'ڕێگا بە هێزەکانی دەوڵەتی تورک نادەین'

گەریلاکانی یەژاستار کە بەشداریان لە هەنگاوی جەنگی حەفتانین دا کردووە، ڕایانگەیاند، ئەوان هیچ کاتێک ڕێگا بە هێزەکانی دەوڵەتی تورک نادەین کە بە ئاسانی ئەم خاکە داگیربکەن و چالاکیەکانیان بەردەوام دەبێت.

لەدژی سوپای تورک کە هێرشی داگیرکەری بۆ سەر هەرێمەکانی پاراستنی میدیا ئەنجامدەدات، گەریلا چالاکی ئەنجامدەدات و لەگەڵ بارودۆخی سەختی زستان گورزی گەورە لە سوپای تورک دەدات.

گەریلاکانی یەژاستار سۆزدار جوودی و ڕۆسیدا بۆتان کە بەشداریان لە چالاکیەکانی هەنگاوی جەنگی حەفتانیندا کردووە بۆ ئاژانسەکەمان قسەیان کرد.

سۆزدار جوودی ڕایگەیاند، ئەوان دوایین چالاکیان بۆ یادکردنەوەی سارا، ڕۆژبین و ڕۆناهی ئەنجامدا کە ٧ سەربازی تورک کوژران و وتی، "دەوڵەتی تورک هەموو ڕۆزێژ لە میدیاکانیدا بانگەشەی ئەوە دەکات کە گەریلا نەماون و لە کەس لە چیاکان نەماوە. باشە ئەو کاتە ئەم هەموو ئۆپەراسیۆنانە بۆچی ئەنجامدەدرێن؟ دەیانەوێت بە درۆکانییان کۆمەڵگا هەڵخەڵەتێنین  بەردەوامی بە هەبوونیان بدەن. بەڵان گەریلا ڕۆژ بە ڕۆژ گەورە دەبێت و پێشدەکەوێت. گەریلاکانی یەژاستاریش بەم شێوەیەک بەشداریان لەم شەرەدا کردووە و بەم شێوەیە دەجوڵێنەوە. بە چالاکیەکانمان رێگا نادەین دوژمن لەناو خاکی ئێمەدا بمێنێتەوە.

'وامان کرد هەنگاو بەرەو دواوە بنێن'

ڕۆسیدا بۆتان گەریلای یەژاستاریش ڕایگەیاند، سوپای تورک بە هێرشی داگیرکاری وادەزانێت دەتوانێت گەریلا لەناوبەرێت و وتی، "ئێمە ڕیگا نادەین دوژمن بە ئاسانی لەم خاکەدا هاتوچوو بکات و پەشێمان دەبێت کە هاتووەتە ئەم خاکە. بۆتان وتیشی، "لەدژی هێرشی داگیرکەری دەستمان بە ئامادەکاری کردووە و هەنگاوی جەنگی حەفتانینیان ڕاگەیاندووە. ناوی هەنگاوەکە خۆی هێز، جۆش و خرۆش بە مرۆڤ دەبەخشێت. هێرشەکانی دوژمن فراوانن. بەڵام چالاکیەکانی ئێمەش کاریگەرن. دوژمن کوژراوەکانی ئاشکرا ناکات. لە میدیایی شەڕی تایبەتدا دەڵێن لە شاخەکان گەریلا نەماوە، بەڵام هەموویان درۆن. بۆ نمونە لە گردی کۆنفڕانس چالاکیەکی کاریگەرمان ئەنجامدا، چالاکیەکی بەهێز بوو. ئێمە بەردەوامی بە جالاکیەکانمان دەدەین. هەنگاوی جەنگی حەفتانین گەورەتر دەکەین و کۆتایی بە دوژمن لەسەر خاکەکەمان دەهێنین."

ف.ق