ڕفێنراوه‌كانی که‌ر‌کووک ئازاد کران
ئەو کەسانەی لە لایه‌ن ڕێكخراوی تێرۆریستیی داعش ڕفێنرابوون، دوای سێ رۆژ لە ڕفاندنیان ئەمرۆ لە گوندێکی سەر بە ناحیەی ڕەشادی قەزای حەویجە لە باشووری کەرکووک ئازاد كران.
ئەو کەسانەی لە لایه‌ن ڕێكخراوی تێرۆریستیی داعش ڕفێنرابوون، دوای سێ رۆژ لە ڕفاندنیان ئەمرۆ لە گوندێکی سەر بە ناحیەی ڕەشادی قەزای حەویجە لە باشووری کەرکووک ئازاد كران.
ڕۆژی ٢٦ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٨\٥ی به‌فرانبار لە هەردوو گوندی مه‌بده‌د و به‌زاع-ی ناحیه‌ی ڕەشاد-ی سه‌ر به قەزای حەویجە، دوای ئه‌وه‌ی ١٢ هاوڵاتیی ڕفێنران، هێزە ئەمنییەکان دەستیان بە ئۆپه‌راسیۆنی گەڕان و پشکنینی بەرفره‌وان كرد بۆ ئازادكردنی ڕفێنراوان.
به‌ڕێوه‌به‌ری پۆلیسی ڕەشاد عەقید موعه‌مه‌ر مه‌رزی ڕایگەیاند: بە هەماهەنگی لەگەڵ پۆلیسی فیدراڵی و حەشدی شەعبی کاتژمێر ١٠ی شەوی ٢٩ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٨\٨ی به‌فرانبار توانیمان ڕفێنراوه‌كان ئازاد بکەین.
هەرچەندە ناحیەی ڕه‌شاد زیاتر لە ساڵێکە لە لایەن هێزە ئه‌منییه‌كانی عێراقەوە کۆنترۆڵ کراوەته‌وه، به‌ڵام تا ئێستا دۆخی ئه‌منی ناوچه‌كه ئاسایی نه‌بووه‌ته‌وه و جموجۆڵی چه‌ته‌كانی داعش به‌رده‌وامه.
s.m