چالاکی مانگرتن لەخواردنی بەندکراوانی پژاک لە بەنیدخانەکانی رژیمی ئێران
گروپێک لە بەندکراوانی سیاسی پژاک، لە رۆژهەڵاتی کوردستان و ئێران لەدژی گۆشەگیری ڕێبەری گەلی کورد عەبدولائۆجالان لەبەیانییەوە دەست بە مانگرتن لەخواردن دەکەن.
گروپێک لە بەندکراوانی سیاسی پژاک، لە رۆژهەڵاتی کوردستان و ئێران لەدژی گۆشەگیری ڕێبەری گەلی کورد عەبدولائۆجالان لەبەیانییەوە دەست بە مانگرتن لەخواردن دەکەن.
بەپێی ئەوزانیارییانەی کە بە ئاژانسی هەواڵی فورات ڕاگەیەنراوە، بەندکراوانی دۆزی پارتی ژیانی ئازادی کوردستان-پژاک، کە لەبەندیخانەکانی رژیمی ئێراندا بەندکراون، لەچوارچێوەی هەڵمەتی ' گۆشەگیری دەشکێنین، فاشیزم هەڵدەوەشێنینەوە و کوردستان ئازاد دەکەین' لە ڕۆژیی دووشەممە ١ی گولان/ ١٢ی خاەکێوە بۆ ماوەی ٣رۆژ دەست بەمانگرتن لەخواردن دەکەن.
مانگرتنەکە بۆ ماوەی ٣رۆژ دیاری کراوە.
هەر لەم چوارچێەوەیەدا ١٧ بەندکراوی سیاسی کە بەهۆی ئەندامیەتی پارتی ژیانی ئازادی کوردستان-پژاک لە بەندیخانەکانی ورمێ، تەورێز، خۆیی و کاشمەر بەندکراون ڕۆژی ٥ی سەرماوەزی ٢٠١٩ بەشیوەیەکی سەمبولیک دەستیان دابووە مانگرتن لەخواردن.
ک-ش