چالاكییه‌كانی مانگرتن له باشووری كوردستان به‌رده‌وامن
مانگرتنی بێسنووری ناسر یاگز له هه‌ولێر ڕۆژی ١٤٦هه‌مینی پڕكرده‌وه. هاوكات له شاری سلێمانی و قه‌زای مه‌خموور مانگرتنی چالاكان به‌رده‌وامه.
مانگرتنی بێسنووری ناسر یاگز له هه‌ولێر ڕۆژی ١٤٦هه‌مینی پڕكرده‌وه. هاوكات له شاری سلێمانی و قه‌زای مه‌خموور مانگرتنی چالاكان به‌رده‌وامه.
له دژی گۆشه‌گیریی تووندی سه‌ر ڕێبه‌ری گه‌لی كورد عه‌بدوڵا ئۆجالان به پێشه‌نگایه‌تیی له‌یلا گیوڤه‌ن هاوسه‌رۆكی كۆنگره‌ی كۆمه‌ڵگه‌ی دیموكراتی (كه‌جه‌ده) مانگرتنه‌كان له كوردستان، هه‌نده‌ران و زیندانه‌كانی ده‌وڵه‌تی تورك به‌رده‌وامن. مانگرتنی ناسر یاگز ئه‌ندامی نوێنه‌رایه‌تیی پارتیی دیموكراتیی گه‌لان (هه‌ده‌په) له هه‌ولێر ڕۆژی ١٤٦هه‌مینی پڕكرده‌وه. ڕۆژ به ڕۆژ باری ته‌ندرووستیی یاگز دژوارتر ده‌بێت.
سلێمانی
هاوكات بۆ هه‌مان مه‌به‌ست له شاری سلێمانی مانگرتنی نۆبه‌تدار به‌ڕێوه‌ده‌چێت. له بینای كۆمه‌ڵه‌ی كرێكارانی میزۆپۆتامیا مانگرتن له ڕۆژی ١٢٢هه‌مینیدایه. گرووپی ٦٢هه‌مین كه له هاوڵاتییانی هه‌ر چوار پارچه‌ی كوردستان پێكهاتووه نۆبه‌تی مانگرتنی وه‌رگرتووه.
مه‌خموور
له قه‌زای مه‌خموور مانگرتنی بێسنووری ئه‌ندامی كۆردیناسیۆنی ئه‌نجومه‌نی عه‌شتار فادیله تۆك له ڕۆژی ٨٦هه‌میندا به‌رده‌وامه. هاوكات مانگرتنی نۆبه‌تدار له سازیی خانه‌واده‌ی شه‌هیدان له ڕۆژی ١٢٠هه‌میندایه و گرووپی چله‌مین نۆبه‌تی مانگرتنی وه‌رگرتووه.
s.m