په‌رله‌مانتاری پارتیی دیموكراتیی گه‌لان (هه‌ده‌په) و هاوسه‌رۆكی كۆنگره‌ی كۆمه‌ڵگه‌ی دیموكراتی (كه‌جه‌ده) له‌گه‌ڵ سه‌دان زیندانیی دیكه بۆ كۆتایی هێنان به گۆشه‌گیریی سه‌ر ڕێبه‌ری گه‌لی كورد عه‌بدوڵا ئۆجالان له مانگرتنی بێسنووردایه. سات به سات دۆخی ته‌ندرووستیی مانگرتوان دژوارتر ده‌بێت.
نوێنه‌رانی پلاتفۆڕمی مافپه‌روه‌رانی ئازادیخواز، كۆمه‌ڵه‌ی مافی مرۆڤ، نوێنه‌رایه‌تیی وان-ی وه‌قفی مافی مرۆڤی توركیا، به‌ڕێوه‌به‌رانی لقی وان-ی ژووری پزیشكان و توهای ده‌ر (TUHAY-DER) له بینای ژووری پارێزه‌رانی وان لێدوانێكی هاوبه‌شییان دا.
نوێنه‌ری وه‌قفی مافه‌كانی مرۆڤی توركیا له وان، سه‌ڤیم چیچه‌ك به‌بیری خسته‌وه كه پێشێلكردنی مافه‌كانی مرۆڤ له توركیا له ساڵانی ڕابردوودا زیادی كردووه. گوتیشی، سه‌ره‌ڕای هه‌بوونی خاڵی قانوونی ده‌رباره‌ی مافی زیندانییان، به‌ڵام به‌تایبه‌ت له زیندانی ئیمڕاڵی مافی چاوپێكه‌وتن له‌گه‌ڵ پارێزه‌ران و خانه‌واده‌ش پێشێل ده‌كرێت. سه‌ڤیم چیچه‌ك گوتی: «گۆشه‌گیری له‌گه‌ڵ په‌یمانه‌نێونه‌ته‌وه‌ییه‌كان نایه‌ته‌وه. دۆخی ته‌ندرووستیی ئه‌و زیندانییانه‌ی كه له مانگرتندان گه‌یشتووه‌ته ئاستی مه‌ترسیدار.»
ڕێكخراوه‌كان له‌پێناو ئه‌وه‌ی له پڕۆسه‌ی مانگرتنه‌كه‌دا ڕووداوی نه‌رێنی ڕوونه‌ده‌ن، داوایان له وه‌زاره‌تی داد و لیژنه‌ی مافی مرۆڤی په‌رله‌مان كرد چاره‌سه‌رییه‌ك بدۆزنه‌وه و به گوێره‌ی په‌یمانه نێونه‌ته‌وه‌ییه‌كان مامه‌ڵه بكه‌ن. هه‌روه‌ها داوایان كرد مۆڵه‌ت به یه‌كێتیی پزیشكانی توركیا بدرێت كه شاندی سه‌ربه‌خۆ بنێرنه زیندانه‌كان.
دیمه‌ن
s.m