رۆیتەرس: لە کەرکووک کارمەندێکی ئەمرکیا کوژرا

شەوی ڕابردوو  کارمەندێکی گرێبەستی ئەمریکی لە سەربازگەی کەیوانی(k1) شاری کەرکووک کوژرا.

 ئاژانسی هەواڵی ڕۆیتەرس رایگەیاند بەهۆی کەوتنە خوارەوەی موشەکێک لە سەربازگەی کەیوان(k1) لە باشوری رۆژائاوی شاری  کەرکووک کارمەندێکی گرێبەستی  ئەمریکی لەو سەربازگەیە کوژرا.

تا ئێستا هیچ گروپ  و لایەنێک ئەو هێرشەی نە گرتۆتە ئەستۆی خۆی،   ئەو هێرشەی سەر سەربارزگەی کەیوان لە کاتێکدایە لەماوەی ئەم ساڵدا چەند جارێک سەربازگەی هێزەکانی ئەمریکا لە موسڵ و ئەنبار  کۆ نوسڵخانەی ئەو وڵاتە لە بەغداد  ڕوو بە ڕووی هێرشی موشەک باران بۆتەوە.

ڕ..ح