پێشمەرگەیەکی دێرین: دەتوانین بە یەکێتی نەتەوەیی سەربکەوین

پێشمەرگەی دێرین عەبدوڵا یوسف سلێمان وتی: "دەبێت کورد ئەم سەردەمە مێژووییە مەترسیدارە باش هەلبسەنگێنێت و بەگوێرەی سەردەم بجوڵێتەوە. بانگەوازی بۆ هەموو حزب و ڕێکخستنەکانی کورد دەکەم گوێ لە داواکاری گەل بگرن بۆ یەکێتی".

دوای هێرشەکانی تورکیا بۆ سەر باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا، جارێکی دیکە یەکێتی نەتەوەیی کورد بووە ڕۆژەڤی سەرەکی کورد و بۆ یەکێتی جێبەجێ ببێت بانگەوازی بەدوای بانگەوازی دەکرێت. لە گوندی ڕۆبۆسکێ سەر بە ناوچەی قلابای شڕنەخ، پێشمەرگەیەکی دێرین بەناوی عەبدوڵا یوسف سلێمان لەبارەی یەکێتی نتەوەیی قسەی کرد و بانگەوازی بۆ پارت و ڕێکخستنەکانی کورد کرد.

'دەبێت کورد یەکێتی خۆیان دروست بکەن'

عەبدوڵا یوسف سلێمان لە ساڵی ١٩٧٦ لە باشوری کوردستان پێشمەرگایەتی کردووە، بەم شێوەیە باسی ئەو ڕۆژانەی کرد: "لە ساڵی ١٩٧٦ بۆ دەستکەوتەکانی باشوری کوردستان سنوور سەپێندراومان تێپەڕاند، بەشداری ناو پێشمەرگە بووین و هەتا ساڵی ١٩٨٢ خکمەتمان کرد. چەندین ناوچەی باشور و ڕۆژهەڵاتی کوردستان گەڕاین. بەشداری شەڕم کرد لەگەڵ عێراق. تەنیا بۆ خاکی کوردستان شەڕمان کرد. ئێستا هێرش بۆ سەر خاکی کوردستان هەیە و دەبێت کورد یەکێتی خۆی دروست بکات. بۆ دروستبوونی یەکێتی نەتەوەیی درەنگیشە. کوردستان بەبێ ویستی کورد کرایە چوار پارچە، لە هەر پارچەیەک هێرش هەبێت، دەبێت کورد ڕووبکەنە ئەوێ و خاکی خۆیان بپارێزن. ئێمە ئێستا لە ڕۆبۆسکێ-ن بەڵام خزممان لە دهۆکیش هەن. ئێمەی کورد یەک نەتەوەین. کام پارچە لەژێر مەترسیدا بێت، دەبێت ئێمە لەوێ بین و بەرخۆدان بکەین بۆ خاکی خۆمان".

'کاتی هاتووە'

عەبدوڵا یوسف سلێمان ئاماژەی بەوەش کرد کە گەلی کوردستان بە سەردەمێکی مەترسیدار و گرنگدا تێپەر دەبێت و وتی: "لە سەرتاسەری جیهاندا هەمووان باسی کورد دەکەن. یەکێتی نەتەوەیی خەونی هەموو کوردە. کاتی هاتووە، با ئەو هەلە مێژووییە لەدەست نەچێت. بانگەوازی بۆ هەموو کورد، حزب، ڕێکخراو و دەزگای کوردییەکان دەکەم کە بێنە لای یەکتر و چارەنووسی خۆیان دیاریی بکەن. لەمرۆدا کورد پێشەنگایەتی دەکەن و سەرنجی جیهان لەسەر کوردە. پارچەپارچەبوون و ڕێکنەکەوتن لە کورد نایەت. وەکو هەر گەلێکی دیکە، ئێمەش داوای مافە ڕەواکانمان دەکەین، چەندین ساڵ لە باشور و ڕۆژهەڵات من خزمەتم کرد. من بۆ حزبێک یان ڕێکخراوێک خزمەتم نەکرد. من خزمەتی خاکی کوردستانم کرد. ئێستاش داوا لەمن بکرێت لە هەر شوێنێکی وڵات بێت من ئامادەم. دەبێت هەمووان دەستبەرداری بەرژەوەندییە کەسییەکانیان بن و بۆ ڕێککەوتن بێنە لای یەکتری. ئەگەر ڕێکنەکەوین زیاتر دەکوژرێین و کۆمەڵکوژ دەکرێین. هەموو کەس دێتە سەر خاکمان و خاکمان داگیر دەکەن. بۆیە یەکێتی بۆ کورد لە ئاو و نان پێویستترە".

'کورد ڕێککەوتنی هەبوایە کۆمەڵکوژیی ڕووی نەدەدا'

عەبدولا یوسف سلێمان تیشکی خستە سەر کۆمەڵکوژیی ڕۆبۆسکێ و وتی: "هەشت ساڵ لەمەوبەر لە ٢٨ی کانونی یەکەمی ساڵی ٢٠١١ لە ئەنجامی بۆمبارانی فرۆکە جەنگییەکانی تورک و هێزە چەکدارەکانی تورکیا، ٣٤ کەس کە ١٩یان منداڵ بوون کۆمەڵکوژ کران. من پێموایە ئەگەر ڕێککەوتنی کورد هەوبایە منداڵەکانمان لەسەر خاکی خۆمان کۆمەڵکوژ نەدەکران. بۆ ئەوەی ڕێککەوتنی کورد نییە لە هەموو شوێنێک کۆمەڵکوژ دەکرێین. ئەگەر ڕێککەتنمان هەبوایە لە باشور ئەنفال، لە باکور و ڕۆژئاواش لەدژی کورد کۆمەڵکوژیی ئەنجام نەدەدرا. بۆیە دەبێت کورد پێش هەموو شتێک ڕێککەوتنی خۆیان بونیاد بنێن و لە دەوری یەکێتی کۆ ببنەوە. ئێمە بە یەکێتی نەتەوەیی دەتوانین سەربکەوین و بەر بە هێرشەکان بگرین".

ف.ق