چالاكوانانی هەولێر بەشداریی لە مانگرتنەكەی هەدەپەدا دەكەن

بەئامانجی ئیدانەکردنی گۆشەگیری ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵائۆجالان لەلایەن دەوڵەتی تورکیا لە هەر چوارگۆشەی جیهان دەست کراوەبە چالاکی مانگرتن لەخواردن. لەشاری هەولێری باشووری کوردستانیش چالاکان پەیوەستی چالاکییەکەبوون.

ماوەی ٣١ڕۆژە ، ئەندامانی نوێنەرایەتیی پارتی دیموكراتی گەلان-هەدەپە لە باشوری كوردستان، دژی بەردەوامی گۆشەگیریی سەررێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان و پشتگیری لە مانگرتنی لەیلا گیوڤەن هاوسەرۆكی كەجەدە، دەستیان بە مانگرتن كردووە، ئەمڕۆش گروپى ١٦هەم دەستیان بە مانگرتن کرد.

كاوە نادر، یەكێك لە بەشداربووانی چالاکی مانگرتن لەخواردن ڕایگەیاند:"ئامانجی سەرەكیمان لە بەشداریكردن لە مانگرتنەكەدا ئەوەیە بە خەڵك و دوژمنانی كوردی ڕابگەیەنین، كە هەڵوێست وەرگرتن دژى گۆشەگیری سەرڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان، ئەركی ئەركی ئێمە وهەموو ئازادیخوازەکانە".

هەروەها وتێشی بەرێز ئۆجەلان کەلە سالێ ١٩٩٩ بەدیلگیراوە لەلایەن دەوڵەتانی جیهانیەوە ڕادەستی تورکیا کراوە، بە پێی هەموو یاسایەکی نێودەوڵەتی دەبێت مامەڵەی لەگەڵ بکرێت، بەڵام پێچەوانەوە مامەڵیەکی ناڕەوا لەگەل ڕێىەرئۆجەلان دەکڕێت و ماوەیەکی زۆرە کە گۆشگیرکراوە وهیچ زانیارییەک لەسەرڕێبەر ئاپۆنییە.

جێگای باسە تا ئێستاش زیاتر لە ١٠٠ چالاک لە ناو ١٦ گروپەوە بەشدارى مانگرتنەکەى نوێنەرایەتى هەدەپە-یان، لە باشوورى کوردستان کردووە.

ک-ش