"پێویستە ڕێز لە ئیرادەی گەلەکەمان لە باکووری کوردستان بگیرێت"

ئازاد جۆڵا ئەندامی مەکتەبی پەیوەندییەکانی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان رایگەیاند، دەبێت ڕێز لە ئیرادەی گەلەکەمان بگیرێت لە باکوری کوردستان.

ئازاد جوڵا ئەندامی مەکتەبی پەیوەندییەکانی یەكێتیی نیشتمانیی کوردستان (یەنەکە) دەربارەی دەستبەسەرداگرتنی شارەوانییەکانی  هەدەپە لە شارەکانی ئامەد، مێردین و وان بە ئاژانسی هەواڵی فورات (ANF)ی راگەیاند، سەرۆکی شارەوانییەکان هەڵبژێردراوی خودی خەڵکن و دەبێت دەسەڵاتی تورکیا ڕێز لە ئیرادەی گەل بگرێت.

راشیگەیاند، ئێمە لە ڕابردودا، ئێستا و داهاتوشدا داوای گەڕانەوەی پڕۆسەی ئاشتی و گفتوگۆ دەکەین لە نێوان دەوڵەتی تورکیا و گەلی کورد لە باکوری کوردستان. پێمانوایە چارەسەریی کێشەکان بە گفتوگۆ و گەڕانەوەی پڕۆسەی ئاشتی دێتە دی.

ئەو ئەندامەی مەکتەبی پەیوندییەکانی یەكیتی وتیشی: دەستبەسەرداگرتنی  شارەوانییەکان و دەستگیرکردنی خەڵکی کارێکە خزمەت بە پڕۆسەی ئاشتی و پێکەوە ژیان ناکات لە تورکیا، پێچەوانەی بنەماکانی دیموکراسیەکان و ڕای ئازادە.

ژ.ت