فەرماندەی بڕیارگەی ناوەندی یەژا-ستار، زۆزان چەولک لەبارەی بەرخۆدانی ٢٠١٩ و لەسەر ئامانجی ٢٠٢٠ بۆ ئاژانسی هەواڵی فورات (ANF) قسەی کرد.
فەرماندەی بڕیارگەی ناوەندی یەژا-ستار یادی شەهیدانی ساڵی ٢٠١٩ی بەرز ڕاگرت، ڕێز و سڵاوی نارد بۆ خۆڕاگران و شۆڕشگێڕانی زیندانەکان، ژنانی خۆڕاگر و هێزە دیموکراتەکان و وتی: "ئێمە بە قۆناغێکی مێژووییدا تێدەپەڕین کە شۆڕشەکەمان بە ڕۆحی فیداکاریی و قوربانی گەورە دروست دەکرێت. شەهیدبوونی ئەو هاوڕێیانە کە بەشدارییان کرد لە هەموو بوارێکی تێکۆشان و بە هەڵوێستەکەیان شوێنەواری گەورەیان بەجێێشت، شەهیدانمان پێوەری ئەو ڕاستییەن کە بایەخی مێژووی تێکۆشانمان و بەهاکانیان دەخەنەڕوو. بێگومان هەر قۆناغێکی بەرخۆدان بە شێوازەکانی باوەڕ، ئیرادە و تێکۆشان دێنەدی. هەروەها قارەمانەکان هێڵی قۆناغی بەرخۆدان دیاریی دەکەن".
کۆنسێپتی سڕینەوە سازگار کراوە
چەولک لەبارەی هێرشی داگیرکەر و قڕکەریی دەوڵەتی تورک لە ٩ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٩ بۆ سەر ڕۆژئاوای کوردستان وتی: "لەم ڕۆژانەی کە بەرەو کۆتایی ساڵ دەچین، لە قۆناغێکی وا داین کە لە کەسایەتی شۆڕشی ڕۆژئاوادا سەرەتا گەلی کورد و گەلانی دیکەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست کۆنسێپتی سڕینەوە سازگار کراوە. وەکو دەزانرێت هێرشی ٩ی تشرینی یەکەم لەدژی شۆڕشی ڕۆژئاوا، لە هەمان ڕۆژی پیلانگێڕی نێونەتەوەیی کە ڕێبەرایەتیمان بەهۆیەوە لە سوریاوە دەرچووبوو دەستیان پێکرد. ڕێبەرایەتیمان لە یاداشتەکانی ئیمرالیدا دیاریی دەکات، بەهۆی ئەوەی ڕێبەرایەتی لەسەر خاکی خۆی حەواندوەتەوە، تورکیا چەندین ساڵە تۆڵەی خۆی لە سوریا دەکاتەوە. ئەم هێرشەش هەم تۆڵەکردنەوەیە لە سوریا و هەم هێرشێکیشە بۆ سەر ئازادیی کە شۆڕشی ڕۆژئاوا بە گەلی کورد و مرۆڤایەتی دەبەخشێت.
هێرش بۆ سەر ڕۆژئاوا و بەرخۆدان لەدژی ئەوە بەردەوامە. دیارە کە هێرشەکان لە ماوەی داهاتووشدا بەردەوام دەبن. بەڕای من زۆر گرنگە ئامادەکاریی بۆ بکەین و لەسەر بنەمای بەرژەوەندی هاوبەشی گەلان بەرخۆدان بەگوڕتر بکەین."
ئامانجی هێرشەکان سڕینەوەی بزووتنەوەی ئازادی و ڕێبەرایەتییە
چەولک وتیشی، هێرشی دەوڵەتی تورک بۆ سەر ڕۆژئاوا بۆ هیچ کەسێک نەبووە سورپرایز، هەوڵدانی دیزاینکردنەوەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و دوژمنایەتی دەوڵەتی تورک نیشان دەدات کە هێرشێکی لەو شێوەیە دەکرێتە سەر ڕۆژئاوا، لەبەرئەوەی دەوڵەتی تورک بە بیانووی جیاواز، لە هەر ساتێکدا هەڕەشەی لە ڕۆژئاوا دەکرد. چەولک وتیشی هێرشی سەر ڕۆژئاوا تەنیا لەلایەن تورکەوە نییە، ناتۆش ئەوەی قبوڵ کردووە و بەڕێوەی بردووە و وتی: "ئەو هێرشە وەکو بەشێک لە پرۆژەی ڕووسیا و ئەمریکا لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست جێبەجێی دەکات. زلهێزەکانی ڕووسیا و ئەمریکا دوژمنایەتی تورکی فاشیست لەدژی کورد دەبینن، لە کات و شوێنی جیاواز دوژمنایەتی فاشیستی تورک لەدژی کورد بەکار دەهێنن. بۆیە بە مۆڵەتی ئەمریکا هێرشی کرد و هێرشەکەش بەردەوامە و بە قبوڵکردنەکەی بە شێوەیەکی ڕوون ئاشکرای کرد. دیاربوو کە ئامانجی هێرشە داگیرکارییەکان کە لە ٩ی تشرینی یەکەم دەستپێکرد، سڕینەوەی بزووتنەوەی ئازادی کورد و ڕێبەرایەتییەکەیەتی".
بابەتەکە ئایدیۆلۆژیا و سیستمە
چەولک لە بەردەوامییدا وتی، هەلومەرجەکانی ئێستا و ساڵی ١٩٩٩ جیاوازن و ڕایگەیاند: "نە کورد و نە پرسی کوردیش وەکو قۆناغی پێشوو نییە. پارادیگمای نەتەوەی دیموکراتیک و کۆنفیدرالیزمی دیموکراتیک کە ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان هێنایە گۆڕێ، بناغەی ئەو گۆڕانەی دانا. ئەو پارادیگمایە دوای ئەوەی هەندێک خرایە بواری جێبەجێکردنەوە، لەناو ژنان و گەلانی جیهان وەڵامێکی گەورەی بینییەوە و ئەو وەڵامە، بە هێرشەکانی سەر ڕۆژئاوا بە هەڵوێستی هاوبەشی گەلان زیاتر بینرا. ئەو ڕاستیەی کە دەرکەوتووە ئەوەیە کە پارادیگمای نەتەوەی دیموکراتیک و کۆنفیدرالیزمی دیموکراتیک لەناو ژنان و گەلان بوەتە خاوەن وەڵامێکی گەورە. بۆ خۆی یان هێزەکانی سەروەر و دەوڵەتانی ستاتۆکۆپارێز کە هەرێمەکان دەترسێنێت ئەو ڕاستییەیە. هۆکاری هێرش بۆ سەر بزووتنەوەی کورد و ڕێبەرایەتییەکەی ئەوە. بابەتەکە ئیادیۆلۆژیا و سیستەمە. هێرش و کۆنسێپتی سرینەوە چەندە سەربازییە، ئەوەندەش ئایدیۆلۆجییە. دەبێت باش لێی تێبگەن قڕکردنی کورد بۆچی هێندە بەربڵاوە و بە شێوازی تووند دەکرێت. کورد و دەستکەوتەکانیان لە سنووری خۆیان دەرچوون، گەیشتونەتە ئاستێک کە کاریگەرییەکی جیهانی هەبێت. کاریگەری لەسەر گەل، ژن و دەوروبەرەکانی ئەلتەرناتیڤی سیستمی ئەلتەرلناتیڤی کردووە و وای کردووە کە بکەونە جموجۆل و لێگەڕان".
ئەو هێرشە لە قۆناغی هێرشەکانی سەر عەفرین ناچێت
فەرماندەی بڕیارگەی ناوەندی یەژا-ستار زۆزان چەولک وتیشی، لە قۆناغی داهاتوودا هێرشەکان بەردەوام دەبن، بەو هێرشانە نەک تەنیا زوڵم لە کورد و گەلانی کوردستان دەکرێت، ڕاستیییەکی گەل لە نەتەوەکانی ڕابردوو هەیە و شەڕی ئیرادەیەک هەیە کە ئەو ڕاستییە دەخاتەڕوو. چەولک وتی: "ئەو بەرخۆدانە ئاوات و ئیلهام دەداتە گەلانی جیهان. لەبەر ئەوە زوڵم لەلایەن دەوڵەتی تورکەوە دەکرێت کە هێرش دەکەنە سەر کورد و ئەو هێزە سەروەرانەش زوڵم دەکەن کە ئەو هێرشانە قبول دەکەن. هێزە سەروەرەکان کە بەرخۆدان بە پێشەنگایەتی کورد دەبینن، بۆ بەرگری لە بەرژەوەندییەکانی ئیمپریالییەکان و فاشیزمی تورک هان دەدەن و کە ئەو هێرشە بۆ سەر کورد بکەن و قڕکردنی کورد بگەیێننە کۆتایی. هۆشیاربوونی کورد هاوتەریب لەگەڵ هۆشیاریی گەلانی ناوچەکە و جیهان و ژنان. ویست و ئارەزوویان بۆ ئازادی، هێزە سەروەرەکان دەخاتە نیگەرانییەوە".
چەولک وتیشی، بەهۆی ئەو ترسەوە هێشتان هێرشی داگیرکەری تورک بەردەوامە و وتی: "لەو دۆخەدا بەرخۆدانی کورد و گەلانی کوردستان و دۆستەکانی، نیشانی دەدەن، ڕەنگی مێژوو لە ئاستێکی گرنگدا دەگۆڕێت".
چەولک لە بەردەوامیدا وتی: "ریسکی هاوسەنگی سەرکەوتن و دۆڕانی ئەو قۆناغە لەگەڵ هیچ قۆناغێکی دیکە بەراورد ناکات. ئەنجامی خراپی بەرخۆدان کە بە ئاستی جیهانی کاریگەرییەکەی لەو ئاستەدا دەبێت. ئێمە ناتوانین سیاسەتی هێرش و پلانەکەی بۆ سەر ڕۆژئاوا دەستیپێکردووە لە قۆناغی عەفرین بچوێنین، نابێت لەویشی بچوێنین. وەکو ئەوەی بەبیرمدا بێت، ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان لەسەر ئەو بابەتە بە گرنگی هۆشداری دابوو و وتبووی "ئەمجارە وەکو عەفرین نابێت. خۆڕاگریی دەکەن" و پێرسپێکتیڤێکی دابوو. لەسەر عەفرینیش ئەمریکا و ڕوسیا ڕێککەوتبوون. ئێستاش ڕێککەوتوون. لە کۆبوونەوەکەی ئەنقەرەی نێوان ئێران- ڕووسیا- تورکیادا ئەوە بینرا. مامەڵەیان بە هەندێک پەیمان کرد. دەوڵەتی تورک بە ئاشکرا و بەبەرچاوی هەموو جیهان لە هەموو هەلێکدا کورد قڕ دەکات".
هێندەی ڕیسکی گەورە، هەلی گەورەش هەن
وەکو لە سەرەوەش باسمان کرد، ئەمریکا و ڕووسیا هەڵوێستی دوژمنکارانە لەدژی کورد دەنوێنن، لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست چەندە گرووپی چەتە هەبن، بەکرێگیراوەییەکەی دەداتە دەوڵەتی تورک. لەبەر ئەوەی لە دەرەوەی تورکیا هیچ هێزێکی دیکەی نییە دوژمنایەتی کورد بکات و چەتەکان بحەوێنێتەوە. هێزە دەسەڵاتدارەکان لەسەر شێوازی دەوڵەتی تورک بۆ دژایەتی کردنی کورد، دەیەوێت بزووتنەوەی ئازادی لاواز بکات، کۆنترۆڵی بکات و دەیانەوێت خاڵێکی وەها لەدژی سیستمەکەی نەبێتە هەڕەشەیێک. هێزە دەسەڵاتدارەکان لە ئۆپەراسیۆنە چەپەڵەکاندا لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست تورکیا وەکو پۆتانسیلی بارەگا و هێزی هێرشکردن بەکار دەهێنن. لەبەر ئەم هۆکارەش، هەتا شەڕی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست کۆتایی نەیەت، ڕۆڵی دەوڵەتی تورکیش کۆتایی نایەت. هەرکە قورسایی شەڕ دروست دەبێت، ڕیسکی گەورە و هەلی گەورەی بەدەستخستنی دەستکەوتی گەورەش دێنە ئاراوە. ئەگەر کورد، گەلی کوردستان، ژن و دەوروبەرە دیموکراتەکان بەرخۆدانی خۆیان بەردەوام بکەن، ئەو دەوڵەتە تورکە فاشیستە کە دەسەڵاتی ئاکەپە پێشەنگایەتی دەکات، دەڕووخێت و کۆتایی دێت.
ئەو ئۆپڕاسیۆنەی دەستی پێکردووە، ئامانج لێی رزگارکردنی ئەردۆغانە
ئەم شەڕە وەکو شەڕی رزگاری کۆماری تورکیای ساڵی ١٩٢٠ مێژوویییە. ئەگەر لە کۆتایی ئەم شەڕەدا، دەوڵەتی تورکی فاشیست رووبەرووی دارووخان ببێتەوە، ئەوا گەل ئەنجامێکی جیاواز بدەست دەهێنێت. ئەگەر دەوڵەتی تورک لە ئاستی رۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا ئەوەی دەیەوێت بدەستی نەهێنێت و قبوڵی سیستمی بەڕێوەبەرایەتی خۆسەری نەکات، ئەوا رووبەرووی لەناوچوون دەبێتەوە. لە ئەنجامێکی بەم شێوەیەدا، دەرسێکی مێژووی دەدرێت بە فاشیزمی تورک. وا دەردەکەوێت کە ئەگەر لەم شەڕەدا رووبەرووی شکست ببێتەوە، ئەوا کورد لە ئاستی خوەجێیی و هەرێمی و لە ئاستی نێودەوڵەتیدا گۆڕانکارییەکی زیاتر بەسەر بارودۆخەکەدا دەهێنن.
ئەگەر چی ئەمریکا و روسیا رێگایان بە هێرشەکانی دەوڵەتی تورک دابێتیش، ئەوا هاوسەنگییەکان گۆڕانکاری بەسەردا دێت. ئەگەر سەرج بدرێت، لە دانیشتنی نەتەوە یەکگرتووەکاندا، بۆ جاری یەکەم، روسیا و ئەمریکا بۆ ئەوەی لەسەر ئۆپڕاسیۆنە داگیرکەرییەکانی تورکیا، شەرمەزار نەکرێن هەڵوێستێکی هاوبەشیان نواند. ئەمە واتای خۆی هەیە. هەردوو زلهێزەکەش دەیانەوێت رژێمی تورک بەکار بهێنن و دواتر بە دەسەڵاتدارێتییەکی نوێوە دەیانەوێت لەگەڵ تورکیا بەردەوام بن.
ئەو هێزانە باش دەزانن کە دەوڵەتی تورکی فاشیست تا چ ئاستێک لەگەڵ چەتەکاندایە. هیچ هێزێک ئەو چەتانە ناگرێتە خۆی و بەرپرسیارێتییان ناگرێتە ئەستۆی خۆی و وەک داشی دەستی دەسەڵاتداریی ئاکەپە بەتاڵ نییە. بەمەش دەیانەوێت دەوڵەتی تورک لە هەموو ئۆپڕاسیۆنێکی قێزەوەندا بەکاری بهێنن و لە لایەکی دیکەشەوە ئەو بارودۆخە لە دژی دەوڵەتی تورک بەکار دەهێنن. لەم چوارچێوەیەشدا پێدەچێت رژێمی فاشیستی ئاکەپە لە بارودۆخە رازی بێت. بەڵام ئەوانەی رووی راستەقینەی دەبینن و ئەوانەی بیر لە دواڕۆژی تورکیا دەکەنەوە، وەکو ئەردۆغان و دارودەستەکەی، سەیری بارودۆخەکە ناکەن. هەرچەندە لە دژیشی بوەستنەوە، لە ئاستێکی باڵادا دەزانن کە ئەم ئۆپڕاسیۆن، ئۆپڕاسیۆنی رزگاریی ئەردۆغانە.
بۆیە ئەو تێکۆشانەی لە دژی فاشیزمی تورک بەڕێوە دەبرێت، لە رووی ئەنجامی کۆمەڵایەتی و سیاسیدا، لە شەڕی دژی داعشدا زۆر گەورەیە و لە ئاستی دیاریکردنی گۆڕانکاریی مێژوویدا دەبێت. بێگومان وەکو هەموو شەڕیک قوربانی زۆر دەدرێت. گەل هەبوونی خۆی، دەخاتە گۆڕەپانەکەوەو شان بە شانی هێزەکانی پاراستنی خۆسەری، شەڕی پاراستنی شکۆ دەکەن. هێرشێک لە دژی گەل و ژنان و سیستمەکەیان هەیە. لە کاتی دەستپێکردنی هێرشەکانەوە لە دژی رەشەکوژکردنی هاوڵاتییانی مەدەنی کە بۆ پاراستنی سیستمەکەیان لە خۆڕاگریدان، لە ئاستی نێودەوڵەتیدا شەپۆلی ناڕەزایەتی گەورەتر بوو. هێرشەکانی دژی گەلی مەدەنی کە سیستمەکەیان دەپارێزن، بوو بۆ رۆژەڤ. رای گشتی جیهانی و هەموو کوردێک بە هەڵوێستێکی هاوبەش لە دژی ئەمە وەستانەوە. هێرشی دژی هەبوون و دەستکەوتەکانی گەل و هەوڵەکانی هەنگاونان بۆ بونیادنانی یەکێتی نەتەوەییان کرد بە رۆژەڤ. لەو کاتەوەی هێرشەکان دەستی پێکردووە، لە هەر دەرفەتێکدا لایەنە جیاوازەکانی کورد، بانگەوازییان بۆ یەکێتی نەتەوەیی کردووە. بۆیە بەرزکردنەوەی بانگەوازی یەکێتی نەتەوەیی لەم قۆناغەدا زۆر گرنگە.
بەرامبەر بە راستیی رێبەرایەتی، بڕیاری فیداییبوون
لە ماوەی ئەمساڵ و لە چەند رۆژی دوایی ساڵەکەدا، لە رووی سەربازی و سیاسیەوە، چەندین سەلماندنی گرنگمان هەبوو. بە ئامانجی گۆڕانکاریی گەورە پێمان نایە ساڵی نوێ. بە پێشەنگایەتی لەیلا گوڤەن و بە دەستپێکردنی چالاکیی مانگرتن لە خواردن کە ٢٠٠ رۆژ بەردەوام بوو، پێمان نایە ساڵی ٢٠١٩.
لە چوارچێوەی ئەم بارودۆخەدا ئێمە سەر دادەنوێنین لە بەرامبەر هەر یەک لە هاورێیانمان زولکوف گەزەن و ئوگور شاکار و مەدیا چنار و ئایتەن بەهچە و زەهرا ساگلان کە لە ئەنجامی چالاکی مانگرتن لە خواردندا شەهید بوون. هەروەها لە بەرامبەر راستی رێبەرایەتی پێبەندبوونمان بە بڕیاری فیداییبوونمان دوپات دەکەینەوە. چاوپێکەوتن لەگەڵ رێبەرایەتی، بۆ گەل و بزوتنەوەی ئێمە بۆ بە مۆڕا و هیوایەکی گەورە. بەم چاوپێکەوتنانە رێبەرایەتی بەرچاوروونییەکی پێداین. ئەنجامی هەڵبژاردنەکانی تورکیا ئاشکرا بوون و ئەو ئەنجامانەی خۆڕاگرییەکە خستیە روو، لە رووی سیاسیەوە دەستی بەهێزتر کردین.
هێزەکانی یەژا-ستار لە هەر جێگایەک بوون، خۆڕاگرییەکی گەورەیان خستە روو
لە رووی سەربازیەوە، هەرچەند لە دژی هێزەکانمان، (هەپەگە و یەژا-ستار) هێرشی لەناوبردن هەبن، بەڵام وەک ئەوەی سەر لە نوێ دروستکردنی هەپەگە و یەژا-ستار، خۆڕاگریی و چالاکیی گەورە بەڕێوە بران. لە بنەڕەتی پلانگێڕی لەناوبردندا، لە باکور ئۆپڕاسیۆن بەردەوامە، بەڵام دوژمنیش بەم ئۆپڕاسیۆنانە ئەو ئەنجامەی دەیویست بەدەستی نەهێنا. لە مێژووی گەریلایەتیدا دوژمن زۆر ئۆپڕاسیۆنی ئەنجام داوە. هەر ئۆپڕاسیۆنێکیش ناوێکی لێنا، بەڵام ئەوەی گرنگە ناوەکەی نییە، بەڵکو ئەنجامەکەیەتی. ئامانج و ئەنجامی ئەم ئۆپڕسایۆنانە گرنگن. بە دروستبوونی گۆڕانکاری لە بارودۆخدا و بە پێشکەوتنە تەکنییەکان، کارەکتەری شەڕ بارودۆخێکی جیاوازی قازانج کرد.
دوژمن هەموو ساڵێک لە دژی گەریلا ئۆپڕاسیۆنێکی رووتین ئەنجام دەدات. بە تایبەت لە بکور بەو ئۆپڕاسیۆنەی کە ناوی نابو کران، هەوڵێکی وایاندا کە بارودۆخێکی جیاواز بخوڵقێنن. سوپای تورک کە جگە لە تەکنیک هیچ هێزێکی دیکەی شەڕکردنی نەماوە، ویستوویەتی بە رێبازەکانی شەڕی تایبەت بارودۆخەکە پێچەوانە بکاتەوە. فاشیزمی ئاکەپە و مەهەپە کە هیزەکەیان بەشی ئەوەی نەکرد خۆڕاگریی گەریلا بشکێنن، لە رێی میدیاو راگەیاندنەکانەوە، هەموو رۆژیک وتیان "کۆتاییمان پێ هێنان، هێنەدایان لێ ماونەتەوە، هێندەیان تەسلیم بوون". بەم قسانە ویستیان دڵی خۆیان خۆش بکەن. هەروەها لە هەرێمەکانی پارستنی میدیا بە رێگای ئۆپڕاسیۆنی پەنجە، هیچ ئەنجامێکیان بەدەست نەهێنا. لە هەندێک گردی بەتاڵ جێگیر بوون و هاواری سەرکەوتنیان کرد.
لە هەرێمەکانی پاراستنی میدیا لە دژی هەموو هێرشەکانی دوژمن، خۆڕاگریی و چالاکیی گەورە بەڕێوە چوون. لەم چوارچێوەیەدا گەریلاکان، بە تاکتیک و چالاکیی، گورزی گوشتندەیان لە دوژمن وەشاند. هیزەکانی یەژا-ستاریش بەو ئیرادە خۆسەرەیە و بە هێزە خۆسەرەکەی، شەڕێکی پاراستنی کاریگەریان بەڕێوە برد. بە تایبەت لە جیلۆ و ئاڤاشین و زێ و خواکورک و لە بۆتان و سەرحەدیش چالاکیی کاریگەر و سابۆتاژیان ئەنجامدا. لە دژی هێرشی داگیرکەران، هێزەکانی یەژا-ستار لە هەموو جێگایەک فیداکاریی و خۆڕاگرییەکی گەورەیان بەڕێوە برد. لە دژی هێرشە دڕندانەکان و کۆمەڵکوژی و رێبازەکانی شەڕی تایبەت و دەروونیەکانی دەوڵەتی تورکی داگیرکەر، لەو ساڵەدا هێزەکانی پاراستنی ژنان, بە رۆحی خۆڕاگریی و بە رۆحی چالاکییەوە، بەرچاوروونییەکی گرنگیان خستە روو و هەم لە باکور و هەم لە باشوریش ئۆپڕاسیۆنە داگیرکەرییەکانیان پوچەڵ کردەوە.
لەم چوارچێوەیەدا ئاماری ساڵی ٢٠١٩ بەم شێوەیەیە:
چالاکییەکانی یەژا-ستار: ٥٨
شەهیدی ژن:١٦٦
ئەسیر:٣
دوژمن لەسەر بنچێنەی ئەوەی کۆمەڵکوژییەکە بە ئەنجام بگەیێنێت، لە باکور و باشور و رۆژئاوا بەردەوامە لە هێرشەکانیدا. ئەم تێکۆشانەمان کە قۆناغە مێژووییەکە بە باشی دەنرخێنین و بە شێواز و تاکتیکی راست بەڕێوەی دەبەین، دەبێتە هۆکار کە سەرکەوتوو بین. لەو بڕوایەدام کە دوای ئەم قۆناغەش نرخاندنی باشی بۆ دەکەین و گەل و گەریلا ئەم تێکۆشانە باشتر و بەرفراوانتر دەکەن. لەرووی سەربازی و سیاسەتی دیمۆکراتیکدا، تێکۆشانمان بەرفراوانتر دەکەین و کۆتایی بە هەموو هێرشە قڕکەرەکان دەهێنن.بەم هیواو ئاواتەوە، سڵاو دەنێرم بۆ هەموو ژنێک و هێزە دیمۆکراتەکان کە لە خۆڕاگریدان. ئامانجی ٢٠٢٠-مان ئەوەیە کە خاوەنی ئامانجی گەورەتر بین لەم ساڵەدا و سەر لە نوێ بونیادنانەوەی هەپەگە و یەژا-ستار بەهێز بکەینەوەو گۆشەگیری سەر رێبە ئاپۆش بشکێنین.
ز.ش