کۆمیتەی کاروباری شەهیدانی پەکەکە، شەهیدانی مانگی کانونی یەکەمی بەبیرهێنایەوە

کۆمیتەی کاروباری شەهیدانی پەکەکە گیانبەختکردووانی مانگەکانی کانونی یەکەم کە لە ساڵە جیاوازەکاندا شەهید بوون، بە بەیاننامەیەک وەبیر هێنایەوە.

کۆمیتەی کاروباری شەهیدانی پەکەکە لە بەیاننامەیەکدا، لە کەسایەتی شەهیدانی مانگی کانونی یەکەمدا، بە رێزەوە شەهیدە نەمرەکانی گابار، شەهید عادل، شەهید گوڵبەهار، بنەوش-حوسنییە ئۆروچ، نەعمان ئامەد-ئەرتەم کارابولوت، روستەم-یوجەل زەیدان، سابری گولو-دارا رەشید گولۆ، عومەر-عەبدولا سەڤگاتی بەبیر هینایەوە.   

کۆمیتەی کاروباری شەهیدانی پەکەکە رایگەیاند، هەر شەهیدێک، هاوکات رۆح و پێناسەی سەردەمێکە. لەوانەیە نەتوانین هەموو شەهیدەکان لێرە ناویان بهێنین، بەڵام پێویستە ئەوە باش بزانرێت کە شەهادەت راستییەکی یەکگرتووە کە هیچ کات پارچە نابێت و لە یەکتر جیا نابێتەوە. بۆیە ناوهێنانی یەکێکیشیان، هاوکاتە لەگەڵ وەبیرهێنانەوەی هەموو شەهیدان.

بەیاننامەکەی کۆمیتەی کاروباری شەهیدانی پەکەکە بەم شێوەیەیە:

"رێبەر ئاپۆ بناغەی پەكەكەی لە سەر خوێنی شەهیدان بونیاتنا. بە واتایەکی دیکە هەموو پێشکەوتنەکانی کوردستان و دەرکەوتنی پەکەکە بە سایەی شەهیدەکانمان بوو. بۆیە ئەوەی پەکەکەی کردووە بە پەکەکە سەرەتا فکر، فەلسەفە، بیردۆزی و کەسایەتی رێبەر ئاپۆ، لەگەڵ ئەمەش روانگە و خەیاڵ و هزر و هەستی شەهیدەکانمانە. واتای هێزەکەیان و بەکەڵکهاتنیان و تایبەتمەندییەکانیان و رەگەزەکانیان و وابەستەبوونیان و بڕواو ئاواتیان و هاوڕێیەتییان و بانگەشەیان لە تێکۆشانی ژیانی ئازاد دا هەست و ژیانی پێدەکرێت. بە شێوەیەکی گشتیش، هەبوونیان لە هەر ساتێکی تێکۆشانی ئازادیدا، بە فیداکاری و قارەمانانە بووەتە هۆکار کە راستیی رێبەر ئاپۆ و پەکەکە گەورەتر و مێژووییتر ببێت. لە چوارچێوەی ئەم واتایەدا، کاتێک دەوترێت پەکەکە، بە واتای هەبوونی شەهیدە نەمرەکانمان دێت. بە هەمان شیوە کاتێک دەوترێت شەهید، بە واتای هەبوونی پەکەکە دێت. بۆیە رێبەر ئاپۆ دەڵێت:" پەکەکە، پارتیی شەهیدانە." بۆیە هەموومان لە سایەی شەهیدانە دەبینە کوردستانی و خۆمان دەگەیێنینە ئاستی وڵاتپارێزی.

بزوتنەوەی ئازادی کوردستان یان پەکەکە، دەرباسی ٤٢هەمین ساڵەی خۆی بوو. بەم بۆنەیەشەوە مژدەی رزگاریی کوردستان و یادی دامەزراندنی پەکەکە، سەرەتا لە رێبەر ئاپۆ، شەهیدە نەمرەکانمان و هەموو ئەو بەرەیانەی لە دژی داگیرکەری دەوەستنەوە و هەموو مرۆڤایەتی ئازادیخواز پیرۆز دەکەین. راستی پەکەکە لەم ٤٢ ساڵەدا، بۆ گەلی کورد و گشت مرۆڤایەتی بووەتە جێگای شانازی، بەختەوەری، هیوا، سەربەرزی و بەرزترین شکۆ. ئەوەی رێخۆشکەر بووە گەلی کورد و مرۆڤایەتی بگەن بەم ئاستی شکۆیە، شەهیدانی پەکەکەن. پێویستە لەبیری نەکەین کە هەموو دەستەکەوتەکانی کورد و کوردستان لە سایەی شەهیدانی پەکەکە بەدی هاتوون.

لە رۆژمێری مێژووی ٤٢ ساڵەیدا، هەموو رۆژێک بە ناوی دەیان شەهیدی گەلی کورد و ئەنتەرناسیۆنالیستەکانەوە نووسراوەتەوە. بۆیە ئێمە دەڵێین؛ مێژووی پەکەکە لە هەموو روویەکەوە بووە بە مێژووی قارەمانیەتی و فیداکاری و چاونەترسی و بووە بە سیمبولی هەزاران شەهیدی بە نرخ و هێژا. هەروەها بۆ داهاتوی مرۆڤایەتی دیمۆکراتیک، بووە بە هیوای ژیانێکی ئازاد. ئەم راستییەی شەهیدانی پەکەکە، لە مانگی کانونی یەکەمیشدا خۆی دەخاتە روو. لە رۆژی ئەمڕۆشدا بە پێشەنگایەتی پەکەکە و بە رۆحی ئاپۆیی و بە بیر و بڕوای ئازادکردنی گەلی کورد و مرۆڤایەتی، تێکۆشانێکی بێووچان بە شێوەیەکی بەهێز بەردەوەوامە. لەم تێکۆشانەدا دەتوانین بڵێین هەموو رۆژێک لە ئەنجامی خۆڕاگرییە بێوێنەکان، لە دژی داگیرکردنی خاکی کوردستان، گەلە فیداکارەکەمان و ئەو مرۆڤانەی چاویان لە ئازادییە، جوانترین رۆڵەکانیان دەکەنە قوربانی و شەهید دەبن. بێگومان هەر چەند باس لە راستییەکانی قەرەمانە نەمرەکانمان بکەین، بەشی ناکات. هەر شەهیدێک ئەستێرەیەکی گەشاوەیە کە ژیانی ئێمە رۆناک دەکەنەوە. مانگی کانونی یەکەم پڕە لەم ئەستێرانە.

'عادل و گوڵبوهار روحی پەکەکەن'

لەم مانگەدا چەندین قاڕەمان هەن کە ناوی خۆیان لە مێژووی مرۆڤایەتیدا بە پیتی زێڕین نووسیوەتەوە. یەکیک لەم قارەمانانە، فەرماندە و رۆڵەی فۆتانە، هاوڕێ عادل-رەمەزان عەیبی-یە. هاوڕێ عادڵ لەگەڵ رێبەر ئاپۆ وابەستەبوونی وڵات و خاک و هاوڕێیەتیی کرد بە یەک و لە دڵی هەموو هەڤاڵانیدا بە چاونەترسی و بڕواو بە بڕیارەوە و پێشبینییە مێژووییەکانیەوە، جێی خۆی گرتبوو. فەرماندە و پێشەنگی گەلی کورد هاوڕێ عادڵ لە هەر ساتێکی ژیانیدا، کادیر و ملیتانی سەردەمی بەرهەم دەهێنا. بەم شێوەیە گورزی کوشتندە و برینی قوڵی لە جەستەی دوژمندا دروست کرد. هەڤاڵ عادل پێناسەی راستی ژیانکردن و دروست شەڕکردن و بە باشترین شێوە و راست تێگەیشتنی رێبەر عەبدولا ئوجالان، بوو. هێندەی شارەزایی لە هاوڕێیەتی و خۆنەویستی و پێداگریی ژیانێکی ئازاد بوو، هێندەش شارەزای شەڕ بوو. بۆ ئەو جێگایە هەڤاڵ عادلی لێدەمایەوە، ترس و دۆڕانی لێ نەبوو. تەنها گورزوەشاندن لە دوژمن و سەرکەوتنی ئازادیی لێبوو. هەڤاڵ عادل پەروەردەکار بوو، هەروەها لەسەر بیردۆزی رێبەر ئاپۆ، کەسایەتی کوردی پێگەیاند. بۆیە لە چووبا بۆ هەر جێگایەک دەبووە هێزی سەرکەوتن و ژیانێکی واتادار. لەگەڵ خۆی چەندین قاڕەمانی پێگەیاند. هەڤاڵ عادل لە تێکۆشانی ئازادیدا بوو بە رۆحێک کە هەمیشە لە بەرەی پێشەوەدا، بەرو ئازادی رادەکات.

قارەمانیەتی، پێکهاتەیەکی سەربەخۆ نییە، بەڵکو بەرهەمی ژیانی هەزار ساڵەی کۆمەڵگایە. واتە هەر قارەمانیەتییەک، لە هەمان کاتدا، هەوێنی خستنەرووی ژیانە. بازنە بە بازنە دەگەن بە یەک و تەونی جیهانێکی ئازاد رادەخەن. بازنەیەکیش لەو تەونە هەڤاڵ گولبەهار. هەڤاڵ گوڵبەهار-سەلما کایا ژنێکی سەرکێش کە بە زووترین کات لەگەڵ راستییەکانی رێبەر ئاپۆ بوو بە یەک و لە بەرزایی شاخەکانی کوردستان پێشەنگایەتی جوانیی بەدەستخستنی ئازادەکانی کرد. بۆ ئەوەی لە کوردستان و سەرتاسەری جیهان ژن ببێت بە هێزی پێکهێنەری ژیانێکی ئازاد لە برەوپێدانی بە سوپابوونی ژندا، وەکو فەرماندەیەک رۆلی بینی. ئەمڕۆ چاوی گشت جیهان لە ژنانی کوردستانە کە بێگومان ئەمەش بەرهەمی رەنج و فیداکاریی گوڵبەهارەکانە.

'هەڕەشەی داگیرکردن لە وڵاتەکەمان دەکرێت'

هەر شەهیدێک لە هەمان کاتدا، رۆح و پێناسەی کاتێک دەگەیێنێت. لەوانەیە ئێمە نەتوانین ناوی هەموو شەهیدێک لێرەدا بهێنین، بەڵام دەبێت باش بزانرێت، شەهادەت حەقیقەتێکی یەکگرتووە کە هەرگیز پارچە پارچە ناکرێت. بۆیە باسکردنی یان هێنانی ناوێک لە هەمان کاتدا یادەوەری هەموو شەهیدانە. ئەمڕۆ لە چوارپارچەی کوردستان دیسان نۆکەری بۆ دوژمن زیندوو دەکرێتەوە. ئەو پیلانگێڕییەی کە لە ساڵی ١٩٩٨ لە بەرامبەر ئاپۆ ئاپۆ جێبەجێ کرا، بە داگیرکردنی خاکی کوردستان دیسان تازە دەبێتەوە. بەڵام ئێمە باش دەزانین کە هەموو جارێک هەڕەشەی قڕکردن زیاتر بووە، قارەمانان لەبەرامبەر ئەو هەڕەشانە بوونەتە قەڵغان. لە دژی پیلانگێڕیی بازنەیەک لە ئاگر لە دەوری رێبەر عەبدوڵڵا ئۆجالان هەڵکرابوو، هەموو رۆژێک بە بەشداریکردنی گیانێکی نوێ بە گوڕتر دەبوو و گورزی گەورە لە دوژمن درا. هەڤاڵ بنەوش حوسنیە ئوروچ مەشخەڵێکی ئەو ئاگرەیە کە بەردەوام لە مێژووی داگیرکەر و نۆکەراندا بە داگیرساوی دەمێنێتەوە. هەڤال رۆستەم-یوجەل زەیدان لە بەرامبەر نۆکەری بۆ دوژمن پوختەی وڵاتپارێزی و شۆڕشگێڕییەکی پوخت رێبەرایەتی دەکات. راستیی هەڤاڵ رۆستەم ئاشکرای دەکات کە ئەگەر مرۆڤ لە سیستمی قڕکەریشدا گەورە ببێت، کە بابەتە دەبێتە وڵات و شەرەفی مرۆڤی ئازاد، مرۆڤ دەتوانێت ببێتە خاوەن هەڵوێستێکی زۆر بە نرخ. ئەڵقەیەکیش لەو قارمانییەتییەی کە رۆژی ئێمە دروست دەکات هەڤال سەبری گولۆ- دارا رەشید گولۆیە. هەڤال سەبری ئەوەندەی کە بوەتە سیمبۆلی کەسایەتی شەڕکەر و بەرخۆدێری رۆژئاڤا، هێندەش بوەنەتە نوێنەری باوەڕ و هەڵوێستی هەرە بەهێز لە بەرامبەر خیانەتکار و هاوکارانی. بە شەهیدبوونی لە ناوچەی گابار لە هەمان کاتدا دەبێتە هەڵوێستێکی نەتەوەیی کوردستانی. بزووتنەوەی ئازادی بە تێکۆشانە جیهانییەکەی بۆ هەموو باوەڕ و ڕەنگێک چەندین پێشەنگی پێگەیاندووە. یەکێک لەو پێشەنگانەی کە کەسایەتییەکی زۆر بەهێزی گەلی ئێزیدیمان رێبەرایەتی دەکات و لە کاتەکانی ئاسایشی تێکۆشانی ئازادی کوردستاندا لە گەورەبوونی گەریلادا رۆلێکی گێڕاوە، عومەر-عەبدوڵا سەڤگاتە. ئەمڕۆ لەسەر گەلی ئێزدیمان فەرمانی قڕکردن بەردەوامن. منداڵانی ئێزیدخان دەبێت ئەو گیانە سەرهەلدێرە، لە پاراستنی شەنگالدا بگەیننە هێزێکی بەهێزی ژیان.

لە ٤٢ەمین ساڵیادی تێکۆشانی پەکەکە، هەڕەشە و قڕکردن بە دڕندەترین شێوە لەسەر گەلی کورد و کوردستان بەردەوامە. هێرشی راستەوخۆ لە بەرامبەر ئەو گەلانەی کە بونەتە خاوەن ئیرادە، لەسەر منداڵ، ژن و پیرەکانمان جێبەجێ دەکرێن. وەکو ئامێرێکی شەڕی تایبەتی زۆر چەپەڵ و دەرەوەی مرۆڤایەتی هێرش دەکەنە سەر بەها پیرۆزەکانمان، بە تەرم و گۆرستانەکانی شەهیدانمان یاری دەکات. لە نمونەی شەهیدگای خەرزاندا بینرا کە سیستمی قڕکەر-فاشیستی دەوڵەتی تورک بۆ کورد و کوردستان لەناوببات هەموو ڕێگەیەک بەکار دەهێنێت. لە بەرخۆدانی جزیرەی بەڕێوەبەرایەتی جەوهەرییشدا بینرا کە بەبەرچاوی هەموو جیهان، ئەو کوردەی کە سوورە لە سەر ژیانێکی ئازاد، دەتوانێت ببێتە ئامانجی هێرشە هەرە دڕندەکان و لە ژێر زەمینەکاندا بسوتنێرێت.

ئەمرۆش هەمان شت لە رۆژئاوا تاقی دەکرێتەوە. وەک چۆن هەشت ساڵ لەمەوبەر بە کۆمەڵکوژیی رۆبۆسکێ منداڵانی کورد کۆمەڵکوژ کران و لەدڵی گەلەکەماندا برینی گەورە کرانەوە، ئەمڕۆکەش بەداگیرکردنی ئەم دواییانە بۆ سەر تەلڕەفعەت داوا دەکرێت کە لە دڵی گەلەکەماندا ترسێک دروست بکرێت، قڕکردنی سەد ساڵە لەسەر گەلەکەمان و گەلانی کوردستان جارێکی دیکە زیندوو دەکەنەوە. بەڵام دەبێت بزانرێت کە لەدڵی گەلەکەماندا نەک ترس، بەڵکو بە هەر شەهیدبوونێک باوەڕی سەرکەوتن بەهێزتر داکات و سەقامگیرتر دەبێت.

'شەهیدانمان دابینکەری ژیانێکی ئازادن'

هەروەها دەبێت بزانرێت کە بەڕێوەبەرییە جەوهەرییەکان خەونی شەهیدانمانن. هەر شەهیدێک بە سوربوونی لەسەر هەبوونێکی واتادار، ئاشکرای دەکات کە حەقیقەتی پەکەکە و شەهیدەکانمان دابینکەری ژیانێکی ئازادن. هەر شەهیدبوونێک لەدەستدان نییە، بەڵکو بە خوێنی خۆی بونیادنانی ژیانێکە کە پێشتر بە نەبوو ژمێردراوە. دەبێت لە چوارپارچەی کوردستان و دەرەوەی وڵات گەلەکەمان، لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و هەموو ناوچەیەک کە لە دژی داگیرکەریی و فاشیزمی دەوڵەتی تورک بەرگری دەکرێت، ئەم راستییەی شەهیدبوون لە هەموو ساتێکی تێکۆشان و ژیاندا جێبەجێ بکرێت. دەبێت باش بزانین کە بە شکاندنی هەر جۆرە داگیرکارییەک لەسەر وڵاتەکەمان ئێمە دەتوانین ببینە شایستەی شەهیدەکانمان و ببینە وەدیهێنەری خەونەکانیان. بەو بیروباوەرەوە ئێمە دەبین بە رووناکی بۆ شەهیدانی مانگی کانونی یەکەم و لە کەسایەتی هەڤاڵ عادل، گولبەهار، سەبری، رۆستەم، بنەوش، عومەر و فەرماندە نەعمان ئامەد کە لە ناو دڵی ئامەد گەورە بوو و شەهید بوو، هەموو شەهیدانی شۆرش بە ڕێزەوە یاد دەکەینەوە، سەری رێز و نەوازش لەبەرامنەر حەقیقەتەکەیان دادەنەوێنین. جارێکی دیکە بەڵێنی سەرخستنی ژیانێکی ئازادیان پێدەدەین. خەونەکانیان بۆ ئازادی هەر وا ناهێڵینەوە و جیهانێکی ئازاد دەکەینە دیاری بۆیان. شەهید فەلسەفەی ژیانمانە. تا هەتایە لەگەڵ شەهیدەکانمان دەژین".

ز.ش