پێشەوای دەروێشەکانی گونبادی گیانی لەدەستدا
نور عەلی تابەندێ سەر لە بەیانی ئەمڕۆ ٢٤ی کانونی یەکەم لە نەخۆشخانەی مێهری تاران گیانی لەدەستدا.
نور عەلی تابەندێ سەر لە بەیانی ئەمڕۆ ٢٤ی کانونی یەکەم لە نەخۆشخانەی مێهری تاران گیانی لەدەستدا.
پێشەوای دەروێشانی گونبادی لە تەمەنی ٩٢ ساڵیدا ماڵئاویی لە ژیان کرد. گیان لەدەستدانی نور عەلی تابەندێ لە کاتێکدایە کە ژمارەیەکی زۆر لە دەروێشانی گونبادی لە زیندانەکانی رژێمی داگیرکەری ئێران لە ژێر ئەشکەنجەدان.
نور عەلی تابەندێ لە مانگی پێشووە، بەهۆی تێکچوونی باری تەندروستییەوە رەوانەی نەخۆشخانەی مێهری تاران کرابوو.
ناوبراو و دەروێشانی هاوەڵی دوو ساڵ بەر لە ئێستا رووبەرووی هێرشی هێزە ئەمنییەکانی رژێم ببوونەوەو دواتر رووبەرووی گۆشەگیرکردن و گەمارۆدان بووەتەوەو رێگرییەکی زۆری بۆ دروست کرا.
نور عەلی تابەندێ لە کاتێکدا کۆچی دوایی کرد کە لە ئێستادا ژمارەیەکی زۆر لە دەروێشانی هاوەڵی لە گرتووخانەکانی ئێران کە سزا دراون، مانیان لە خواردن گرتووە.
ز.ش