کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستان جەژنی لەدایکبوونی مەسیح-ی پیرۆز کرد

بە بۆنەی رۆژی لەدایکبوونی عیسا مەسیحەوە کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستان-ک.ن.ک پەیامێکی پیرۆزبایی ئاڕاستەی باوڕدارانی ئاینی مەسیحی لە کوردستان و سەرتاسەری جیهان کرد و هیوای خواست ئەم رۆژە ببێتە هۆی ئاشتی و ئارامی بۆ سەرجەم مرۆڤایەتی لەسەرتاسەر جیهان.

تێکستی پەیامەکە بەم شێوەیەیە:

"رۆژی لەدایکبوونی عیسا لە جیهانی مەسیحیدا رۆژێکی پیرۆزە. بەو بۆنەوە رۆژی 25ی کانونی یەکەم وەک رۆژی لەداکبوونی عیسا بەرز رادەگیرێت. رۆژە ئایینیە پیرۆزەکان لای هەموو ئاینەکان بەهایەکی تایبەتیان هەیە. هەر ئاینێک رۆژە گرنگەکانی خۆی بە شادی و جۆشێکی گەرمەوە لەناو خۆو لە پەرستگاکانیەوە یاد دەکاتەوە.

لەکوردستان ژمارەیەکی زۆر لە باوەڕدارانی عیساو کتێبی پیرۆزی ئینجیل هەن و هاووڵاتی بە نرخی کوردستانن. لە ناو کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستانیشدا نوێنەرایەتی هاووڵاتییە مەسیحیەکان هەن.

جەژنی لەدایکبوونی عیسا نزیکەی 2000 ساڵە لە کوردستان پیرۆزدەکرێت و بۆتە جەژنێکی سەرەکیی لە وڵاتی ئێمە.

بە بۆنەی ئەو رۆژە پیرۆزەوە کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستان بە رێزەوە پیرۆزبایی ئەم جەژنە لە مەسیحیەکانی کوردستان و هەموو جیهان دەکات. هیواخوازە کە ئەم رۆژە ببێنتە هۆی ئاشتی و ئارامی و خێروخۆشی بۆ سەرجەم مرۆڤایەتی لە هەر گۆشەیەکی ئەم دنیایەدا.

کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستان – ك.ن.ك

  24.12.2019 برۆکسل"