چرای شەنگال دەنگی ئازادیی ئێزدییەکانە

ڕادێۆی چرای شەنگال لە دوای کۆمەڵکوژی گەلی ئێزدی، لە لایەن بەرێوبەرایەتی ئیدارەی خۆسەری گەلی شەنگال بۆ کۆمەڵگەی ئێزدییەکان دامەزرا و بووەتە دەنگی ئازادی گەلی ئێزدی.

 

لە دوای فەرمانی ٣ ئاب/١٢ی خەرمانان-ی ٢٠١٤ کاتێک چەتەکانی داعش هەزاران هاوڵاتی ئێزدیان ڕفاند و کۆمەڵکوژ کرد گەلی ئێزدی لەسەرخاکی خۆی ئاوارە بوون، ڕادیۆی چرای شەنگال لە ساڵی ٢٠١٥وە دەستی بە پەخشی خۆیکرد بۆ وشیار کردنەوەی گەلی ئێزدی و پەروردە کردنی گەل لە شێوازی خۆپاراستن لە هێڕشەکانی چەتەکانی داعش بەرگری کردن لە خۆیان.

لە ئیستادا لەگەڵ هەموو ئاستەنگی و هێڕشەکانی دەوڵەتی تورکیا بۆسەرئەو ڕادیۆیە، لە پەخشی خۆی بەردەوامە، گرنگی دەدات بە ڕووداوە سیاسی و کۆمەڵایتیەکانی گەلی ئێزدی و بووەتە سەکۆیەک بۆ زیاتر ناساندنی ئەو گەلە.

نەسرین شەنگالی بەرێوبەری ڕادێۆی چرای شەنگال دەربارەی دامەزراندی ڕادیۆکەیان دەڵیت: لە دوای فەرمانی ٣ ئابی ٢٠١٤ گەل کۆچبەر بوون و بە هەزارن کەس لەلاین چەتاکانی داعشەوە ڕفێندران. هەربۆیە لەو کاتەدا پێوستی هەبوو بە وشیار کردنەوەی گەل و زیاتر ناساندنی ئەو گەلە ڕادێۆکەمان کردوە هەوڵماندا زیاتر لەڕی ڕادیۆکەوە ڕاستی ئەو کۆمەڵکوژیەی کە لەسەرگەلی ئێزدی بەرێوە دەچێت بۆ ڕای گشتی ئاشکرا بکەین، هاوکات هەر لە ڕیی ڕادیۆکەوە گرنگی دەدەین بە ئاین و باوەڕی ئێزدییەوە و ڕێورەسمە ئائینەکان و زیاتر ناسینی کۆمەڵگاکەمان و بۆ ئەوەی ببینە دەنگ و سەکۆیەک بۆ گەلی ئێزدی.

"گەل وشیار دەکینەوە پشتی بە هێزی خۆی قایم بێت"

 نەسیرن ئاماژەی بە وشدا: لە دوای فەرمانی ٣ ئاب ئیستا گەلی ئێزدی خاوەن هێزو خۆبەرێبەربەریی خۆیەتی لە ئیستادا دەمانەوەی کار لەسەر ئەوە بەکەین هێز و ئیدارە خۆبەرێبەریەکەی خۆمان بناسینین و بۆ گەل ڕوونی بکەینەوە بۆ ئەوەی زیاتر گەل هێزی خۆی بناسێت و پشتی بە هێزی خۆی قایم بێت.

ڕادیۆچرای شەنگال لەگەڵ ئەوەی بووەتە دەنگی گەلی ئێزدی هاوکات پشتگیری گەلانی بن دەست دەکات و بابەتە سیاسی و کۆمەڵایەتی پێوست بەو گەلانە لە ڕادیۆکەیان بۆ ڕای گشتی بڵاو دەکەنەوە لەو بارەیەوە  بەرێوبەری چرای شەنگال وتی: هەوڵ دەدەین لە ڕێی ڕادیۆکەمانەوە پشتگیری هەموو گەلانی بن دەست بکەین، گەرنگیان پێ دەدەین فەرقی پێ ناکەین لە هەرکوێکی کوردستان یاخود جیهان بێت.

نەسرین کچێکی ئێزدییە و وەک بەرێبەر لەو ڕادیۆیە کار دەکات هاوکات پێشکەشکاری بەرنامەی سبەی ئیزدیخانیشە دەڵیت: کارەکەم قورسە و زەحمەتی زۆرە بەڵام کەیف خۆشم کە خزمەت بۆ گەلی خۆم دەکەم، لە ناو گەل پێشوازی باشمان لێدەکرێت ئەوە دڵ خۆشم دەکات و ماندووبوونەکانم لە بیردەباتەوە.

"هیڕشی دەوڵەتی تورکیا بۆ سەر چرای شەنگال"

نەسرین باسی لە ‌هێڕشەکانی دەولەتی تورکیا کرد بۆسەر ڕادیۆکەیان وتی: لە ساڵی ٢٠١٧ دەوڵەتی تورکیا ڕادێۆکەمانی بۆردوومانکرد، تورکیا لە سەردەمی عوسمانیەکانەوە تا ٣ ئاب هەموو ئەو فەرمان و کۆمەڵکوژەیانە کە هاتوونەتە سەر گەلی ئیزدی بە دەستی ئەوان و چەتەکانیانەوە ئەنجام داراوە، ئێمە لەڕی ڕادێۆکەمانەوە ئەو ڕاستیە بۆ گەل ئاشکرا دەکەین بۆیە هێڕشی ڕادێۆکەمان دەکەن.

"هیڕشەکان  ناتوانن پێشمان لێ بگرن"

نەسرین لە کاتایدا وتی ڕاستە بە هۆکاری هیڕشەکانی دەوڵەتی تورکیا ڕادێۆکەمان ماوەی پێنج مانگ لە کار ڕاوەستا بەڵام جارێکی تر بە شێوازێکی باشتر دەستمان بە پەخش کردوە ئێمە لە پەخشی ڕادێۆکەمان بەردەوام دەبین تا هەموو ڕاستیەکان بۆ گەل ئاشکرا دکەین، چرا شەنگال دەنگی گەلی ئێزدییە.

ک-ش