چالاکی مانگرتن لەخواردن لە سلێمانی بەردەوامه

مانگرتن له دژی گۆشەگیریی سەر ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان، بە پێشەنگایەتی لەیلا گوڤەن لە شار وشارۆچکەکانی کوردستان و ئەورووپا بەردەوامە، لەو چوارچێوەیەدا چالاکی مانگرتووانی کرێکارانی میزۆپۆتامیا لە ١٩هەمین ڕۆژ و بە بەشداری گروپی ١٠هەمین درێژەی هەیە.

بە دروشمی "سیستمی ئیمرالی تێکدەشکێنین و لە گەڵ سەرۆکمان بە ئازادی دەژین"، ماوەی چەندین ڕۆژە لە هەولێر، سلێمانی و مەخموور چالاکی مانگرتن دەستیپێکردووە و بەجۆشەوە بەردەوامیی پیدەدەرێت.

حسێن توپکایا، خەڵکی ڕۆژئاوای کوردستان و دانیشتووی باشووری کوردستانە و یەکێکە لە مانگرتووان، دەربارەی چالاکییەکەیان وتی: بەو پێشەنگایەتییەی کە لەیلا گوڤەن کردوویەتی ئەم مانگرتنە درێژە پێدەدەین، تا گۆشەگیریی لە سەر ڕێبەر ئاپۆ بەردەوام بێت ئێمەش بەردەوام دەبین لە چالاکی.

جێگای ئاماژەیە، چالاکی مانگرتن لەخواردن ماوەکەی نادیارە و بەردەوام دەبێت.

ک-ش