کۆمیتەی زیندانیانی پەکەکە لەسەر هەڵبژاردنەکان بانگەوازییەکی بڵاوکردەوە

کۆمیتەی زیندانیانی پەکەکە، بانگەوازیی لە خانەوادەی زیندانیان کرد، کە لە هەڵبژاردنی ٢٤ی حوزەیران-دا بەشداربن و دژی دەسەڵاتداریی فاشیستیی ئاکەپە و مەهەپە بوەستنەوە.

کۆمیتەی زیندانیانی پەکەکە دەربارەی هەڵبژاردنەکانی ٢٤ی حوزەیران/ ٣ی پووشپەڕ ڕاگه‌یه‌نراوێكی نووسراوی بڵاوکردەوە و تێیدا داوای لە بنەماڵەی زیندانیان و تەواوی کۆمەڵگا بە گشتیی کردووە کە تۆڵە لە ئاکەپە و مەهەپە بکەنەوە و پیلانەکانیان پووچەڵ بکەنەوە.

کۆمیتەی زیندانیانی پەکەکە دەستنیشانی کرد کە هەڵبژاردنەکانی ٢٤ی حوزەیران/ ٣ی پووشپەڕ دەبێتە هۆی لەناوچوونی بەرەی فاشیستی ئاکەپە و مەهەپە، هەروەها بۆ دەنگدان بانگەوازی لە هەموو بنەماڵەی زیندانیان کرد. لە لێدوانە نوسراوەکەدا هاتووە "وەک بنەماڵەی زیندانیان دەبێت ئێمە ئەم پیلانە پووچەڵ بکەینەوە و هاوپەیمانیی فاشیستیی ئاکەپە و مەهەپە کۆتایی پێ بهێنین".

کۆمیتەی زیندانیان دەستنیشانی کرد کە بەرەی فاشیستیی ئاکەپە و مەهەپە، بۆئەوەی دەسەڵاتدارەتی خۆیان بپارێزن، هەڵبژاردنیان سەپاندووەتە سەرگەلدا ، ڕاشیانگەیاندووە "ئاشکرایە کە ئەم هەڵبژاردنە دەبێتە ڕاگەیاندنی لەناوچوونی ئەوان. هەموو ئاماژە و نیشانەکان لە تورکیا دەریدەخەن کە بەرەی فاشیستیی ئاکەپە و مەهەپە بە ڕەشەبای توڕەیی گەلان لەناودەچێت. توانا و هێزی ئەو بەرە فاشیستییە نەماوە کە بتوانێت وڵات بەڕێوەببات. تەواوی سیاسەتەکانی لەناوبردن، ستەم و زۆرداریی کە بەناوی پیلانی 'لەناوبردن' لە ساڵی ٢٠١٥ەوە بەردەوامە، لەلایەن گەلی کورد و گەلانی تری تورکیا و هێزە دیموکراسیخوازەکانەوە پووچەڵکراونەتەوە.ئاشکرایە ئەوەی ئێستا لەناودەچێت هاوپەیمانیی ئاکەپە و مەهەپەیە.

٢٤ی حوزەیران/ ٣ی پووشپەڕ دەبێت ئاکەپە و مەهەپە کۆتاییان پێ بێت

گرنگی هەڵبژاردنەکانی ٢٤ی حوزەیران/ ٣ی پووشپەڕ لەوەدایە کە دەتوانێت هاوپەیمانیی فاشیستی ئاکەپە و مەهەپە کۆتایی پێ بێنێت. بەڵام ئەمە خۆی لەخۆیدا ڕوونادات، بۆ ئەم مەبەستە دەبێت هەموو هێزەکان کە دژ بە دەسەڵاتدارەتی فاشیستانەی ئاکەپە و مەهەپەن، بە شێوەیەکی بەرفراوان و ڕێکخراوەیی تێبکۆشن و خەبات بکەن. ئەم کارەش تەنها کار نیە بۆ هەڵبژاردن، بەڵکو لە دژى هزری قڕکەری هەمەلایەنەی دەسەڵاتى فاشیستیى ئاکەپە - مەهەپە، بەشێکى گرنگە لە بەرخۆدانێکى سەرتاسەری وهەمە لایەنە. دەبێت بزانرێت کە دیکتاتۆر بە ئاسانی دەستبەرداریی دیکتاتۆریەتی خۆی نابێت. گرنگە کە بەم بیروباوەڕیەوە کار بکرێت و بۆئەوەی ڕێگە لە ساختەکارییەکانیان بگیردرێت، دەبێت بە باشیی خۆمان ئامدە بکەین. لەم پرسەدا دەبێت مرۆڤ ڕوون و ئاشکرا بێت. ئەگەر هەڵبژاردنێکی ئاسایی و پاک و بێگەرد ئەنجام بدرێت ، هاوپەیمانیی فاشیستیی ئاکەپە و مەهەپە بە هیچ شێوەیەک بەختی سەرکەوتنیان نابێت. هەربۆیە بۆ سەرکەوتن تەنها ڕێگایەکیان لەبەردەمدایە، ئەویش دزی ساختەکارییە لە هەڵبژاردنەکاندا. هەربۆیە گرنگترین کار کە بکرێت ئەوەیە کە دژ بە ساختەکارییەکانیان لە هەڵبژاردنەکاندا خۆمان بە ڕێکخستن بکەین و خاوەنداریی لە سندوقەکان بکەین.

ئەرک و بەرپرسیارێتیی هەموو کەسێکە کە وەڵام بە بەرەی فاشیستان بدەنەوە

هەدەپە تاکە هێڵێکە کە لەو هەڵبژاردنەدا بەشداریی کردووە و بەرنامەی هەیە بۆ چارەسەرکردنی پرسی گەلی کورد، ئازادیی و دیموکراسیی، هەدەپە لەکاتێکدا پێی ناوەتە پێشبڕکێکانی هەڵبژاردنەوە کە هەزاران هاوسەرۆک، بەڕێوبەرر، پەرلەمانتار و چالاکوانی لە زیندانەکاندان، لێرەدا ئەرکی هەموو تاکێکە بۆ پاراستنی بەها دیموکراتییەکان بچنە سەر سندوقەکانی دەنگدان، خانەوادەی زیندانیانی سیاسیی هێزێکی گرنگن لە هاوسەنگییەکانی هەڵبژاردندا، لە ئێستادا زیاتر لە ١٠ هەزار زیندانیی سیاسیی بەهۆی دژایەتییان لەگەڵ ئەو سیستمە لە زینداندان، خانەوادەی ئەو زیندانییانە دەبێت لە دەرەوە درێژەپێدەری ڕێگای ڕۆڵەکانیان بن.

هێزێکی تری پێشەنگیی ئەم هەڵبژاردنانە، بنەماڵەی زیندانیانە. بنەماڵەی زیاتر لە ١٠ هەزار زیندانی سیاسی، لە دژی ئەو دەسەڵاتە فاشیستییە کە ڕۆڵەکانی ئەوانیان بە ناهەقیی خستووەتە زیندانەوە، ستەم و ئەشکەنجەیان دەکەن، دەبێت لە جێگەی ڕۆڵەکانیان خۆیان کار بکەن.

تێکۆشان لە دژی سیستەمی ئەشکەنجەی ئیمرالیی

هەروەها ڕێبەری ئێمەیان لە زینداندا بە دیل گرتووە. بۆیە پەیوەستبوونی بنەماڵەی زیندانیان لەم قۆناغەدا، بۆ شکاندنی سیستمی ئەشکەنجەی ئیمرالیی دەبێتە تێکۆشانێکی جیدیی. لەبەرئەوە بەرپرسیارەتی بنەماڵەی زیندانیانە کە بە ناوی ڕێبەری ئێمە و بە شێوەیەکی چالاک پەیوەست بە قۆناغەکە ببن و خەبات بکەن.

دەبێت لە بەرزترین ئاستدا خاوەنداریی لە دەمیرتاش و هەموو زیندانیان بکەین

 جگە لەوە، پاڵێوراوی هەدەپە بۆ سەرۆک کۆماریی بەڕێز سەلاحەدین دەمیرتاش-یان زیندانیی کردووە. پێویستە هەموو بنەماڵەی زیندانیان لە بەرزترین ئاستدا خاوەنداریی لە بەڕێز دەمیرتاش بکەن.

دەسەڵاتداریی فاشیستیی ئاکەپە و مەهەپە هەوڵ دەدات بە بەدیلگرتنی ڕۆڵەکانمان ماوەی دەسەڵاتدارییەکەی درێژبکاتەوە، ئەرکی ئێمە وەک خانەوادەی زیندانیان ئەوەیە، کە ڕێگانەدەین بە دەسەڵاتداریی فاشیستی ئاکەپە و مەهەپە لە دەسەڵاتدا بمێننەوە، پێویستە باوەڕمان بە سەرکەوتنمان هەبێت.

ک-ش