شاندێكی ئه‌ورووپی سه‌ردانی ڕێكخستنی هه‌ده‌په‌یان كرد له شاری ئامه‌د. له‌نێو شانده‌كه‌دا په‌رله‌مانتاری پارتیی «ئێمه خۆمان - Siin Fein»ی ئێرله‌ندا مارتینا ئانده‌رسۆن و ڕاوێژكاره‌كه‌ی مارتینا ئانده‌رسۆن، پارێزه‌ری ئیتاڵی سیمۆنێتا رۆسێلا بێنادێتتا، داكۆكیكاری مافه‌كانی مرۆڤ له ئێرله‌ندا وێندی لیۆن، ئه‌ندامی پارتیی كرێكارانی به‌ریتانیا یولیا وارد و مافپه‌روه‌ری به‌ریتانیا مارگرێت ئاوێن، هه‌ن.
دوای سه‌ردانه‌كه، شانده‌كه له‌گه‌ڵ په‌رله‌مانتارانی هه‌ده‌په مووسا فارسئۆغووللاری، ده‌رسیم دا‌غ، ڕه‌مزیه تۆسون و سالیحه ئایده‌نیز بۆ پشتگیری كردن له له‌یلا گیوڤه‌ن هاوسه‌رۆكی كۆنگره‌ی كۆمه‌ڵگه‌ی دیموكراتی (كه‌جه‌ده) و په‌رله‌مانتاری هه‌ده‌په كه ٦٧ ڕۆژه مانی له خواردن گرتووه، به‌ره‌و زیندانی پیتی «ئه»ی ئامه‌د كه‌وتنه‌ڕێ. كاتێك شانده‌كه له زیندانه‌كه نزیك بوویه‌وه، له لایه‌ن پۆلیسی توركی داگیركه‌ره‌وه ڕاوه‌ستێنرا و ڕێگرییان لێ كرا بچنه زیندانه‌كه.
ئه‌ندامانی شانده‌كه و په‌رله‌مانتارانی هه‌ده‌په گه‌ڕانه‌وه ناوه‌ندی هه‌ده‌په و بڕیاره لێدوانێكی ڕۆژنامه‌وانی بده‌ن.
s.m