کاتی دەستبەسەرکردنی راگیراوەکانی ئامەد درێژکرایەوە

بۆ جاری سێیەم، کاتی دەستبەسەرکردنی رێدوان ئەزەر-ی ئەندامی ئەنجومەنی دەبەبە و مەسعود باگجک-ی ئەندامی ئەنجومەنی هەدەپە و ١٤ کەسی دیکە کە ناویان نەزانراوە و ماوەی ٩ رۆژە لە لقی ئاسایشی گشتی درێژکرایەوە.

لە دەستبەسەرداگرتنی ٨ گەڕەک لە ٨ی کانوونی دووەم لە ناوچەی پەیزاوا، رەزان و چنار ل ئامەد کە لە لایەن فەرماندەیی ئامەد کرا، لە ٢٤ کەس ٢١ کەس بە تۆمەتی (ئەندامبوون لە رێکخستن) دەستبەسەر کران. لە هەمان لێپرسینەوەدا ئەندامی ئەنجومەنی دەبەبە-ی شارەوانی ئامەد، رێدوان ئەزەر، ئەندانی ئەنجومەنی پارتی دیموکراتی گەلان-هەدەپە مەسعود باگجک و ١٤ کەسی دیکە کە ناویان نەزانراوە، ١٣ی کانونی دووەم بریاری دەستگیرکردنیان بۆ دەرچوو.

١٦ کەس ٩ رۆژە لە لقی ئاسایشی گشتی بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی ئامەد راگیراون، بۆ جاری سێیەم ماوەی راگیراوییەکەیان درێژ کرایەوە.

لە لایەکی دیکەوە دوو ئەندامی گەنجانی هەدەپە بەناوەکانی مەسعود ئاگرتاش و یلماز وزون-یش دوو رۆژە دەستگیر کراون. پارێزەری گەنجانی هەدەپە داوای دیداری بریگرتەکان کردووە، بەڵام لەبارەی دەستگیرکردنی بریگرتەکانیان هیچ زانیارییەکیان پێ نەدراوە.

ز.ش