پەرلەمانتارانی عێراق سەردانی مانگرتوانی سلێمانی ده‌كه‌ن
پەرلەمانتارانی فراكسیۆنی نەوەی نوێ لە پەرلەمانی عێراق سەردانی مانگرتوانی شاری سلێمانییان كرد كه ١٥ ڕۆژه دژی گۆشه‌گیریی سه‌ر ئۆجالان ده‌ستیان به مانگرتن له خواردن كردووه.
پەرلەمانتارانی فراكسیۆنی نەوەی نوێ لە پەرلەمانی عێراق سەردانی مانگرتوانی شاری سلێمانییان كرد كه ١٥ ڕۆژه دژی گۆشه‌گیریی سه‌ر ئۆجالان ده‌ستیان به مانگرتن له خواردن كردووه.
له‌پێناو هه‌ڵگرتنی گۆشه‌گیریی سه‌ر ڕێبه‌ری گه‌لی كورد عه‌بدوڵا ئۆجالان و پشتیوانی كردن له له‌یلا گیوڤەن په‌رله‌مانتاری پارتیی دیموكراتیی گه‌لان (هه‌ده‌په) و هاوسه‌رۆكی كۆنگره‌ی كۆمه‌ڵگه‌ی دیموكراتی (كه‌جه‌ده) كه ٥٠ ڕۆژه له زیندان مانی له خواردن گرتووه، ڕێکخراوی کرێکارانی میزۆپۆتامیا ماوه‌ی ١٥ ڕۆژه ده‌ستی به چالاکیی مانگرتن له شاری سلێمانی كردووه.
تا ئێستا دەیان ڕێکخراو، کەسایەتی و لایه‌نی سیاسی لە سلێمانی سەردانی مانگرتوانیان کردووە. لەو چوارچێوه‌یه‌دا پاشنیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ یسرا ڕەجەب و سەرکەوت شەمسەدین پەرلەمانتارانی فراكسیۆنی نه‌وه‌ی نوێ له په‌رله‌مانی عێراق سەردانی مانگرتوانیان كرد و پشتیوانی خۆیان بۆ داواكارییه‌كانی مانگرتوان ڕاگه‌یاند.
s.m