ژووری پارێزه‌رانی ئامه‌د ده‌رباره‌ی بارودۆخی له‌یلا گیوڤه‌ن په‌رله‌مانتاری پارتیی دیموكراتیی گه‌لان (هه‌ده‌په) و هاوسه‌رۆكی كۆنگره‌ی كۆمه‌ڵگه‌ی دیموكراتی (كه‌جه‌ده) كه ٥٧ ڕۆژه دژی گۆشه‌گیریی سه‌ر ڕێبه‌ری گه‌لی كورد عه‌بدوڵا ئۆجالان له زیندان مانی له خواردن گرتووه، كۆنفڕانسێكی ڕۆژنامه‌وانی ساز كرد.
سه‌رۆكی ژووری پارێزه‌رانی ئامه‌د جیهان ئایدن ڕایگه‌یاند، له ٢٠ی تشرینی دووه‌می ٢٠١٨ خۆی، له ٢٣ی كانوونی یه‌كه‌می ٢٠١٨‌دا جێگری سه‌رۆكی ژووری پارێزه‌رانی ئامه‌د بایرام كۆلوومان و له ٣٠ی كانوونی یه‌كه‌می ٢٠١٨شدا ئه‌ندامی ده‌سته‌ی به‌ڕێوه‌به‌ری ژووری پارێزه‌رانی ئامه‌د كه‌زیبان یڵماز سه‌ردانی له‌یلا گیوڤه‌نیان كردووه له زیندان.
ئایدن ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كرد، «٣٠ی كانوونی یه‌كه‌م نوێنه‌رێكمان سه‌ردانی گیوڤه‌نی كرد له زیندان، به‌ڵام به‌هۆی ئه‌وه‌ی باری ته‌ندرووستی تێكچووه، گیوڤه‌ن نه‌یتوانیوه چاوی پێبكه‌وێت. به‌و هۆیه‌وه له‌گه‌ڵ ئه‌و زیندانییانه چاوپێكه‌وتنمان كردووه كه له هه‌مان ژووری له‌یلا گیوڤه‌ن ده‌مێننه‌وه. به گوێره‌ی ئه‌و زانیارییانه‌ی ئه‌وان پێیان داوین؛ گیوڤه‌ن كێشی زۆر دابه‌زیوه، تووشی هه‌ستیاریی ده‌نگ و ڕووناكی بووه، ئازاری سه‌ری په‌یدا بووه، له ڕۆیشتن و قسه‌كردندا زه‌حمه‌تی زۆر ده‌كێشێت و حاڵی خراپه. ئه‌مه ده‌ریده‌خات كه له ڕۆژی ٥٧هه‌می مانگرتنه‌كه‌یدا، مه‌ترسی له‌سه‌ر ته‌ندرووستیی گیوڤه‌ن دروست بووه.»
«مانگرتنه‌كان به‌رفره‌وان ده‌بن»
سه‌رۆكی ژووری پارێزه‌رانی ئامه‌د گوتی، له‌پێناو ئه‌وه‌ی گۆشه‌گیریی سه‌ر ڕێبه‌ری گه‌لی كورد عه‌بدوڵا ئۆجالان هه‌ڵبگیرێت، له‌یلا گیوڤه‌ن ده‌ستی به مانگرتن له خواردن كردووه و مانگرتنه‌كانیش به‌فره‌وان بوون. گوتیشی، له زیندانه‌كان ڕێز له مانگرتوان ناگیرێت و به‌پێی پێویست شه‌كر، خوێ و ڤیتامین به زیندانییه‌كان نادرێت.
«ده‌بێ چاوپێكه‌وتن له‌گه‌ڵ ئۆجالان بكرێت»
جیهان ئایدن ڕایگه‌یاند: «ئێمه وه‌ك ژووری پارێزه‌رانی ئامه‌د ڕایده‌گه‌یه‌نین، به‌ڕێز عه‌بدوڵا ئۆجالان و ٣ زیندانییه‌كه‌ی دیكه‌ی هه‌مان زیندان مافی ئه‌وه‌یان هه‌یه له‌گه‌ڵ خانه‌واده و پارێزه‌ره‌كانیان دیدار ساز بكه‌ن. مافی دیدار له‌گه‌ڵ پارێزه‌ر له په‌یمانه‌نێوده‌وڵه‌تییه‌كاندا چه‌سپێنراوه و ده‌بێ له به‌رانبه‌ر به‌ڕێز ئۆجالان و هه‌موو زیندانییان جێبه‌جێ بكرێت. بۆ ئه‌وه‌ی ژیانی له‌یلا گیوڤه‌ن و زیندانییانی دیكه نه‌كه‌وێته مه‌ترسییه‌وه، پێویسته ده‌ست له‌و سیاسه‌ته به‌ربدرێت. ئێمه داوا له وه‌زاره‌تی داد و هه‌موو فه‌رمانگه‌كانی سه‌ر به‌و وه‌زاره‌ته ده‌كه‌ین كه به گوێره‌ی قانوون و په‌یماننامه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان مامه‌ڵه بكه‌ن.»
s.m