پەیامی دایکی شەهیدێک لە لەیلاخ-ی ڕۆژهەڵاتەوە بۆلەیلا گیوڤەن

پاڵپشتی لە چالاکانی مانگرتوو لەخواردن لەدژی گۆشەگیری ڕێبەری گەلی کورد عەبدولائۆجالان بەردەوامە. دایە زەینەب یەکێک لەدایکانی ئاشتی لەڕۆژهەڵاتی کوردستان لە ناوچەی لەیلاخی سنەوە لە پەیامێکی ڤیدۆیدا پیرۆزبایی نەورۆز لە لەیلا گیوڤ وهەڤاڵەکانی دەکات.

چالاکی مانگرتن لەخواردنی چالاکانی سیاسی و بەندکراوانی سیاسی لە کوردستان لە ناوخۆ و دەرەوەی کوردستان بۆکۆتایی هێنان بە گۆشەگیری سەرڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵائۆجالان بەردەوامە.

 مانگرتنەکەی لەیلاگیوڤەن هاوسەرۆکی کەجەدە و پەرلمانتاری هەدەپە  لە ڕۆژی ١٣٤هەمینی خۆیدایە. هەروەها ناسر یاگز ئەندامی هەدەپە لە هەولێر ١٢٢ڕۆژە لە مانگرتنی بێسنووردایە، مانگرتنی بەندکراوانی سیاسی کورد لەباکووری کوردستانیش ٩٦ ڕۆژە بەردەوامە و لە ستراسبوورگ-ی فەرانسا مانگرتن لە ڕۆژی ٩٥هەمینی خۆیدایە.

دایە زەینەب دایکی شەهید هاوڕێ لەیلاخ(محمەد ئەمین ئەمیری) خەلکی ناوچەی لەیلاخی ڕۆژهەلاتی کوردستان و ئەندامی دایکانی ئاشتی، لەپەیامێکی ڤیدیۆییدا ویڕای پێشتیوانیکردن لەچالاکانی مانگرتوو لەخواردن جەژنی نەورۆزی لە لەیلاگیوڤەن وهەڤالەکانی پیرۆزکرد.

ک-ش