کایا: تاوەکو دەرکردنیان بەرخۆدان بەردەوام دەبێت!

هودا کایا پەرلەمانتاری هەدەپە لە ئێشکگریی دیموکراسیی مێردین دا رایگەیاند: "هیچ ئیرادەیەک لە سەرووی گەلەکەمانەوە نابینین و هەتا دەرکردنیان بەرخۆدان بەردەوام دەبێت".

لەدژی کودەتای قەیوم بەرخۆدان بەردەوامە. لە مێردین ٢٠ ڕۆژە گەل بۆ ئێشکگریی دیموکراسی لە پارکی کارایۆلوی ئەو شارە کۆ دەبنەوە. پۆلیس نەیانهێشت چالاکوانان، کە پەرلەمانتاری هەدەپە هودا کایا-شی تێدابوو، بچنە ناو پارکی کارایۆلو. هەر بۆیە خەڵک لەو شوێنەدا و لەسەر عەرز و چیمەنەکان دانیشتن و چالاکی خۆیان بەردەوام کرد.

جەماوەری چالاکوانان لە کاتی چالاکییەکەدا گۆرانیان وت، بە هەلهەلە و چەپڵە قەیومیان شەرمەزار کرد، دوای ئەوەش هودا کایا وتەیەکى پێشکەشکرد.

'تاوەکو دەرکردنیان'

کایا وتی، خۆیان ڕادەستی دزان ناکەن و ملکەچیان نابن و وتیشی: "هەتا دەرکردنى قەیوم و ئەوانەی قەیومیان هێناوە، تاوەکو گەلەکەمان ئازاد دەبێت، تاوەکو خەڵکەکانمان و وڵاتمان بتوانێت هەناسە بدات، هەلومەرج هەرچی دەبێت گرنگ نییە، جارێکی دیکە دەڵێین، تێکۆشانمان بەردەوام دەکەین".

کایا هەروەها وتیشی، خۆیان ڕادەستی دزەکان ناکەن، ملکەچیان نابن و وتی: "ئەو ئەرکدارکردنانە قبوڵ ناکەین، هیچ ئیرادەیەک لەسەرووی هەڵبژاردن بەسەر ئیرادەی گەلەکەمان قبوڵ ناکەین".

'بەرخۆدان بەردەوام دەکەین'

کایا لە بەردوامی قسەکانیدا وتی "تاوەکو خراپەکاریی لەناودەچێت، تاوەکو ناوەندی خراپەکارییەکان، ئەو دەنگانە هەڕەشەمان لێ دەکەن لەناودەچن، پێگە و پۆستیان هەرچییەک بێت، ئەم گەلە ئەم دەرسەتان پێدەدا. بەردەوامیش دەرستان دەداتێ. تاوەکو ئەو خراپەکارییە لەناو دەچێت بەرخۆدان دەکەین."

دوای قسەکانی کایا بە دروشمەکانی "مێردین هی خۆمانە"، "بە بەرخۆدان سەردەکەوین" وترانەوە.

ژ.ت