کۆمیتەی پشتگیری خانەوادەی شەهیدانی پەکەکە ڕاگەیەنراوێکی بلاوکردەوە و ساڵی نوێی پیرۆز کرد.
ڕاگەیەنراوی کۆمیتەی پشتگیری خانەوادەی شەهیدانی پەکەکە بەم شێوەیەیە:
"لەدژی سیاسەتی قڕکردن و فاشیستی دەوڵەتی تورکی داگیرکەر کە بەرامبەر گەلەکەمان و گەلان بەڕێوەدەبات، ئێمە ساڵێکی گرنگ و بەرخۆدانێکی مێژووییمان تێپەڕاند. ئەم تێکۆشان و بەرخۆدانی هێژا و مێژووییەی ڕێبەر ئاپۆ، پارتەکەمان و گەلەکەمان دەستکەوتی گەورەی بەدەستهێنا. بێگۆمان لە گەڵ دەستکەوتە گەورەکاندا، شەهید و ئازاری گەورە لە ئەنجامی تێکۆشاندا دروست بوون.
بێ باجدان شتێک نەبووە و نابێت. لە دەستکەوتە مێژووییەکانی پارتەکەماندا لە هەر هەنگاوێکی پارتی و گەلدا، فیداکاریەکی گەورەی شەهیدان و رێبەرەکەمان هەیە. لەبەرئەوەش ڕێبەرەکەمان بۆ پەکەکە دەڵێت، "پارتی شەهیدانە". لەسەر ئەم بناغەیە بە بۆنەی ساڵی نوێ لە کەسایەتی شەهیدە گەورەکانمان حەقی کارەر، ئەگید، سارا، زیلان، عادل، دەلال، ئاتاکان، زەکی شەنگالی، هەڵمەت، سینانی سۆر، شەڤین، چیچەک، بۆتان، جەمیل، دەمهات دا بە بەڕێزەوە یادی هەموو شەهیدەکانمان دەکەینەوە. ئێمە جارێکیتر بەلێن دەدەین ئامانجەکانیان جێبەجێ دەکەین، بەهاکانی ئەوان بە هەستێکی گەورە دەپارێزین و بەهێزی دەکەین.
ئێمە ساڵی نوێ لە دایکانی قاڕەمانە هێژاکانمان لە خانەوادەی شەهیدان کە هاورێیەتی شەهیدەکانیان کرد پیرۆز دەکەین. لە کەسایەتی خانەوادەی شەهیدان ئێمە جارێکیتر بەڵێن بە گەلی کوردستان و هەموو گەلان دەدەین کە رێبەری ئازاد و کوردستانی ئازاد بە ڕەنجی ئەوان دەستەبەردەبن.
'داگیرکەران لەناو ئەو خوێنەی کە ڕشتووانە دەخنکێن'
دەولەتی تورکی داگیرکەر و قڕکەر و حکومەتی فاشیستی ئاکەپە/مەهەپە کە پێشەنگایەتی دەکات، لە ساڵی ٢٠١٩ دا لەدژی گەلەکەمان هێرش و کۆمەڵکوژی کە ویژدان و ئەخلاقی مرۆڤایەتی ئازار دەدات ئەنجامدا و هێشتا ئەنجامیدەدات. ئەو هێزەی کە دوژمنی مرۆڤایەتیە کە لە بەرخۆدانی شارەکاندا هاورێکانی ئێمە بە زیندوویی سووتاند، پارتی شەهیدان هەموو ڕۆژێک تۆڵەیان لێدەستێنێت و هەموو کاتێک تۆلەیان لێدەستێنێتەوە. ئەو سیستمە فاشیست و وتەبێژەکانیان لە ساڵیادی کۆمەڵکوژی ڕۆبۆسکیدا لە تل تەمر بە کوشتنی ٩ منداڵ هەمان کۆمەڵکوژیان ئەنجامدا. سیستمی فاشیست هەرچەند بە کۆمەڵکوژیەکان بە شان و باڵی خۆی هەڵبدات ، بەڵام لە ناو ئەو خوێنەی کە ڕشتووانە دەخنکێت.
زۆڵم و زۆرداران هیچ کاتێک نەیانتوانیوە خۆیان لە کردەوەکانیان و لە تێکۆشانی مافداری ڕزگار بکەن. ئەم حکومەتە فاشیستە بە پێشێڵکردنەکانی یاسای نێودەوڵەتی نە تەنها ئەشکەنجەیان لە تەرمەکان کرد، هەروەها تەرمی شەهیدەکانی بە مانگ لە پزیشکەکانی دادوەری هیشتەوە و نەیاندا بە خێزانەکانیان و بەم شێوەیە ئەشکەنجەی تایبەت و دەروونیان بەڕێوەبرد.
بە شێوەیەک لەدژی ئەخلاق و باوەڕی هەموویان گۆڕستانەکانی ئێمەیان تێکدا و لە ناو کۆڵانەکان دایکانیان ئەشەکنجەدا کو ئەو بێئەخلاقانەیان شەرمەزار دەکرد. لەدژی ئەو سیاسەتە فاشیست و لەدەرەوەی مرۆڤایەتی و ئەشکەنجەی گەلەکەمان هەنگاوی بەرەو دواوە نەنا، خاوەنداریان لە نرخی منداڵەکانیان کرد شەڕی تایبەتی دەروونیان تێکشکاند. ئێمە باش دەزانین مێژووی گەلان کە بە بەرخۆدانێکی گەورە نووسرایەوە، ڕاستی جێبەجێ دەکات و دادپەروەری سەردەکەوێنێت."
ڕێبەر ئاپۆ دەڵێت، 'پێویستە ئەوانە وەک کەس نەبینرێن، پێویستە وەک رێکخراو ببینرێن. لەبەرئەوەی لە کاتێکدا کە بە ملیۆنان مرۆڤ بوون بە قوڕبانی ژیانێکی درۆ و لە کاتێکدا کە خیانەت بە هەموو شێوەیەک بەردەوام بوو، ئەوان بوونە وتەبێژی ڕاستی، ئەوەش ئاشکرای کرد شەهیدەکانمان بە عەقلیەت و بەرپرسیاریەکی چۆن جوڵاونەتەوە، ڕاستی پەکەکە و پێوانەکانی پەکەکیان پیشاندا. کاتێک سەرنج دەدەینە داستانی قاڕەمانێتی ٤٢ ساڵی پەکەکە، دەبینرێت کە هەر شەهیدێک ڕاستی ئەم مێژوویەیە و ئەمە بە شێوەیەکی ئاشکرا دەردەکەوێت.
'ساڵی ٢٠٢٠ دەبێتە ساڵی تێکۆشان و گەیشتن بە ڕێبەرایەتی ئازاد'
بەو هۆیەوە شەهیدەکانمان بۆ ئێمە بەهای نرخی ئاشکران. نە تەنها بەهای ئێمەن، نەک تەنها پێویستە یادیان بکرێتەوە، لەهەمانکاتدا بناغەی پارتەکەی ئێمەن. هێزی فەرماندەیین و فێرمان دەکەن چۆن بژین. لەبەرئەوە چۆن پەکەکە بزوتنەوەیەکی ڕێبەرایەتیە، هەر شەهیدێکی پەکەکەش ڕەنگم کەسایەتی، کارەکتەر، پێوانە و ژیانی پەکەکە پیشان دەدات. لەبەرئەوە رێبەرتیمان هەر شەهادەتێکی کردووەتە هەنگاوی سەرکەوتن و بناغەی سەرکەوتن. پارتی و تێکۆشانەکەمان شەهیدەکانمان وەک پێوانەی سەرکەوتن دەبینێت. بە ژیانی خۆیان بینیان ئەگەر ئەوە نەکەن تێک دەچن.
لەسەر ئەم بناغەیە لەم قۆناغە مێژووییەدا بە ئەندازەی شەهیدان، هاورێی شەهیدان و بنەماڵەکانیشیان بە هەمان عەقلیەت و بەرپرسیاری دەجولێنەوە، خاوەنداری لە ئامانجی شەهیدەکان دەکەن کە مسۆگەری یەکێتی نەتەوەیی یە. لەسەر ئەم بناغەیە ئێمە بڕوامان وایە ساڵی ٢٠٢٠ دەبێتە ساڵی ئازادی وڵات و تێکۆشین و چاوپێکەوتن لە گەڵ ڕێبەری ئازاد. بەم شێوەیە ئێمە جارێکی تر بەلێنی خۆمان لەگەڵ شەهیدان دووبارە دەکەینەوە."
ف.ق