فراکسیۆنی پارتیی دیموکراتیی کوردستان - عێراق (په‌ده‌كه) له په‌رله‌مانی هه‌رێمی كوردستان ڕاگه‌یه‌نراوێكی بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند، «بۆردومانكردنی خه‌ڵکی سڤیلی هه‌رێمی کوردستان هیچ پاساوێک هه‌ڵناگرێ و به‌توندی ئیدانه‌ی ده‌که‌ین.»
هەروەها، عەلی حەمە ساڵح سەرۆکی فراکسیۆنی گۆڕان لە پەرلەمانی هەرێمی کوردستان لە میانه‌ی لێدوانێكدا بۆ ڕۆژ نیووز، هێرشەکەی دەوڵەتی تورکی شەرمەزار کرد و ڕایگه‌یاند، هێرشه‌كه پێشێلکردنی سەروەری خاکی عێراقە. داواشی لە تورکیا کرد، دەستبەجێ هێرشەکانی ڕابگرێت.
له لایه‌كی دیكه‌وه، مەم بورهان قانع پەرلەمانتاری جوڵانه‌وه‌ی نەوەی نوێ لە پەرلەمانی هەرێمی کوردستان ئیدانه‌ی هێرشه‌كه‌ی توركیای كرد و ڕایگه‌یاند: ئێمە دژی هەر شێوە هێرشێکین لە دژی هەرێمی کوردستان، هێرشەکەی شەوی ڕابردووش دژی سەروەری خاکی عێراق و یاسا نێودەوڵەتییەکانی مافی مرۆڤە.»
سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی به‌هۆی هێرشه‌كه‌ی فڕۆكه‌جه‌نگییه‌كانی سوپای توركی داگیركه‌ر چه‌ند هاوڵاتییه‌كی سیڤیل بوونه‌ته قوربانی، به‌ڵام تا ئێستا حکوومەتی هەرێمی کوردستان هیچ هه‌ڵوێستێكی ڕانه‌گه‌یاندووه.
s.m