەل بشکێنن و چۆک بەگەل دابدەن. بەڵام گەلی کورد چۆن وەک پێشووترکەسانی پێش ئەردۆغان هاویشتە ناو زبڵدان، بە دلنیاییەوە ئەمجارەش ئەردۆغان دەهاوێژنە ناو زبڵدانی مێژووەوە.

لە کۆتایی بەیاننامەکەی پژاک هاتووە، " ئێمە وەک پارتی ژیانی ئازادی کوردستان-پژاک جارێکی تر ئەم هێرشانەی رژیمی تورکیا بە تووندی ئیدانە دەکەین و بەردەوام خۆمان لەپاڵ گەلی باکووری کوردستان دەبینینەوە. هەروەها باش دەزانین کە ئەمە یەکەمین هێرش و دوایین هێرش نابێت لەدژی گەل ، هەربۆیە بۆ پیش خستنی تێکۆشانی لەدژی فاشیزمدا یەکگرتوویی لە نان وئاو بە پیویست تر دەزانین. دەولەتی تورک مانەوەی خۆی لە لەناوبردنی گەلی کورددا دەبینێتەوە و هیرش دەکاتە سەر هەموو دەسکەوتەکانی گەلی کورد. ئەم هێرشانە هێرشێکی ئابووری، سیاسی، چاندی و دەروونی و سەربازییە. هەربۆیە داوا لە تەواوی پارت و لایەنی سیاسی و مرۆڤە ئازادیخوازەکان دەکەین کە بەئەرکی مرۆیی خۆیان هەستن و لەهەمبەر ئەو هێرشانەی رژیمی تورک هەڵوێست نیشان بدەن.

جارێکی تر داگیرکردنی شارەوانییەکانی ئامەد، وان و میردین بە تووندی ئیدانە دەکەین و سڵاو دەنیرین بۆ بەرخۆدانی گەلەکەمان لە دژی فاشیزم."

ک-ش