کۆنگرەی گەل: ئێمە ساڵی ٢٠١٩ دەکەینە ساڵی ڕێبەرئاپۆ
کۆنگرەی گەل دەستنیشانیکرد،کەساڵی ٢٠١٩ کۆتایی بەفاشیزم دێت و وتی، " بۆئەوەی کەساڵی ٢٠١٩ بکەینە ساڵی ڕێبەرئاپۆ، دەبێت تێکۆشانی خۆمان بۆئازادی ودیموکراسی زۆرتربکەین."
کۆنگرەی گەل دەستنیشانیکرد،کەساڵی ٢٠١٩ کۆتایی بەفاشیزم دێت و وتی، " بۆئەوەی کەساڵی ٢٠١٩ بکەینە ساڵی ڕێبەرئاپۆ، دەبێت تێکۆشانی خۆمان بۆئازادی ودیموکراسی زۆرتربکەین."
دیوانی هاوسەرۆکایەتی کۆنگرەی گەل بەبۆنەی هاتنی سەری ساڵی نوێ پەیامێکی بڵاوکردەوە و وتی، " ساڵی نوێ لە ڕێبەرئاپۆ، لەگەلی کوردستان، لەهومووهاوڕێیانی ئێمە لە سەنگەرەکانی بەرخۆدانیی و لەمرۆڤایەتی پێشەنگ کە بۆژیانێکی ئازاد ودیموکراتیک خەبات دەکەن پیرۆزدەکەین."
' ئێمە دەتوانین فاشیزم تێکبشکێنین'
لەپەیامەکەی کونگرەی گەلداهاتووە، ساڵی ٢٠١٩ بۆ گەلی بەرخۆدێری عەفرین ببێتە ساڵی سەرکەوتن و ئازادی عەفرین و وتی،" بەو بیروباوەڕەوە، ئێمە ساڵی نوێ لەوان پیرۆزدەکەین و لە گەلی بەرخۆدێری عەفرین کە پەلی زێڕینی مێژوودا جێگەی خۆیان گرتووە هیوای سەرکەوتنمان هەیە ."
کۆمگرەی گەل وەبیری هێنایەوە کە لە ساڵی ٢٠١٨ لە ئیمڕاڵی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵائۆجالان، هەروەها گەریلاکانی ئازادی و گەلی کوردستان و لەعەفرین لەدژی پیلانەکانی داگیرکەران بەرخۆدانییەکی مەزن ئەنجامدرا و وتی، " بەهۆی ئەو بەرخۆدانییەوە ئاڵۆزییەکانی ناو دەسەلاتی فاشیستی تورکیا زۆرتربووە. لەساڵی ٢٠١٩ ئەگەرهەموو چەواساوەکانی کوردستان وتورکیا تێکۆشانی خۆیان فراوانتربکەن، ئەوکات دەتوانین فاشیزم تێکبشکێنین. هەلومەرجی سیاسی وئابووری بۆئەم کارە لەبارە. لەم کاتەدا پێویستە هەرکەسێک بۆ لەناوبردنی فاشیزم تێکۆشان بکات."
'سڵاو لەچالاکانی مانگرتوو لەخواردن کرا'
لەبەردەوامی پەیامەکەی کۆنگرەی گەلدا ئاماژە بەچالاکی مانگرتن لەخواردن بە پێشەنگایەتی لەیلا گیوڤەن هاوسەرۆکی کەجەدەکرا کە ئیتاکە لەهەرچوارگۆشەی جیهان پەرەی سەندووە و وتی، " ئەوچالاکییە هەرلەئیستاوە مۆرکی خۆی لە ساڵی نوێ داوە. لەپەیامەکەد سڵاوبۆ هەموو چالاکانی مانگرتووە نێردراوە.
'ئەم ساڵ ساڵی سەرۆک ئاپۆیە'
کۆنگرەی گەل داوای لەگەلی کوردستان کرد کە بە دروشمی ' ئێمە گۆشەگیری ئیمڕالی دەشکێنین' پشتیوانی چالاکی مانگرتن لەخواردن بکەن و ساڵی ٢٠١٩ بکەنە ساڵی ڕێبەر ئاپۆ و تێکۆشانی ئازادی مەزنتر بکەن.
لە پەیامەکەدا هاتووە، " بە هەڵوەشاندنەوەی فاشیزمی تورکیا نەتەنیا ڕێگە بۆچارەسەری کێشەی کورد لەڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا دەکرێتەوە، لەهەمانکاتدا لەسەرئەساسی یەکسانی،ئازادی و دیموکراسیدا لە تورکیا و وەلاتانی ناوچەکە ژیانێکی ئازاد مسۆگەردەبێت. لەبەرئەوە، ساڵی ٢٠١٩ بۆ سەرکەوتنی ئازادی ودیموکراسی گەلان ساڵێکی ستراتژییە. هیوادارین کەگەلی ئێمە ببنە ڕێگە نیشاندەری ئازادی.
ک-ش