ئەمڕۆ کۆمیتەی باوەڕییەکانی کۆمەڵگای دیموکراتیک و ئازادی ڕۆژهەڵاتی کوردستان- کۆدار، لەسەر کۆچی دوایی نورعلی تابەندە قوتبی دەروێشە گونابادییەکان، ڕاگەیاندراوێکی بڵاو کردەوە.
لە ڕاگەیەندراوەکەیدا، کۆمیتەی باوەڕییەکانی کۆدار، سەرەخۆشیی لە کۆمەڵگای ستمەلێکراوی دەروێشەکان و خانەوادەی تابەندە کردووە، هەروەها ئاماژەی بە زۆڵمی دەسەڵاتی ئێران بۆسەر دەروێشە گونابادییەکان کردووە و ڕایگەیاندووە کە تێکۆشانی د. تابەندە لە پێناو یەکسانی، دادپەروەری و دەستەبەرکردنی مافی ڕەوای کۆمەڵگایەکی فرەڕەنگ، ڕۆڵێکی گەورەی لە ڕێزلێنان لەو بیرۆکەیە هەبووە.
لە بەشێکی دیکەش هاتووە: تەنیا ڕێگەی گەیشتنی کۆمەڵگەی دەروێشەکان بە ئازادییەکانیان، بەرەوپێشبردنی زیهنییەتی دیموکراتی و بەهێزکردنی هێڵی ئازادیخوازیی هەموو باوەڕییەکان و گەلانی ستەملێکراوی ئێرانە.
لە کۆتاییش هاتووە: وەک کۆمیتەی باوەڕییەکانی کۆدار، لەگەڵ جەختکردنەوە لە بەردەوامی ڕێگەی تێکۆشانی د. تابەندە لەلایەن کۆمەڵگای باوەڕمەندییەوە، جارێکیتر سەرەخۆشی لە خانەوادەی بەڕێزیان و دەروێشە گونابادییەکان دەکەین و هیوادارین لێشاوی سەرهەڵدان بۆ ئازادی گەلانی ئێران و ڕۆژهەڵاتی کوردستان، بەهۆی تێکۆشانی بێوچانەکانی بەڕێزیان، زیاتر لە هەمیشە بەهێز بکرێت و هەموو گەلان بە ئاواتی ڕەوای خۆیان واتا "ئازای" بگەن.
ف.ق